کێ ناڵێت، کە بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له پشتی ته‌قینه‌وه‌کانی هه‌ولێره‌وە بووە؟
Monday, 30/09/2013, 12:00
ساڵی 2003 کاتێک ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا ، عێراق داگیر ئه‌که‌ن ، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ،باره‌گای خۆیان له عێڕاق ئه‌که‌نه‌وه ، نوێنه‌ره‌که‌شیان (سێرجۆ دی میلۆ) ئه‌بێت له عێڕاق . پۆڵ بریمه‌ر حاکمی یه‌که‌می عێراقی کێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی ڕۆحانی شیعه‌کان (ئایه‌توڵلا سیستانی) ، کێشه‌که‌شیان له سه‌ر ئه‌وه‌یه که (ئایه‌توڵلا سیستانی) داوا ده‌کات هه‌ڵبژاردن له عێراق بکرێت ، پاشان ده‌ستور له عێڕاق بنوسرێته‌وه ، به‌ڵام (پۆڵ بریمه‌ر) به‌وه رازی نابێت ، چونکه ئه‌زانێت شیعه‌کان دوای هه‌ڵبژاردن زۆرینه ئه‌بن و به دڵی خۆیان ده‌ستور ئه‌نوسنه‌وه ، بۆیه ئه‌ڵێت ده‌بێت ده‌ستور به ته‌وافقی ته‌واوی عێراقیه‌کان بنوسرێته‌وه ،له سه‌ر ئه‌مه ڕێک ناکه‌ون . نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (سێرجۆ دی مارۆ) ئه‌گه‌ر چی ڕقی له پیاوانی مه‌زهه‌بیه ، به‌ڵام ڕازی ئه‌بێت له‌گه‌ڵ سیستانی کۆبێته‌وه له به‌رواری ((27-08-2003)، له‌سه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ سیستانی ڕێک ئه‌که‌ون که هه‌ڵبژاردن بکڕیت ئینجا ده‌ستوری عێراقی بنوسرێته‌وه ، پاش ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ (پۆڵ بریمه‌ر) کۆده‌بێته‌وه و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بکرێت ئینجا ده‌ستور بنوسرێته‌وه ، (ئه‌مه‌ریکا) به‌مه نیگه‌ران ئه‌بن ، (پۆڵ بریمه‌ر) پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێن دوای چه‌ند ڕۆژێک دوای وه‌لامی ئه‌ده‌نه‌وه . دوای (3) ڕۆژ دوای ئه‌وه (پۆڵ بریمه‌ر) یه‌کێک له کچه ڕاوێژکاره‌کانی ئهنێڕێت بۆ ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا وه‌ڵامی (سێرجۆ دی مارۆ) بده‌نه‌وه . ڕاوێژکاری (پۆڵ بریمه‌ر) سه‌ردانی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌کات ، له کاتی جێهێشتنی ئۆفیسه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هاتنه ده‌رێی (سێرجۆ دی مارۆ) ، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره ڕوو ئه‌دات ، (سێرجۆ دی مارۆ) ئه‌کوژرێت له‌گه‌ڵ(21) که‌سی تر ، به‌مه‌ش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان عێراق چۆڵ ئه‌که‌ن و قسه‌که‌ی (پۆڵ بریمه‌ر) ئه‌برێته سه‌ر . گرووپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌کان به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌کان ئه‌گرنه ئه‌ستۆ ، له‌کاتێک زۆر روونه ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجامداو کۆنتڕۆله‌که‌ی به ده‌ست بوو ئه‌و کچه بوو که سه‌ردانی (سێرجۆ دی مارۆ) کردبوو ، هه‌ر خۆشی دوای جێهێشتنی ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به ده‌ستی خۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامدا.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پارتی کردی 2 ئامانجی له پشت بوو :
1- داپۆشینی ته‌زویره‌کانی که له هه‌ڵبژاردنه‌کان کردی .
2- ده‌ست بردن بۆ سۆزی خه‌ڵک تا به خه‌ڵکی بڵیت کوردستان له ژێر مه‌ترسیدایه و پێویسته هه‌موومان یه‌کگرتوو بین و حوکمه‌تی بنه‌که فراوان دروست بکه‌ین ، خه‌ڵک به‌م گه‌مه گڵاوانه بترسێنن . بێگومان ئه‌م پیلانانه (ئێران ، تورکیا) دایان ڕشتووه ، پارتی جێ به‌جێی کرد . پێشتر باسم کرد براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌نها (تورکیا ، ئێران) بوون ، ئێستاش بۆ ته‌واو خه‌ساندنی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌ست بردنه بۆ ئه‌م گه‌مه گڵاوانه بێگوێدانه قوربانیه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان ، تا مل که‌چیان بکه‌ن به‌وه‌ی رازیبن ، حوکمه‌تی بنکه فروان پێک بێنن گوایه کوردستان له ژێر مه‌ترسیدایه و پێویستمان به حوکمه‌تی بنکه فروانه و خه‌ڵک ڕازی و مل که‌چ بکه‌ن .
ده‌بینینن ئه‌و گروپانه تیرۆرستانه، به‌رپرسیاره‌تی خۆیان له کرده‌وه تیرۆریستیه‌که ڕاگه‌یاند که پارتی له ماوه‌ی ڕابردوو پشتگیری ئه‌کردن له ڕۆژئاوای کوردستان .
کورد ده‌بێت به ئاگا بێت و وشیار بێت. ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر خوێنی خه‌ڵکی ڕشت دەبێت بیکەن بە پرسیارێکی بێ وەڵام و ئاسایشە قوربانییەکان بێنە وەڵام ، لەوە دەچێت ، تاوانکار له به‌رده‌می خۆتاندا بێت. دوژمن له به‌ر ده‌م خۆتانایه، پێویست به گه‌ڕان وناسینی ناکات.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8f93a8e7
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست