نازانم شۆرش حاجی باسی چیده‌کات
Sunday, 19/01/2014, 12:00
کادرێکی به‌رز وناودار له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت کورد هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ڕوونی نییه بۆ مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ عیراق . وه‌کوو کادرێکی گه‌وره ده‌بوایه شۆڕش حاجی ڕوونتر وردتر قسه بکات . کاک حاجی باس له چوونه‌که‌ی نێچیرڤان به‌رزانی ده‌کات بۆ به‌غدا . ئینجا که‌ی ئه‌و وه‌فده نوێنه‌ری کورده ، که‌ی کورد ڕۆڵی هه‌یه ، که‌ی کورد ده‌زانێت چی هه‌یه وچی نییه وباسی چیده‌کرێت که‌ی حیزبه کوردیه‌کان ده‌وریان هه‌یه ؟ ئه‌وه وه‌فدی بنه‌ماڵه‌یه یان ده‌توانین بڵێین وه‌فدی پارتییه . سه‌ر تاپای وه‌فده‌که‌ش هه‌ر پارتین ، بۆیه‌ش هیچ لایه‌نێکیتریش نابه‌ن ، هه‌موو هه‌نگاوێکیان ته‌م ومژاوی وناشه‌فافه ، قه‌یرانێکه له ده‌یان قه‌یرانیتری داتاشراو وهه‌ڵبه‌ستراو بۆ چه‌واشه خۆیان دروسیان کردووه ومیلله‌تی پێ مه‌شغوول ده‌که‌ن ، که‌ی ئه‌وه موشکیله‌ی کورده تا باسی بکه‌ی .
ئاخر که‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕۆژێ له ڕۆژان به‌رنامه‌ی ڕوونی هه‌بووه تا ئێستا بیبێت ؟ که‌ی گوێ به پلان ونه‌خشه ده‌ده‌ن ؟ ئه‌وان پیلانیان هه‌یه به‌ڵام پلان نه خێر، که‌ی ڕۆژێ پلانێک بۆ ژێرخانی ئابووری ، بودجه وپه‌روه‌رده وکشتوکاڵ و....هه‌بووه ؟ ئه‌وه نییه هه‌ڕه‌مه‌کی وبه سه‌رپێیی وعه‌شایه‌ری هه‌موو کاره‌کان به‌ڕێوه ده‌برێت وئه‌نجام ده‌درێت . نابینن چۆن سه‌ریان له خۆ وله‌م میلله‌ته تێکداوه وته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان وبه‌رژه‌وه‌نده تایبه‌ته‌کانیان قومار به ئاینده‌ی کورده‌وه ده‌که‌ن . ئه‌وه ڕاکردنه له دانشتنی په‌رله‌مان وخۆ حه‌شاردانه له دروستکردنی حکوومه‌ت . ئه‌مه موشکیله‌ی دوو براکه‌یه خۆیان دروستی ده‌که‌ن وهه‌ر خۆیان چاره‌ی ده‌که‌ن .
که‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕۆژێک ته‌نها ڕۆژێک وه‌کوو کورد وبۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد هه‌نگاوێکی ناوه تاکوو کاک شۆڕش ناوی کورد ببڕێت به به‌ژن وباڵایدا؟
هه‌ر له‌م ڕۆژانه خاتوو حه‌نان فه‌تلاوی که سه‌رکرده‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی قانوونه وله‌مالیکییه‌وه نزیکه ئه‌ویش ده‌ڵێت کورد وای کرد وکورد واده‌کات . ئه‌ویش مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌ولێره . گله‌یی له ئه‌و ناکه‌م به‌ڵام سه‌رکرده‌یه‌کی گۆڕان هه‌ڵه‌ی وا زۆر گران له سه‌ر خۆی وبزوتنه‌وه‌که‌ی ده‌که‌وێت ، قه‌بووڵنه‌کراوه وبه‌لاوازی بۆی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست