کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ کورده‌کانی تورکیا ئیعتراف به‌ زمانی کوردی ناکه‌ن؟

Thursday, 29/01/2009, 12:00


ئه‌م بابه‌ته‌م له‌ دوای ئه‌وه‌ دێ که‌ له‌زۆر که‌س بیستومه‌ ده‌ڵێن کورده‌کانی باکور به‌ کوردی قسه‌ ناکه‌ن له‌ ئه‌وروپاش.ئاخۆ ده‌بێت ئه‌مه‌ هۆکاری چی بێت؟زمانی کوردی نازانن ؟یاخود ئیعتراف نه‌کردنه‌ به‌ زمانی کوردی؟به‌ڵام هه‌ردوو گریمانه‌که‌ جێگه‌ی داخه‌ جونکه‌ پێویسته‌ بۆ ئێمه‌ی داگیرکراو هه‌ریه‌که‌مان به‌ باشی زمانی دایکمان بزانین و شانازی پێوه‌ بکه‌ین،نه‌ك شه‌رم بکه‌ین له‌وه‌ی که‌ به‌ کوردی قسه‌ بکه‌ین یاخود شه‌رم له‌ کوردێتی خۆمان بکه‌ین بڵێین ئێمه‌ تورکین یاخود عێراقین پێویسته‌ شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ ئێمه‌ ناشنالێتیه‌که‌مان کوردشه‌ نه‌ك عێراقی یاخود یه‌كێك له‌و سێ ووڵاته‌ی تر که‌ داگیریان کردوین.خوێنه‌رانی به‌ڕێز له‌م ڕۆژانه‌یه‌ هاوڕێ یه‌که‌م پێ ی ووتم دوو تورك له‌ پۆلمانن،ووتویانه‌ ئێمه‌ تورکین به‌ڵام که‌مێك کرمانجی ده‌زانین.ئه‌م قسه‌یه‌ بۆمن جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو ووتم باوه‌ڕناکه‌م تورك کوردی بزانێت،له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ کورد بن هاوڕێکه‌م له‌ وه‌ڵامدا ووتی نا تورکن خۆیان ووتویانه.‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ زۆر حه‌زم ده‌کرد ئه‌و که‌سه‌ ببینم که‌ هاوڕێکه‌م باسی کرد،ڕۆژێك ئه‌و که‌سه‌م به‌سودفه‌ بینی .هاته‌ پێشه‌وه‌ له‌ من و هاوڕێکه‌م، ووتی ئه‌مساڵ عێراقی زۆر لێ یه‌ کۆلێج جاران وانه‌بووه.هه‌رچه‌ند ئه‌و به‌ ئینگلیزی پێی ووتین به‌ کوردی نه‌یووت منیش هه‌ر که‌ قسه‌که‌ی ته‌واو کرد زۆر هه‌ستم به‌ توڕه‌یی کرد جونکه‌ پێی ووتین عێراقی،منیش به‌ توڕه‌یی پێمووت تۆ کوردی تورکیایت.ئه‌مه‌وێت پرسیارێکت لێ بکه‌م ئه‌گه‌ر پێت ناخۆش نیه‌ بۆچی خه‌ڵکی باکور به‌ کوردی قسه‌ ناکه‌ن له‌ ئه‌ورپا، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌و له‌من تێنگه‌شت جونکه‌ من به‌ سۆرانی پێم ووت ناجار گۆڕیم به‌ ئینگلیزی به‌ڵام دیسان به‌داخه‌وه‌ ئه‌و وه‌ڵامێکی باشی منی نه‌یایه‌وه‌ که‌ قه‌ناعه‌ت به‌ من بکات بۆ به‌ تورکی قسه‌ ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌م جاره‌ نه‌یتوانی حاشا له‌ کوردبونی خۆی بکات ووتی به‌ڵێ من کوردی تورکیام.هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ زۆر جێگه‌ی داخ بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی هێنده‌ی تر بێتاقه‌تی کردم که‌ ئێمه‌ زمانێکی یه‌کگرتوومان نیه‌ تا هه‌موو کورد له‌یه‌ك تێبگه‌ین.به‌ڵام لێره‌دا نابێت ته‌نیا گله‌یی له‌خه‌ڵکی باکور بکه‌ین که‌ به‌ کوردی قسه‌ ناکه‌ن،به‌ڵکو ده‌بێت گله‌یی له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی تری کوردستانیش بکه‌ین به‌ تایبه‌تی باشور،جونکه‌ کاتێك که‌ دایك و باوکه‌کان منداڵه‌کانیان دێن بۆ ئه‌وروپا به‌ مناڵی یاخود لێره‌ له‌ دایك ده‌بن زمانی خۆیان بیر ده‌چێته‌وه‌ یاخود نایزانن،جونکه‌ هاوکاری منداڵه‌کانین ناکه‌ن زمانێکی کوردی پاراو فێر بن،هه‌روه‌ها له‌ماڵه‌وه‌ ڕیگه‌یان پێده‌ده‌ن به‌ ئینگلیزی یاخود هه‌ر زمانێکی تری ئه‌وروپی بێت قسه‌ بکه‌ن.ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌کی زۆر ده‌بێت بۆ دواڕۆژی گه‌لی کورد به‌گشتی وه‌ مناڵه‌که‌ش به‌ تایبه‌تی جونکه‌ شاره‌زایی له‌ زمانی دایکی نیه‌و وه‌ هیچ زانیاریه‌کی نابێت له‌ باره‌ی مێژوو کلتوری کوردیه‌وه.‌ ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە