وازهێنانەكەى كۆسرەت و 800 ملێون دۆلارەكەى یەكێتى
Wednesday, 18/02/2009, 12:00
دوایى ئەوەى حكومەتى هەرێم ملیارێك وچوار سەد ملیون دۆلار وەردەگرێ لەو كۆمپانیایانەى كە گرێ بەستیان لەگەڵ كراوە بۆ گەڕان و دۆزینەوەى نەوت كە ئەم پارەیە بە ڕەسمى داهاتێكە بۆ حكومەتى هەرێم , بەڵام یەكێتى و پارتى وەكو دوو براى زۆڵ و دز بەشیان كردوە و هەر یەكەیان بەشى خۆیان بردوە و لەو بڕەش یەكێتى 800 ملیون دۆلارى بەردەكەوێت , ئیتر بە قودرەتى قادر ئەم پارەیە كەس نازانێ چوو بۆ كوێ و كێش وەرى گرتوە و تەنانەت مەكتەبى سیاسى یەكێتیش بە دوو جێگرەكەوە بێ ئاگا بوون لەو پارەیە , وەكو هەموو داهاتەكانى تر كەس نازانێ چى لە داهاتى یەكێتى دێت , بۆیە كۆسرەت ئەمە دەبیستێ و دەبێتە عوقدەیەكى گەورە بۆى بۆیە سێ بەشى وازهێنانەى بۆ خاترى ئەمە بوە , نەك نەوشیروان موستەفا , لە هەموو كۆبونەوەیەكدا كۆسرەت ئەم پارەیە دەبێتە بنێشتە خۆشەى ژێر زمانى و ئەگەر مناڵًێكیش چوو بێت بۆ لاى باسى ئەم پارەیە و فڕۆكەوانەكەى كردوە , بۆیە ئەزانێ تاڵەبانى بەشى نادات ئەویش ئیستقالەیەك دەنوسێ , ئەمڕۆش چوار شەممە بەرزانى ئەحە سمێڵ و حاكم قادر لە مەڵبەند لە ژوورەكەى بەرزاندا , بەرزان ووتبوى مام جەلال كۆسرەت باش ئەناسێ ئەوە بۆنى دۆلارى لێ بڕاوە , ئەگەر ئەو كێشەیە كۆسرەتى تیا نەبوایە ئەوا تاڵەبانى ئەگەڕایەوە بۆ سلێمانى بەڵام مادام كۆسرەتى تیا بوە تاڵەبانى ووتویەتى داینێن بۆ خۆم ئەزانم چۆن چارەسەرى بكەم : كە چوشەتە بەغداد لاى تاڵەبانى باسى ئەم پارەیەى كردوە , بۆیە تاڵەبانى كە زانیویەتى كێشەى كۆسرەت تەنها پارەیە نامەیەكى بۆ نوسیوە و بڕێكى باشى وەرگرتوە لەو پارە دزراوەى خەڵًكى كوردستان , ئیتر دوایى وەرگرتنى پارەكە كۆسرەت بێ دەنگەى لێ كردوو مام جەلالى كردوە بە خوا بە سەرمانەوە و فەرمووى بێ جەنابى مام جەلال كێشەكان چارەسەر ناكرێن , تەنانەت ئازاد جوندیانى ئەمڕۆ ووتبوى ئامادە نیم لە هیچ كەناڵێكى تەلەفزێوندا ئەو چاوپێَكەوتنە بڵاو بكەمەوە , هەر ئەمڕۆش مامۆستا جەعفەر چووبوو بۆلاى مەلا بەختیار , مامۆستا جەعفەرى لێپرسراوى مەكتەبى بیرو هۆشیارى ترسى لێنیشتبوو بە مەلا بەختیارى ووتبوو ئەزانى ئەمان گۆڕن مەلا ووتبوى ئەوە فشەیە مام جەلال ئەوە ناكات ئەوە داوە تەنها بۆ ڕیفۆرمەكان تۆ خەمت نەبێت كۆسرەت ئەوە نیە مام جەلال بە قسەى بكات ,مەلا بەختیار كەبیستبوى لێپرسراوى مەكتەبەكان ئەگۆڕێن , ووتبوى من بگۆڕن یەكسەر منیش وەكو كۆسرەت ئیستقالە ئەنوسم ئەوە بوو لە سایتى چاودێردا وەكو هەواڵێك بڵاویشیان كردوە كەچى دوایى تۆزێك مانەوەى ئەو هەواڵە بەڕێوەبەرى سایتەكە ئەو هەواڵەى بە هەڵبەستراو دایە قەڵەم , هەر ئازاد جوندیانیش لە سایتەكەى یەكێتیدا بڵاوى كردبوە پرۆژەكەى تاڵەبانى دەستپێكە بۆ هەموو گۆڕانێك , ئەمەش بۆ ئەوەیە كەس نەڵێ ئەمە بە هیمەتى كۆسرەت كراوە بۆ ئەوەى زیاتر بچوكى بكەنەوە , ئیتر ئەمە بۆ كۆسرەت گرنگ نیە گرنگ ئەوەیە تۆزێك پارەى وەرگرت , ئەرسەلان بایز ووتبوى ئێمەى هەولێرییەكان بە كۆسرەتمان ووتوە لەمەو دوا تۆ گەورەمانى , كەچى ئەمڕۆ ووتبوى تا مام جەلال پێم نەڵێت لەمەكتەبى ڕێكخستن بڕۆ كەس ناتوانێ بمگۆڕێت , نازانم لەم ووڵاتەدا گۆڕین چ مانایەك دەگەیەنێ , ئەوەى ئەمڕۆ لە یەكێتیدا ئیش دەكات ئەگەر هەر كەسێك بێت گەندەڵە ئیتر فڵان لا ئەبەن و فڵان دائەنێن هەر وەكو یەكە , لە حیزبێكى بێ سیستەم و بێ بەرنامە و پەیڕەودا هەر كەسێك بێت ئەوە توشى لەوە خراپ تر ئەبێت لەبەر ئەوە ئەگەر كێشەى یەكێتى هەر گۆڕینە ئەوا چیلكەى تێ وەرمەدەن با وەكو خۆى بێت , ئێوە یەكێتى بكەنە موئەسەسە نەك گۆڕینى بەرەڵایى و بێ بەرنامە , ئیتر ئەو هەشت سەد ملێون دۆلارەش بخۆن عافیەتان بێت , كۆسرەتیش نەیتوانى ڕزگارتان بكات بەڵكو قوڕەكەى بۆ خەست كردنەوە و شەڕەكەش لێرەوە دەست پێ دەكات و شەڕیش بەردەوام دەبێت و تاڵەبانیش لەمەودوا زیاتر كۆسرەت ڕیسوا ئەكات بەڵام خۆى ئەزانێ چى لێ ئەكات بۆ ئەوەى جارێكى تر نەوێرێ ئەو كارانە بكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست