کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پرسیارێك بۆ كاك دانا و پێویستمان بە وەڵامیشە؟

Wednesday, 15/04/2009, 12:00

2298 بینراوە


ئەو پارەیەى كە حكومەتى عێراق ئەیدات بە پارێزگاكان ئەوە بۆ ئاوەدان كردنەوە و گەشە پێدانى پارێزگاكانە , نەك بۆ حیزب خەرج بكرێ چونكە حیزب خۆى میزانیەى خۆى هەیە ئەو پارەیە پارەى خەڵكە , بێجگە لەو پارە یە حكومەتى هەرێم ساڵانە 17% ى میزانیە وەردەگرن و هەر یەكە لە پارتى و یەكێتى 35 ملێون دۆلار مانگانە هەڵدەگرن بێجگە لە داهاتە ناوخۆییەكان , پێویست ناكات لە پارەى خەڵك بۆ حیزب خەرج بكرێ , ئەوان لەو بودجەیە ئەدزن و خۆیانى پێ دەوڵەمەند ئەكەن ئێمە ناتوانین هیچ بڵێن چونكە تائێستا خۆیان بكوژ و ببڕن و هەر خۆشیان خاوەن گیرفانن و پارەى ئەم میللەتە داماوەش لاى خۆیانە , با جارێ بیخۆن تا سەرەیان دێت , سەدامیش زۆرى خوارد بەڵام كە سەرەى هات كەس ڕەحمى پێ نەكرد , پشت بە خوا ئەم هەڵبژاردنەش مامە و كاكە و یەكێتى وپارتى لە سەدام و حیزبى بەعس خراپ تریان لێ دێت , مەبەستم لەم ڕۆژانەدا بەبەردەم مەڵبەندى یەكى سلێمانیدا تێ پەڕ بووم نوسینێكم خوێندەوە كە نوسرابوو لە سەر ئەركى پارێزگارى سلێمانى هۆڵى بۆنەكان بۆ مەڵبەندى سلێمانى دروست دەكرێت بە بڕى 326 ملێون دینار زیاتر لە لایەن كۆمپانیاى فەرمانەوە كە جەمال میك زەمینى سەرپەرشتى ئەم كۆمپانیایە ئەكات ,ئەگەر یەكێتى ڕاست دەكات بۆ لەسەر میزانیەى خۆى نەیكرد بۆ ئیدارەى گشتى نەیكرد خۆ ئەوە مقەرى یەكێتیە , ئەبێت بپرسین بۆ هۆڵى بۆنەكان لەناو مەڵبەندا دروست بكرێ لەم شارە گەورەیەدا شوێنێك نەما بێجگە لە ناو مەڵبەند نەبێت , ئەگەر كاك دانا ڕاستى دەكرد با هۆڵى بۆنەكانى لە دەرەوەى حیزبەكەى دروست بكردایە نەك ناو مقەڕى مەڵبەند كە تەنها بۆ كارى حیزبى و تەكەتول بەكار دێت , ئەگەر كاك دانا ڕاستى ئەكرد با ئەو پارەیەى بۆ كۆڵان و گەڕەكەكانى شار خەرج بكردایە نەك بۆ مقەڕى حیزب , حیزب بەو پارەیەش تێر ناخۆن كە ئەیدزن و دێن لەو پارەیەش كە حكومەتى عێراق ئەمان داتێ لەوەش دزیمان لێ دەكەن , مادام كاك دانا نوێنەرى خەڵكە و بە دەنگى خەڵك ئەم پۆستەى وەرگرتوە ئەبوایە ئەمەى نەكردایە و پارەى ئاوەدان كردنەوەى سلێمانى بۆ مقەڕو بارەگا حیزبیەكان خەرج نەكردایە , كاك دانا ئەو پارەیەى تۆ وەریئەگریت پارەى خەڵكە نەك هى حیزب , ئەوە ئەبێت بۆ ئاوەدان كردنەوەى ئەم شارە كاولە خەرج بكرێت نەك بۆ حیزب , با كاك دانا ئەو پارەیەى ببردایە بۆ گەڕەكە هەژار نشینەكان نەك بۆ مەڵبەند بە هەدەرى بدایە , با كاك دانا وەڵامى ئەو پرسیارە بداتەوە ئایا ڕەوایە پارەى خەڵكیش بۆ حیزب خەرج بكرێ ؟ بزانم ئەنجومەنى هەڵبژێراوى پارێزگاى سلێمانى ئەمە قبوڵ ئەكەن و بۆ قسەیەكیان نیە لەو بارەیە , تكایە وەڵامى خەڵك بدەنەوە و پێمان بڵێن بە چ هەقێك لە پارەى میللەت خەرج دەكەن و پرۆژە بۆ حیزب دەكەنەوە , ئەگەر لەگەڵ دزە گەورەكاندا هیچمان بۆ نەكرێ ئەى ئێوە بۆ ئەبنە شەریكى ئەو گەورە دزانە , بۆ ئێوەش پارەى ئاوەدان كردنەوەى ئێمە ئەدەن بە حیزب تكایە وەڵاممان بدەنەوە

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)