ئۆپۆزسیۆن وشەقام و دەسەڵات
Wednesday, 18/05/2011, 12:00
راستە ئۆپۆزسیۆن و شەقام دوو هێزی تەریبن بەیەك لەپێناو بەرژەوەندیەگشتیەكاندا بەرامبەر دەسەڵات.
دوای سەرهەڵدانی راپەرینی گەلی تونس دژبە سیستەمی دەسەلاتی دكتاتۆری ئەو ولاتەو پاشان روخانی حوكمەتەكەی لەخۆرهەڵاتی ناوەراست، نۆرەهاتە سەر حوسنی موبارەك لەماوەی چەند رۆژێكا ئەو دیكتاتۆرە ناچاركرا دەست لە دەسەڵات هەڵگرێت وە پابەند بیت بەداخوازیەكانی گەلی میسرەوە. ئەم باوبژەیە تەنها بەو دوو وڵاتەوە نەوەستایەوە چەند وڵاتیكی تری عەرەبی گرتەوە وەك یەمەن ولیبیاو سوریاو..هید. من لەبابەتیكی تردا لەناوەراستی كانونی دووەمی ئەم ساڵدا باسی ئەوەم كردوە كەروداوەكانی 2011 زۆر خێران ئەو خێراییە وایكرد هەندیك ناوچەو هەرێم بگرێتەوە كە لەو چوار چێوەی ئەو گۆرانكاریانە نەبوو بێت. بۆنمونە كوردستانی باشور تایبەت مەندیەكی خۆی هەیە ناكرێت هیچ كاتێك بەراورد بكرێت بە میسرو تونس. روداوەكانی 17شوباتی لەسلێمانی شارو شارۆچكەكان ئەوەیان دەرخست كە دەسەڵاتی كوردی خۆمان ئەوەندە پابەند نین بە مافی مرۆڤی كوردەوە ئەگەر زەرەر لە پەزەكە بدەن ئەوا مەناعەتیان نیە بتكوژن یان بتگرن
.من پێم وایە ئەوەی لەم وڵاتەداروی داوە لە دوای راپەرینەمەزنەكەی بەهاری 1991 تا ئیستا سلبیاتەكەی دەگەرێتەوە بۆ سەرجەم هێزە سیاسیەكانی كوردستان بەوانەی لەدەسەلاتدان و ئەوانەی لەئۆپۆزسیۆندان بەعیلمانی و ئیسلامی . هەموو حزبەسیاسیەكانی كوردستان لەدوای سالی 1991 بەرژەوەندی حزبیان خستۆتە سەروو بەرژەوەندی گشتی ئەوندەی خۆیان ماندوو كردوە بۆ كاری حزبەكانیان ئەوەندە خۆیان ماندوو نەكردوەبۆ بەرژەوەندیەنیشتمانی و نەتەوەییەكان سالی 1994 دوای هەڵگیرسانی شەری ناوخۆ لەكوردستاندا و دابەشكردنی دەسەڵات بەسەر هەردوو حزبی فەرمان رەوا وایكرد كە بۆشاییەكی سیاسی دروست ببێت لەنیوان دەسەڵات و شەقامدا ئەو بۆ شایەش توانرا لەلایەن ئیسلامی سیاسیەوە بقۆزرێتەوە بۆ بەرژەوندی خۆیان بۆ گەشەكردنیان لەسەرتاسەری كوردستاندا وە كوردستا ن بوو جێگای ململانێی بەینی هەموو ئایدیاكان هیچ ئایدیایەك خۆی لەوەی تر بەكەمتر نەدەزانی.سنور واڵابوو بۆئەجیندای دەرەكی هەرلایەك بیویستایە دەیتوانی بۆ بەرژەوەندی خۆی پەیوەندی لەگەل وڵاتیكی دەرەكی بكات بۆ پارێزگاری لەبەربەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی كار گەیشتبوە ئەوەی خەریك بوو بەشێكی كوردستان بێتە ئەفغانستان بۆ تیرۆرستانی قاعیدە. رووداوەكانی ئەم دواییەی كوردستان ئەوەیان دەرخست كەتا ئیستا بەرژەوەندیە حزبیەكان لەسەرو بەرژەوەندیە نەتەوەی و نیشتمانیەكانەوەیە.لەدوای روخانی رژیمی دیكتاتۆری سەدامەوە كورد بووە برابەشی 17% داهاتی عیراق گەربەعەدالەتی ئەم داهاتە دابەشكرێت رەنگە ئێستا باری ئابوری خەڵك زۆر لە پێشتربوایە.ئەو داهاتەی كوردستان كەم نیە ئەگەر بە عەدالەت دابەشكرێت بەسەر هەموو هاوڵاتیاندا بەبێ جیاوازی و مەحسوبیەت.كوردستان راستە تایبەت مەندی خۆی هەیە لەرووی سیاسی ئابوری ئەقلیمی ناتوانرێت مقارەنە بكرێت بە وڵاتێك كە نوێنەری هەبێت ئەنجومەنی نێودەوڵەتی.بەڵام دەبێت دەسەڵاتەكەی هەست بەوە بكات كەمیللەت داخوازی هەیەو تاسەر بەو شێوەیە قبوڵی ناكات بەرپرسەكان رۆژ بەرۆژ داهاتیان هەڵكشێو دەوڵەمەندەكان دەوڵەمەنتر بنوو فەقیرەكان فەقیرتربن كورە بەرپرسەكان لەخۆشگوزەرانیدابن وهەموو شتێكیان بۆ كراوە بێت بەهاونیشتمانانی پلە یەك ئەژمار بكرێن هاوڵاتیانی سادەش بەپلە دوو ئەوناعەدالەتیە وادەكات كە خەڵك بێتە سەر شەقام و داوای ماڤەكانی خۆی بكات . راستە دەڵن ماف نادرێت دەبێت بسەندرێت.كەواتە خۆپیشاندان مافێكی سروشتیە بۆ هەموو مرۆڤێك پێویست ناكات رێگری لێبكرێت ئەگەر دەسەڵات خۆی هەست بەكەموو كوریەكانی خۆی نەكات،خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی شاروشارۆچكەكانی كوردستان ئەو راستیەیان دەرخست كەهیزە سیاسیەئۆپۆزسیۆنەكانی كوردستان داواكاریەكانی خۆیان گرێدا بەداواكاریەكانی شەقامەوە كەواتە بەرژەوەندی حزبایەتی خرایەوە پێش بەرژەوەندی گشتی تێكەڵ بوونی ئەو دوو داخوازیانە شەقام وئۆپۆزسیۆن وایكرد دەسەڵاتی كوردی گوێشل نەكات بۆداخوازیەكان ململانێكان بوو بەململانێی دەسەڵاتوو ئۆپۆزسیۆن داخوازیەكانی شەقام كەوتە نێو دوو بەرداشەوە.شارەكان كرانە سەربازگە سەراكانی ئازادی كۆنترۆل كران لەلایەن هێزی سەربازیەوە ئەنجومەنێك هەبوو بەناوی ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادیەوە كە ئەم ئەنجومەنە هەر لەسەرەتاوە توشی هەڵە یەكی گەورەبوو ئەویش ئەوە بوو كە زمانی گفتوگۆی رەتدەكردەوە كەلەكاتێكدا خۆی بەنوێنەری شەقام دەزانی ئەو نوێنەرایەتیەی بەكار هێنا بۆ گرێدانی داخوازیەكانی شەقام لەپێناو داخوازیەكانی ئۆپۆزسیۆندا.لەسەرەتاوە رۆژانی 17 شوباتوو دواتر داواكاری خەڵكی نارازی و خۆپیشاندەر چاكسازی بوو نەك روخاندن و هەڵوەشاندنەوە. من پێم وایە ئەگەر لەسەرەتای هاتنی نوێنەری پەرلەمانوو سەرۆكی هەرێم دانووسان دەستی پێبكردایە دەتوانرا كۆمەڵك داواكاری تا ئێستا جێبەجێ بكرانایە. بەڵام دوای ئەوەی ئەنجومەنی كاتی سەرای ئازادی خۆی هەڵپەساند دواكاریەكانی شەقام خەریك بوو كاڵ دەبوونەوە لای دەسەڵاتی كوردی تا كۆمەڵك لەو ئەندامانەی ئەنجومەن كاتی سەرا كۆبوونەوەیان كردوو كەوتنە دوای داخوازیەكانی شەقام لەوكاتەوە كە ئەوچەند كەسە سەرۆكی هەرێمیان دیووەو دانوسانیان كردووە لەسەر داواكاریەكان چەندخاڵێكی داخوازیەكانی شەقام چوونەتە بواری پراكتیزەوە. سەردانی هەندیك لەئەندامانی ئەنجومەنی كاتی سەرا بۆلای سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەندین لێكدانەوەی بۆ كرا هەریەكەو بەجۆرێك تەفسیری دەكرد. بەڵام دوای گەرانەوەی وەفدەكەو گۆرینی ناوی ئەنجومەنەكە بەناوی ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی كوردستانەوە رەنگە هەموولایەك ئەو راستیەیان بۆ دەركەوتبێت كە ئەو كەسانە لەبەر بەرژەوەندی خۆیان نەچوون بۆ داخوازیەكانی خەڵك ئەوكارەیان كردووە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست