موتنی ئەمجارە باسی بەرهەم دەكات
Sunday, 01/01/2012, 12:00
سەرەرَای ئەو دەمكوتكردنەی موتنی چەند رَۆژێ پێش لەلایەن مەسعودەوە, سەرەرَای توورَەبوونی مەسعود وداواكردنی لەمەولا كەس بۆی نییە بەكەیفی خۆی قسەبكات ووەكو مافیا خۆنواندن, ئەم قسانەی مەسعود لەدوای هەندێ قسەی بێبیركردنەوە وبێمەسئولی موتنی هات ودیاریش بوو هەر ئەو مەبەستە. سەرەرَای ئەمانەش موتنی بەردەوامی بە قسەكانی دەدات,وادیارە یان قسەكانی مەسعود بەسەر ئەودا جێبەجێ نابێت یان ئەو زیرەكە باكی لەمەسعود نییە وقسەكانی بەهیچ دەزانێت, ئەی ئەویش سەكردە نییە؟ موتنی یان سەری خۆی یان سەری پارتی دەخوات.
موتنی بەبێ موناسەبە باس لە د.بەرهەم دەكات ورَەخنەی ئاراستە دەكات بەبۆنەی سەردانی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی لە هەولێر ونەچوونی بۆ بادینان. لەلایەكەوە حەقە و ئەبوایە یەكسەر پێش هەمو كەسێكیتر هەر یەكەمرَۆژ سەردانی ناوچە زەرەرمەند وهەڵچووەكەی بكردایە ولەوێ لەنزیكەوە بەئاشكرا دەریبخستایە كە ئەمە كاری مافیایە وتەنها لەپارتێكی تیرۆرست وبەدرَەوشت دەوەشێتەوە. پارتی لەنەچوونی بەرهەم بۆ بادینان توورَە و زیز ونیگەران نییە چونكە پیاوەكە لەئەسڵا بۆی نەبو بچێتە ئەوێ چونكە جێگای پیرۆزی پارتییە وهەمو كەسێ بۆی نییە بەكەیفی خۆی سەردانی ئەو ناوچانە بكات با سەرۆكی حكومەتیش بێت, بەرهەم پیاوێكی عاقڵ وهۆشمەندە حەد وحدودی خۆی دەزانێت, دەزانێت چی بۆی هەیە چی بۆی نییە,چی دەتوانێت چی حەرامە وبڤەیە وخەتی سوورە. پیاوەكە پارتی دەناسێت لەوانەیە لەم ماوەیەیەی سەرۆكی حكومەت بوو باشتر لەنزیكەوە بۆی دەركەوت وئاشكرابوو كە پارتی چییە وچەندە. كەواتە پارتی لە چوونی بەرهەم بۆ بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی توورَە و شڵەژاوە. چوونی بەرهەم بۆ بارەگای یەكگرتو خۆی لەخۆیدا پشتگیریكردنە لەیەكگرتوو وئیدانەكردنی كردەوە ناشرین تیرۆرست و نامرۆڤانەكەی پارتییە.
ئێستا دیار كەوت كەپارتی بەم قسانەی موتنی نامەی دڵگرانی ووتوورەبوونی بۆ بەرهەم بەتایبەتی و بۆ یەكێتی نیشتمانی بەگشتی دەنێرێت ,ئاشكرادەكات ودەخاتە روو. پارتی دەستوپێی پیاوەكەیان توندبەستۆتەوە و گلەیی لێدەكەن بۆ ناجووڵیەی؟ ئەمە نیشانەی هێز وغروور ولەخۆباییبوون وبەرزفرَینە. ئایا نامەكەی پارتی هەرَەشەیە یان گلەیی؟ ئەوە تەنها هەردولایان دەیزانن ولەزمانی یەكتر تێدەگەن.
بیست وچوارسەعات دوای قسەكانی موتنی چاوەرێم كرد وهیچم نەنووسی, چاوەرێی وەڵامی یەكێتی وكاردانەوەی ئەو دەنگوباسە بووم چیدەبێت وچۆن دەبێت. ئایا هەر لایەنێكی تر زۆر زۆر ناسكانەتر وجوانتر رەخنەیەكی زۆر بچووكتری لە یەكێتی بگرتایە یەكسەر زۆر بەتوندی وەڵام نەدەدرایەوە؟ یەكگرتووی ئیسلامی فەرتەنە وفەوزاكەی زاخۆی خستە ئەستۆی دەسەڵات بەڵام یەكێتی بەیانێكی دەركرد وخۆی لە یەكگرتوو توورەكرد. یەكگرتوو باسی دەسەڵاتی حەقیقی دەكات, یەكگرتوو باسی دەسەڵاتدار لەبادینان دەكات كەتۆ ئەی یەكێتی نیشتمانی لەوێ هەر هیچ نیت یەكگرتو باس لەجێگایەك دەكات د.بەرهەم كەسەرۆكی حكومەتە وجێگری مام جەلالە بۆی نییە سەردانی بكات جا بۆ خۆت وا توورە دەكەیت؟
بێدەنگی یەكێتی تاكو ئێستا یان بێبایەخكردنی موتنی وقسەكانیەتی,یان بێبایەخكردنی رَاو وبۆچوونی پارتییە,من باوەرَناكەم وابێت, یان ترسە لەوەی پارتی زیاتر دڵگران بێت وهەمو پەیوەندییەكان پێشێلبكات وتێكبدات وبارەگاكانی ئەوانیش بسووتێنێت, یەكێتی خۆیشی بەرەو پیری وەك سەرۆكەكەی هەنگاو دەنێت بێجەماوەری وبێهێزی ولاواز بوون ورَەنگزەردی لەسەروسیمایدا بەئاشكرا بەدی دەكرێت تافی شۆرشگیری ولاوێتی وگەنجی وجەبار فەرمان ووهێز وهێرَشكردن وشەرَفرۆشتن تەواو بوو, كەواتە كاتی دەست بەكڵاوەوە گرتنە, ئەی پارە شەرمەزاربیت ودەستت بشكێت ئاوات بەیەكێتی نیشتمانی كرد. كەواتە بەناحەقی ناگرم ئەگەر وەڵام نەداتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست