کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیرى(كاروبارى شەهیدان وئەنفالكراوەكان) بزربووە!

Sunday, 19/04/2009, 12:00


زۆرن ئەوبەرپرسانەى كەتاكوئەمڕۆ ڕوبەڕوى هەزاران ڕەخنەى كەسوكارى شەهیدان بونەتەوە ,یەكێك لەو بەرپرسانەش"چنارسعد عبداللە"ى, وەزیرى"كاروبارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكانە".
ئەوەى ناوەڕۆكى بابەتەكەی منە,جگە لەوەى وەزیرى كاروبارى شەهیدو ئەنفالكراوەكان بەشێكی زۆر لەبەرپرسیاریەتى كەسوكارى شەهیدوئەنفالكراوەكانى دەكەوێتەئەستۆ,هاوكات گەرەكمە لەم نووسینەدا بزربوون و بێدەنگى و بێهەڵوێستى ئەم خانمەبخەمەڕوو لەبەرامبەر ئەو هەموو ناعەدالەتیەى كە دەسەڵات بەرامبەر بەكەسوكارى شەهیدانى ئەم هەرێمە دەینوێنێت بەداخەوە ئەویش بەهەمان شێوەى زۆرێك لەبەرپرسان بەردەوام هەوڵیداوە خۆیبەدوربگرێت لەكێشەكان,كەهیوادارین بەمەبەست نەبێت.
ڕۆژى(12/4) ڕوفاتى (187) ئەنفالكراوى دەڤەرى گەرمیان گەیشتەوە هەرێمى كوردستان بەبێ حزورى وەزیرى كاروبارى شەهیدان وئەنفالكراوەكان,ئەم حاڵەتەش توڕەیەكى زۆرى لاى كەسوكارى ئەنفالكراوەكان دروستكرد بەهۆى ئەوەى جەنابیان لەوكاتە ناسكەدا لەگەشتێكداچونەتە دەرەوەى ووڵات,لێرەدا باسى ئەوەناكەین بۆچى وەزیر سەفەرى دەرەوەى هەرێمى كردوە ,بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە هێنانەوەى ئەو ڕوفاتانە ماوەیەكى زۆرە بۆتە باسوخواسى میدیاكان ,ئایا ئەم سەردانەى وەزیر ئەوەندەگرنگ بوو نەدەكرا دوابخرایە بۆكاتێكى دیكە؟یاخود جەنابى وەزیر پێی نەنگیە سەردانى ئەومۆنۆمێنتە بكات كە كەسوكارى ئەنفالكراوەكان لەسەر بودجەى خۆیان دروستیان كردوە و چاوەڕێى منەت و بەڵێنە سواوەكانى ئەم دەسەڵاتەیان نەكرد؟.
بەدەرلەهەمووئەم شتانە,لێرەدا من نمونەیەكى زۆر سەیرى ئەم خاتونە باس دەكەم,لەكاتى دانانى بەردى بناغەى مۆنۆمێنتى دوكاندا وەك ڕۆژنامەنووسێك پرسیارى ئەوەم لێكرد"ژمارەیەكى زۆر لەو تاوانبارانەى كەدەستیان لەپرۆسەى ئەنفالدا هەبوە و وەك دەبینین ئەمڕۆ زۆرینەیان لەلایەن چەندڕێكخراوێكەوە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە كەچى لەلایەن دووحیزبە سەرەكیەكەى هەرێمى كوردستانەوە جگەلەوەى كە داڵدە دراون هەندێكیان پۆستى باڵاى حكومى وحیزبى وسەربازیان پێدراوە و ئەمەش نیگەرانیەكى زۆرى لاى كەسوكارى ئەنفالكراوەكان دروستكردوە وچەندینجار داواى بەسزاگەیاندنیانكراوە,ئێوە چیتانكردوە بۆ ئەم داواكاریەى كەسوكارى ئەنفالكراوەكان؟,لەوەڵامدا خاتوچنارووتى))ئێمە شتیوامان نەبیستوە,هەركەسێكیش ئەگەر زانیارى لەبارەی ئەوكەسانەوە هەیە دەتوتنێت ئاگادارمانبكاتەوە وناوى ئەوكەسانەمان پێبڵێت))!,بێگومان ئەم وەڵامەى خاتوچنار دوومانا دەگەیەنێت ,یان ڕاكردنە لەواقیع,یاخود ئەوپەڕى بێئاگاییە لەدۆزى ئەنفال!,كەبەبڕواى من خاڵى یەكەمیانە چونكەهەرهەمان ڕۆژ لەوەڵامى پرسیارێكى پەیامنێرى ڕۆژنامەى ئاوێنەدا بەتوڕەیەوە گوتى:((ئەرێ كاكە تۆ بۆ كۆنگرەى ڕۆژنامەوانى هاتوى یان بۆشەڕ؟)).بێگومان ئەم هەڵوێستەى جەنابى وەزیر جارێكیتر ئەو بێدەنگی و بێهەڵوێستیەى خۆیمان بیردەخاتەوە كەلەبەرامبەر ئەو هەمووتاوانبارانەدا نواندى كە بە بڕیارى بەرپرسەكان هەندێكیا بۆبەرژەوەندى سیاسى فرۆشران وهەندێكیشیان تائەمڕۆلەژێر سێبەرى هەیمەنەى یەكێتى وپارتیدا ژیانیان پارێزراوە.
ئەوەتا ئەوهەموو گەورە تاوانبارانەى كە دەستیان لەپرۆسەى ئەنفال و كیمیابارانكردنى هەڵەبجەداهەبووە و تاكوئەمڕۆش كەس نازانێت چۆن وبۆچى مەبەستێك بەدەستى سەركردەكانمانەوە تەبەخور دەكەن وبزردەكرێن, وەزیرى شەهیدان جگەلەهەموئەمانە بەوپێیەى كچى شەهیدە دەبوایە گەورەترین هەڵوێستى نیشان بدایەو گەر هیچیشى پێنەكرایە,خۆدەیتوانى كورسیەكەى بەجێبێڵێت! كەچى بەپێچەوانەوە بێئاگاى خۆى بەرامبەر ئەوهەمووكۆنەبەعسی ومستەشارانە نیشان دەدات ودەڵێت:(ئێمە شتیوامان نەبیستوە)!,لەهیچ كونجێكى ئەم جیهانەدا نەبوە كەوەزیرێك كچى شەهیدبێت و هاوكات شەهیدانى ووڵاتەكەى بەوپەڕى شێوە دەسەڵات ئازارى ناخیان بدات و ناعەدالەتیان بەرامبەر بكات,كەچى وەزیر بێدەنگى هەڵبژێرێت.
دەبێت وەزیرى شەهیدان باش لەو ڕاستیەدڵنیابێت هەموو پاشقولگرتنێكى دەسەڵات لەكەسوكاری شەهیدان وبەتایبەتیش كیژۆڵەبێنازەكانى شەهیدانى ئەم هەرێمە خێرلەخۆنەدیوە,پاشقولگرتنە لەخودى خۆشى, چونكە بەوپێیەى جەنابیشیان كچى شەهیدن!,كەچى وەك دەبینین بەپێچەوانەوە لەكاتى هاتنەوەى ڕوفاتى (187) شەهیدى گەورەترین كارەساتى ئەم هەرێمە ,وەزیرى كاروبارى شەهیدان وئەنفالكراوەكانیش وەك زۆربەى بەرپرسەكان خۆى لەكێشەكان بەدوور دەگرێت و كەس نازانێت لەكوێیەو بۆچى مەبەستێك خۆى بزركردوە؟!.
[email protected]
کوردستانپۆست: داوای لێبوردن له‌ به‌رێز دوکانی ده‌که‌ین ، که‌ ووتاره‌که‌ی له‌ کاتی خۆیدا بڵاومان نه‌کردبۆوه‌..




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە