خۆپیشاندانی قوتابیان له‌هه‌ولێر چه‌ند برینداری لێكهوتهوه
Thursday, 01/04/2010, 12:00
به‌هۆی شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوون له نێوان قوتابیان‌و خوێندكاران‌و ته‌قه‌ی پۆلیس له شاری هه‌ولێر چه‌ند قوتابییه‌ك بریندار دهبنو چه‌ندین شوشه‌و په‌نجه‌ره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌وه‌ده ده‌شكێت.
د، هه‌ولێر: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له قوتابیان‌و خوێندكارانی ئاماده‌یی تێكه‌ڵاوی شه‌مامك بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به نه‌بوونی مامۆستای بیركاریی له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر خۆپیشاندانێكیان سازكرد.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا به هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی په‌ره‌وه‌رده خوێندكاران‌و قوتابیانی ناڕازی چه‌ندین شوشه‌و په‌نجه‌ره‌ی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌یان شكاند‌و شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوون له‌نێوان پۆلیسی به‌رده‌م ئه‌و بهڕێوهبهرایهتییهو قوتابیاندا روویداو پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردنی خوێندكاران ده‌ستی به‌ته‌قه‌كردن به‌ئاسماندا كرد.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و شهڕوش تێكهه‌ڵچوونه‌دا چه‌ندین قوتابی بریندار بوون كه یه‌كێكیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كرا.
ئه‌رده‌ڵان ره‌فیق، یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران، به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "ته‌نها ماوه‌ی مانگێك بۆ كۆتایی خوێندنی ئه‌مساڵ ماوه كه‌چی تا ئێستا مامۆستای بیركاریمان نییه، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ هاتینه به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌وه‌ده، به‌ڵام له‌گه‌ڵ فهرامانبهرانو پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه توشی شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوون بووین".
ئه‌رده‌ڵان وتی "له ئه‌نجامی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌دا چه‌ند قوتابییه‌ك بریندار بون كه یه‌كێكیان به ناوی به‌ختیار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كرا".
ئه‌رده‌ڵان بێ ئاگایی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی كه ئه‌و خوێندكاره به فیشه‌ك بریندار بووبێت یان ناو وتی "له كۆتاییدا د. پاكیزه ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌ره‌وه‌ده پێی راگه‌یاندین كه تا رۆژی شه‌ممه مامۆستای بیركاریمان بۆ دابینده‌كات، هه‌ر بۆیه ئێمه بڕیارمانداوه ئه‌گه‌ر تا شه‌ممه مامۆستای بیركاریمان بۆ نه‌یه‌ت، ئه‌وان دارێكی دیكه به‌شێوه‌ی توندتر خۆپیشاندان ده‌كه‌ین".
ئاوینه
کوردستانپۆست: وێنه‌که هی ئه‌رشیفه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست