ئەو سەرۆك جاشەى كە بەهەموو توانایەك دژایەتى پیشمەرگەى ئەكرد ئەمڕۆ پارتى لە ئامێزى ئەگرێ
Saturday, 30/10/2010, 12:00
یەكێك لەو سەرۆك جاشانەى كە لێبوردنى گشتى بەرەى كوردستانیان لە ساڵى 1991قبوڵ نەكردو بەهەموو توانایەك بەگژ هێزى بێشمەرگەو خەڵكى كوردستاندا هاتەوە بەمەبەستى بەرگرى كردن لە ڕژێمى بەعس و دامركانەوەى ڕپەڕینى خەڵكى كوردستان (قاسماغا)ى كۆیە بوو ئەو قاسم اغایەى كە بەسەدان پێشمەرگەو خەڵكى سڤیلى شەهیدو ئەنفال كرد. گیانى شەهیدانى كوردستان و كۆیە, ئەنفال كراوانى كوردستان و كۆیە بەقەد چیاكانى كوردستان بەرزو گەورەیە ....بەڵام بۆتاوانەكانى قاسماغا ئەوەندە بچەك بكریتەوە تەنها بەكەمپینێك لەكۆیە ناڕەزایى بۆدەر بڕێ!! بۆ قاسماغا دوژمنى نەتەوە نىیە كاتێ دەیویست ڕاپەڕینى كورد دامركێنێتەوە, ئەدى پارلەمان نوێنەرى ئەو گەلە ستەم دیدەیە نیە كە ڕاپەڕینى بەرپاكرد؟ ئەدى حكومەت بەرهەمى ئەو شۆڕشە نى یە كە هەزارەها شۆڕشكێڕى بەدەستى ئەو خائینانە شەهید كران؟ تاكەى ئەندام پارلەمانەكان یەك هەڵوێست نابن بەرامبەر ئەم كەیسە نەتەوەییانە؟ تاكەى هەندێكیان چاوەڕێى ئیعازى دەمى ئاغا حیزبیەكانیانن؟ بۆدادگا لەژێر دەسەڵاتى پیاوانى حیزب بێ و بڕیارەكانى داد پیاوانى حیزب پێشێڵى بكەن؟ تاكەى بێتاوانى هەرێمى سەوز لەهەرێمى زەرد تاوان بار بێ و تاوانبارى هەرێمى سەوز لە هەرێمى زەرد بێ تاوان بێ؟ ئەم دوو هەڵوێستەیە كە قاسماغاكان دەیقۆزنەوە بۆمەرامى گڵاوى خۆیان, ئەمە بەرهەمى هێنانى جەیشى عروبەیە لە 31ئاب بۆسەر هەولێرى خۆشەویست و بەرهەمى هێنانى ئەرتەشى تورك و نیرۆهایە. بەرهەمى باسدارو ئاغاى محمدى یە. بۆیە پێویستە لەسەرمان چیتر هێندە ساویلكە نەبین, هێندە زوو بەزەردە خەنەیەك باوەڕنەكەین كەمێك ڕابردوى خۆمان بخوێنینەوەو بەتیلە چاوێكیش داهاتوى خۆمان مەزەندە بكەین. بەم جۆرە بیرۆكەى تاوانكارى بۆهەتاهەتایە سەرهەڵنەداتەوەو ئەوەى جورئەتیش بكا سەر دەرخا دەبێ دەبێ لەدادگاى گەل دادگایى بكرێ و لەو دادگایەش تۆمەت بارو تاوان بارى راستەقینە پارێزەرە نەزانەكانیان بۆ خەڵك لە یەكتر جیا دبنەوەز, چونكە هەموومان دەزانین هەموو زانكۆو پەیماگەو فەرمانگەو قوتابخانەكان سەر بە بەعس بوون كەسانێكیش دەبوایە یان هەڵاتووى سەربازى بووایە لە لادێكان یا پێشمەركە بوولیە یا سەربازى رژێم هەندێكیش بە ناچارى پسولە مستەشارێكیان هەڵدەگرت.
خۆزگە هەر وەكو لە پێشەوە ئاماژەم پێدا پەرلەمان خاوەنى ئەم مەلەفە بووایە نەك لە بەر ناڕاستى بلبەتەكە بەڵكو بۆ ئەوەى هەندێ پارێزەرۆكە پیاو كوژو ئەنفال چى و ناپاك لە گەڵ خەڵكى تۆمەت بار نەخەنە یەك ئاست و لە سایتەكان خەڵكى پێ سەرقاڵ نەكەن. لە جیات ئەمانە زیاتر بیر لە كێشە سەرەكیەكانى گەلەكەمان بكەنەوە. چونكە بە ڕاستى هەویرى قاسماغایەك بەرامبەر بە گەلێك هێندە ئاو هەڵ ناگرێ. بەڵام وا دیارە ئەمانەش دەیانەوێ سوود لە لاپەڕە ڕەشەكانى گەلەكەمان وەرگرن.
دەبا ئەم لاپەڕانە زانستیانەو بە ویژدانەوە سپى بكینەوەو چیتر ئەوەى سوودى كوردو كوردستانى بوێ بە ناحەزى لە قەڵەم نادەین. با چیتر لە جیاتى ئاگاداربوون لە مەترسیەكانى سەر گەل و خاكەكەمان خەریكى فەخفەخەو كۆكردنەوەى سامان نەبین چونكە هەموو كێشەیەك بە سامان چارەسەر ناكرێ و دوا ڕۆژى كورد لە سامان گەورەترە. با نەكوینە بەر لەعنەتى جیلەكانى داهاتوو با بزانین كە تیر لە كەوان دەرچوو ناگەڕێتەوەو پەشیمانى ئەو كاتە بە هانامان نایە لە كۆتایدا پێویست بە زمان لەرزۆكى ناكا كێ داوایى لە سەر یەكێك هەیە با لە دادگا سكاڵاى لە سەر تۆمار بكا ئەوكاتە ڕەش و سپى لەیەكتر جیادەبێتەوە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست