کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بانگەوازێك لە ئەندامانى پارتى دیموكراتى كوردستان - لایەنگرانى گۆڕان

Sunday, 21/06/2009, 12:00


جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان، كەسوكارى شەهیدە سەربەرزەكان، ئازادیخواز و دڵسۆزانى وڵات، لەبەرئەوەى وڵاتەكەمان دووچارى نەهامەتیەكى گەورەو مەترسیدار بۆتەوە بەهۆى ئەو ناعەدالەتیەى كە دەسەڵاتداران پەیڕەوى دەكەن، تێیدا بەرژەوەندییە باڵاكان ژێرپێ كەوتووە، لەلایەن كەسانێكى تایبەتەوە پیرۆزییەكانى ئەم گەلە بەش مەینەتە تاڵان دەكرێ و سوكایەتى پێدەكرێ، هاودەم لەگەڵ ئەمەدا ئێمە وەك ئەندامانى گۆڕانخواز لە نێو پارتى دیموكراتى كوردستان سەرجەم كردەوە ناشرینەكان لە نێو پارتیدا رۆژانە ئەیبینین وێراى ئەوەى پارتى لەپەیڕەوە سەرەكیەكەى دیموكراسى لایداوە بە ئاراستەى دیكتاتۆرى و ناعەدالەتى، كە تەنیا دەستەو تاقمێك لە بارودۆخەكە سودمەندن، بۆیە ئێمە وەك ئەندامانى پارتى- لایەنگرانى گۆڕان چیتر ناتوانین لەئاست پێشێلكارییەكان و زەوتكردنى مافى هاوڵاتیان بێدەنگ بین، لەم رووەوە بە ئەركى سەرشانمانى ئەزانین كە وڵات لەم بارودۆخە چەق بەستووە دەرباز بكەین ، كە باشترین دەرفەتیش هاتبێتە پێش هەڵبژاردنەكانى (25/7/2009)یە كە دەبێ هەموولا قۆڵى لێ هەڵكەین و دەنگ بەم لیستە بدەین كە بانگەشەى گۆڕان دەكات، بۆئەم مەبەستە داوا لە سەرجەم ئەندامان و دۆست و لایەنگرانى پارتى دیموكراتى كوردستان دەكەین كە دەنگ نەدەن بە لیستى بەرژەوەندییە تایبەتیەكان ئەوانەى چارەنووسى میللەت لەبەرچاو ناگرن بە ناوى كوردستانى، بەڵكو دەنگ بدەن بە لیستى ((گۆڕان))، ئەم لیستە هەموو بیرو بۆچوونە جیاوازەكانى لەخۆ گرتووە كار بۆ گۆڕینى سیستەمى وڵات دەكات لە كۆنەپەرستیەوە بۆ دیموكراسى و مافى مرۆڤ و دادپەروەرى كۆمەڵایەتى، ئێمەش وەك گۆِرانخوازەكانى ئەندامانى پارتى لە لقى دوو، لقى16، لقى 23مەخمور، لقى 24ى سەفین، خۆمان یەكلا كردۆتەوە كە كار بۆ لیستى گۆڕان بكەین و بانگەوازیشمان بۆ هەموو لایەكە بۆ خاترى خوێنى شەهیدان دەنگ مەدەن بە لیستى كوردستانى دەنگ بدەن بە لیستى ((گۆڕان)).
ئیتر بۆ پێشەوە....

ئەندامانى پارتى دیموكراتى كوردستان- گۆڕانخوازەكان
لقى2، لقى16، لقى23، لقى24
هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە