کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە لۆ سەرۆكى زانكۆى سەڵاحەدین و وەزیرى خوێندنى باڵا

Tuesday, 26/07/2011, 12:00


بەرێزان هەموو لایەك ئەوە دەزانن كەوا زانكۆ سەرمەشقى كومەلگایە و دەبی كەسانێك بەڕێوەى بەرن كە دلسۆزى خاك وئاوى نیشتمان بن و لەم پێناوەدا قوربانى دابیت....هتد، بەڵام سەد مەخابن كەوا زۆریك لە كۆلێژەكانى زانكۆى سەڵاحەدین دراون بەدەستى خەڵكى هەلپەرست یان كۆنە بەعسى لۆ ڕاپەراندنى كارەكانى، كە ئەوەندەى خەمى گیرفان و ئیفادیانە هیندە لە خەمى بەرەو پێش بردنى زانستدا نین.
زۆر سەیرە كە عەمید (د.سردار یاسین سردارى) و سەرۆكى لێژنەى بەرزكردنەوەى پلەى زانستى كۆلێژ (د. امجد بویا سولاقا)و یەكیك لە بەرێوەبەرەكانى كۆنفرانسى سێیەمى زانكۆى سەڵاحەدین (د.قاسم عمر عزیز) و دوو ماموستاى ئەندامی لێژنەى تاقیكردنەوەكان لەكاتى دەسپێكردنى ئەزموونەكانى كۆتایى ساڵ ئیفاد بكرین لۆ ماوەى 75 رۆژ لۆ وڵاتەیكگرتووەكانى ئەمریكا لۆ بەشدریكردنى لە خولى زمانى ئینگلیزی و چۆنیەتى وانەوتنەوە بە قوتابیان ئەزموونى قوتابیان و تسحیح كردنى پەرتووكەكان بە چێبهلن؟؟؟؟ ئاخر لە كوێی دونیادا هەیە كە لە كاتى ئەزموونەكاندا ڕاگر كۆلێژ بەجێ بێڵى لۆ ماوەى 2-3 مانگ ئاگاى لە كۆلێژەكەى نەبێت و بیكات بەقوربان ئیفاد و سەفەركردنى لۆ ئەمریكا؟ ئاخو چۆن وكێ بڕیارى داوە لەسەر بڕیارەكانى زیادكردنى نمرەكانى كۆتایی ساڵ؟ لەم ماوەیەدا زیاتر لە 4 نامەى ماستەر تاوتوێ كراوە دەبێت كێ واژوو بكات و چۆن لیژنەى لۆ دانراوە؟ ئەى ئەو مامۆستایانەى كە مامەڵەى بەرزكردنەوەى پلەیان پێشكەش كردیە دەبێت چەند چاوەڕوانى بكەن تاوەكو وەڵام وەرگرن؟ ئەى سێیەمین كۆنفرانس چى بكات كە یەكێك لە سەرۆك لیزنەكانى تا كاتى ئەنچامدانى كۆنفرانس نایەنەوە؟
ئەرێ بەڕاستى دەبیت پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆرە یاریدەدەرەكانى زانكۆى سەڵاحەدین زمانى ئینگلیزى نەزانن؟ گەروایە قوربەسەر زانست لەو كۆلێژ و زانكۆیە....گەروانى یە ئیتر لۆ 2-3 مانگ ئیش وكار بە چێدێڵن و دەڕۆن؟....
بەڕیزان سەرۆكى زانكو و جەنابى وەزیر.... ئیمە خەتاى ئەوان ناگرین بەڵكو تاوانى ئەنگویە كە ڕێگەیان پی دەدەن وە لە لایەكى تریشەوە جەنابى ڕاگر لەوەتەى هەیە لە پۆستى ئیداریدایە دەرێى ئەزمەى پیاوە ، جەنابیان 13 ساڵ چێگرى ڕاگرى كۆلێژى پژیشكى بووە؟؟؟ كە ئیختێاێى پەلەوەرزانیدایە؟؟؟؟، 8 سالأ سەرۆكى بەشى سامانى ئاژەڵ لەكۆلێژى كشتوكاڵ، 2 ساڵ چێگرى دەستەى تەكنیكى هەولێر و 2 ساڵ ڕاگرى كۆلێژى تەكنیكى پژیشكى هەولێر وا لۆ ساڵێكیش دەبى ڕاگرى كۆلێژى كشتوكاڵە؟؟؟؟؟؟ (جەنابى وەزیریش دەرێ نابێ لە چوارساڵ زیاتر كەس لە پۆستدا بێت؟؟؟؟؟) چكە لەوەى 3 ساڵ بەڕێوەبەرى لقى هەولێرى ئیغاسەى ئیسلامى بووە لە سەردەمی بزوتنەوەى ئیسلامى وە پاشان كە پارەى بزوتنەوە نەما بوو بە موستەشارى زانستى كۆسرەت ڕەسول وە پاش وەدەرنانى ینك لە هەولێر گێڕى گۆڕى بووە بە پارتی و گارگێڕى ڕیكخراوەو كوڕى مەسئول لێژنەى قوتابیانى پزیشكى یە و براى كە مورەشەحى ینك بوو سالى 2000 لە هەولێر لۆ شارەوانیەكان ئیستا پارێزەرى مەكتەبى سیاسى پارتىیە؟؟؟؟
لەكوتایدا تكا لە هەردوو بەڕێزان دەكەین كەوا ریگا لەو مەهزەلەیە بگرن خەركى دڵسۆز زۆرە با ئەوان لەو پوستانە دابنین نەك خەركى هەلپەرست و چاكسازى بكەن لەو بوارەدا لۆ ئەوەى كە ڕەوشى زانست بەرەو پێش بجیت وە بەرهەمى خوینى شەهیدان بەفیرۆ نەجیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە