کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەم ساڵح : کردار شەرتە...هێزی تایبەتی قەڵاچوالان...

Monday, 24/01/2011, 12:00


بەپێی زانیاریەکان یەکێک لەو هێزانەی حیزبەکی جلال کەلەلایەن بەرهەمی کردار جوان لەبوودجەی خەڵک مووچەی بۆی دابین ئەکات هێزی تایبەتی قەڵاچوالانە کەسەر بەدەزگای زانیاریە ،ئەرکی ئەم هێزە تەنها پاراستنی بارەگای دەزگایە ،هەروەها بەدرێژایی ڕێگەی سلێمانی بۆقەڵاچوان هەر لەدەباشانەوە تا ناودەزگا پاراستنی ڕێگەکەش لەئەستۆیاندایە ،لەدەباشان بنکەیەکیان هەیە،سەیتەرەی ئەزمەڕو سیتەک وتەگەرانیش سەرەڕای بوونی چەندبنکەیەکی تر هەمووی سەر بەم هێزەن،ژمارەی ئەم هێزەی حیزب لەسەر لیستی مووچە نزیکەی ٥٠٠ کەس دەبن بەڵام ئەوژمارەیەی کەبەفعلی لە ئەرکدان دەگاتە ٣٠٠ نەفەر مووچەی ئەم هێزە زەبەلاحە لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئیدارەی سلێمانیە،بەرپرسانی ئەم حکومەتە گەندەڵەی لەمەڕ خۆمان لەبێ هۆ نیە کەباس لەمووچەخۆرێکی زۆری ئەم هەرێمە ئەکەن کەبۆتە هۆی بارگرانی بەسەر حکومەتەوە ڕاست ئەفەرموون چونکە جیا لەبوودجەی زەبەلاحی حیزبەکەیان مووچەی پێشمەرگەکانیشیان لەسەر حکومەتە ئەمەهۆی بارگرانیەکەیە کەپێیان شەرمە باسی بکەن،لەناو ئەم هێزە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی تێدایە کەئەسڵەن چەکیشیان نەدیوە نازانن بارەگای دەزگاش لەکوێیە چونکە یان خزمی خسرەون یان کوڕوو کەسی مسئولەکانن ،کوڕی حامی حاجی غالی لەئەوروپایەو مووچەشی لەوێ بۆ بڕاوەتەوە،محتەکانی شارووشارۆچکەکان جاسوسی بەسەر خەڵکەوە ئەکەن و حیمایەکانیشیان لەلایەن بەرهەمەوە مووچەیان بۆدابین ئەکرێت،لەچ یاسایەکی سەربازی وتەشکیلەیەکی سەربازیدا هەبووە هێزێکی ٥٠٠ نەفەری نزیکی ١٠٠ ئەفسەری هەبێ ،گەر خەمڵاندنیکی تەقریبی بکەین بۆ مووچەی مانگانەی ئەم هێزە دەگاتە ٣٦٠٠٠٠٠٠٠ سێسەدوشەست ملیۆن دینار کەمانگانە بەرهەم دەیدزێت وبۆتەنها هێزێکی دەزگایەکی جلالی ئاغای سەرف ئەکات،مەگەر هەرخۆیان بزانن چەندە هێزی تری حیزبی لەم چەشنە هەیە کەبوونەتە بارگرانی بەسەر خەڵکەوە بەپێی هەموو پێوەرێک ویاسایەک هەموو کەسێک دەبێت خۆی واژۆبکات و مووچە وەربگرێت بەڵام لەوێ تەنها کەسێک دەتوانێ نیوەی مووچەی هێزەکە وەربگرێ ،چونکە نەچاودێری هەیە نە لێپرسینەوە بەخواستی خۆیان مانگانە چۆنیان بووێ بەوشێوەیە لیستی مووچە ئەکەن ودروستی ئەکەن،ئەمە کردرارەکەی بەرهەمە،هەر بەپێی زانیاریەکان بەرهەمیش یەکێکە لەئەندامانی سەرپەرشتیکاری ئەودەزگایە وهەر ئەویشە لەخەمی بەیاسایی کردنی دەزگای زانیاری،ئەمە کردارەکەی بەرهەمەکەبەشان وباڵایدا هەڵ ئەدەن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە