مسته‌فا چاوڕه‌ش، به چۆغه‌وه شه‌ڕی ده‌کرد تا نه‌کوژرێت
Thursday, 25/06/2009, 12:00
پاش ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس و هاتنی هێزی ئه‌مه‌ریکا بۆ ناو عێراق، هێزه تاڵانچییه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانی، توانیان به‌ناوی یارمه‌تییدان و پشتگیرییکردنی هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان، بچنه ناو شاری که‌رکوک، موسڵ و دیاله و خانه‌قین، ته‌نانه‌ت به هه‌ڵه‌داوانیش خۆیان کرد به به‌غدادا، به بیانووی ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌ی به‌عسیه‌کان، که له راستییدا مه‌به‌ستیی سه‌ره‌کییان له‌م کاره‌دا ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و فایلانه بوو، که سه‌رانی کورد و به‌رپرسه‌کان له ژێره‌وه و له چه‌ند ساڵه‌ی خه‌باتیی شاخیاندا په‌یوه‌ندییان به به‌عس و ڕژێمه‌کانی پێشووه‌وه هه‌بوو. هه‌ر بۆیه زوو خۆیان ده‌کرد به دائیره‌کانی ئه‌من و ئیستیخبارات و شوێنه‌کانی تردا و به سه‌دان به‌ڵگه و فایلیان هێنایه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی فریای که‌وتن سووتانیان و له ناویان برد، دیاره پێشتریش له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕیندا له سلێمانی و هه‌ولێر و شوێنه‌کانی دیکه هه‌مان کاریان ئه‌نجامدا.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا و له ته‌موزی (ساڵی 2003) خۆشبه‌ختانه کوردستانپۆست بۆ یه‌که‌مین جار له سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر به‌هێزه‌وه لیستێکی ده‌ستکه‌وت، که زێد له 130 که‌س له سه‌رکرده، به‌رپرس، که‌سایه‌تی سیاسیی، هونه‌رمه‌ند، ئه‌دیب و کاسبکاریی تێدابوو، هه‌موو ئه‌مانه له ژێره‌وه په‌یوه‌ندییان به به‌عسه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ناوبوون، به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تییان له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، بۆیه نه‌مانتوانی به‌بێ به‌ڵگه ناوه‌کان ئاشکرا بکه‌ین، هه‌رچه‌نده ناوه‌کان بۆ ئه‌وسا سه‌خت و جێگای گومان و سه‌رسوڕماندنبوون، زۆر که‌س پرسیاری ئه‌وه‌یان ده‌کرد: چۆن شتی وا ده‌بێت؟ ئه‌مه ڕاست نییه، ئایا ڕێی تێده‌چێت ئه‌م به‌رپرسانه ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی شاخ و خه‌باتیی ژێرزه‌مینیان، له ژێره‌وه په‌یوه‌نییان به به‌عسه‌وه هه‌بووبێت؟ له‌و لاشه‌وه راپۆرت و زانیاری‌یان دابێت به ڕژێم و به هه‌زاران که‌سیان ڕه‌وانه‌ی زیندانه تاریک و نووته‌که‌کان کردبێت، زۆربه‌یان بوونه هۆی به‌کوشتدان، له سێداره‌دان، گولله‌بارانکردنی سه‌دان و هه‌زاران پێشمه‌رگه و که‌سانی خه‌باتگێڕ؟
وه‌ک وتمان کوردستانپۆست پێش هه‌موو ڕاگه‌یاندنێکی کوردیی له ناپاکیی سه‌رکردایه‌تیی کوردیی و به‌رپرسه‌کان زانیاری ده‌ستکه‌وت، لێ بۆ ئه‌وسا ئه‌مه کارێکی ئاسان نه‌بوو، که خه‌ڵکی بڕوا بهێنێ، بۆیه‌نه‌مان توانی هه‌موو ئه‌و ناوانه بدرکێنین، خۆشمان به‌گوومان بووین، به‌ڵام وه‌ک هه‌واڵێک ڕامانگه‌یاند، ته‌نانه‌ت زۆر له هه‌واڵگره‌کانی جیهانیش ئه‌مه‌یان راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به سه‌رچاوه‌که کرد، که کوردستانپۆسته.
له‌و که‌سه فایلدارانه که ناوه‌کانیان هاتبوو: جه‌لال تاڵه‌بانی، مه‌سعود بارزانیی، نێچێره‌ڤان بارزانیی، دوای ئه‌وه ناوی زۆر له به‌رپرسانی پارتیی و یه‌کێتیی تێدابوو وه‌ک فوئاد مه‌عسوم، مسته‌فا چاوره‌ش، عیماد ئه‌حمه‌د، سه‌عدی پیره، فایه‌قه ڕه‌ش، زه‌عیم عه‌لی و زۆر که‌سی تر، که له دواییدا له ڕۆژنامه‌کانی هاوڵاتیی و هه‌واڵ و شوێنی دیکه، به به‌ڵگه‌وه ناوی هه‌ندێکیان ئاشکراکرا، ژماره‌یه‌کی زۆریش تا ئیستا وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوون و که‌سیش ناویان ناهێنێ.
لێره‌دا پیاو قسه‌یه‌ک بۆ دزیش بکات، که که‌سێکی وه‌ک مه‌لا به‌ختیار ناوی له لیسته‌که‌دا نه‌بوو، هه‌رچه‌نده مه‌لا به‌ختیار له ساڵانی دوای ڕاپه‌رین، وه‌ک عادل موراد و زۆری تر به نهێنی، چه‌ند جارێک سه‌ردانی به‌غدایان کردبوو، له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئه‌منی و ئیستیخباراتییه‌کاندا کۆبوونه‌یان ئه‌نجامدابوو.
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێت باسی لیوه بکه‌ین و وه‌ک نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی بکه‌ین، ئه‌ویش کاک مسته‌فا چاوڕه‌شه، نامه‌که‌شمان به گێڕانه‌وه‌ی قسه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینه و له ناو فایله‌که‌ی کاک مسته‌فا چاوڕه‌ش باسی لێوه‌نه‌کراوه، ئه‌و پێشمه‌گه‌یه دوو نهێنیی بۆ درکاندووین، که چۆن ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌له شاخ پێی هه‌ڵساوه، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت وه‌ک نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی کاک مسته‌فای بکه‌ین:
به‌ڕێز کاک مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان
سڵاو..
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین ئه‌مه‌ی گێڕایه‌وه، که:
1) ڕۆژێک کاک مسته‌فا چاوڕه‌ش بانگی کردم، وتی به فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تی ده‌بێت بۆ سلێمانی بڕۆیته‌وه (فڵانه‌که‌س) بکوژیت، کات و شوێنه‌که‌ی بۆ دیاریی کردم، منیش فه‌رمانه‌که‌م به‌جێ هێنا و بۆ سلێمانی که‌وتمه‌ڕێ، وام دانابوو، که له ڕۆژی (ئه‌وه‌نده) کاتژمیری (ئه‌وه‌نده) بگه‌مه سلێمانی و بچمه ماڵی خۆمان، له پاشان فه‌رمانه‌که به‌جێ بهێنم، کاک مسته‌فا چاوڕه‌ش تاکه که‌سێک بوو، که ناوه‌رۆک و ته‌واویی پلان و کات و شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌که‌می ده‌زانی.
خۆشبه‌ختانه کاتێک گه‌یشتمه سلێمانی نازانم چی به سه‌رمدا هات، وام به باشزانی له پێشدا بچم بۆ ماڵی خزمێکم و سه‌ردانێکی ئه‌وان بکه‌م، له‌وێ نزیکه‌ی 5 کاتژمێرێک مامه‌وه، دوای ئه‌وه وه‌ک دامنابوو، هه‌ڵسام و چوومه‌وه بۆ ماڵی خۆمان، هه‌ر له باڵکۆنه‌که‌وه دایکم چاوی به من که‌وت، به ڕاکردن و به دزییه‌وه به‌ره‌وه پیرم هات، وتیی: ئه‌وه چی ئه‌که‌ی، قوره‌که به‌سه‌رم، بۆ هاتییته‌وه، خۆ هه‌ر ئیستا مولازم موحسین ڕۆیشت زیاد له چوار سه‌عاته له سه‌ر ئه‌و قه‌نه‌فه‌یه دانیشتبوو، چاوه‌ڕێی تۆی ده‌کرد، وتیی کوڕه‌که‌تان دێته‌وه، هاتووین به‌خێرهاتنه‌وه‌ی بکه‌ین. به په‌شۆکاوییه‌وه دایکم وتیی ده‌ست له قه‌نه‌فه‌که بده، شوێنه‌که‌ی هێشتا هه‌ر گه‌رمه. ئیتر من نه‌مامه‌وه و یه‌کسه‌ر ڕۆیشتم و چوومه شوێنێکی تر، خۆم شارده‌وه. ئه‌و کاته مێشکم جامبووبوو، چوونکه به پاکی و به بڕوایه‌کی ته‌واو بڕوام به پێشمه‌رگایه‌تیی خۆم هه‌بوو، بیرم بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو، سه‌رکردایه‌تییه‌که‌مان ئه‌وه‌نده ناپاک بێت، به‌و شێوه‌یه ئێمه بخه‌نه به‌ر ده‌ستیی دوژمن.
2) دایکم ڕا‌نک و چۆغه‌یه‌کی قاوه‌یی به دیاری بۆ ناردبووم، به‌ڕێکه‌وت ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌به‌رم کرد، پاش چه‌ند کاتژمێرێک بۆ شه‌ڕ که‌وتینه ڕێ، کاک موسته‌فاش هه‌ر وه‌ک من ئه‌و ڕۆژه ڕانکوچۆغه‌ی له به‌ردا بوو، که بینی منیش وه‌ک ئه‌و له هه‌مان ڕه‌نگی ئه‌و جل و به‌رگم له به‌ردایه، یه‌کسه‌ر لێی پرسیم: بۆچی ئه‌مه‌ت له‌به‌ر کردووه، پێشمه‌رگه ده‌بێت ته‌نها جلی خاکیی له به‌ردابێت، ته‌نها مه‌سئوله‌کان بۆیان هه‌یه له‌مه بکه‌نه به‌ر، دیاره ئه‌وه‌ش ڕاست نه‌بوو، کاک مسته‌فا مه‌به‌ستێکی تری هه‌بوو، به‌ڵام ئیتر کاته‌که دره‌نگ و شوێنه‌که دوور بوو، نه‌یتوانی ناچارم بکات جله‌که‌م پێ دابکه‌نێ، پاش که‌مێک شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد، هێلکۆپته‌رێکمان لێ په‌یدا بوو، که‌وته ئاوڕشێنکردنی پێشمه‌رگه‌کان، ئه‌وه‌ی جلی خاکی له به‌ردا بوو، هێلکۆپته‌ره‌که ده‌ستی لێنده‌پاراست، منیش له ته‌نیشت کاک مسته‌فاوه بووم، هێلکۆپته‌ره‌که به سه‌رمانه‌وه بوو، که‌چی به هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌قه‌ی له ئێمه نه‌ده‌کرد. له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر دڵم کرمێ بوو، به‌ڵام نه‌مده‌وێرا له لای که‌س ئه‌و ڕووداوه باسبکه‌م و بیدرکێنم، چونکه ده‌مزانی ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ک بکه‌م، یه‌کسه‌ر تیاده‌چم و ده‌کوژرێم.
به‌ڕێز کاک مسته‌فا چاوڕه‌ش ....
دیاره کاره‌سات و ڕووداوی تر زۆرن، هیوادارم وه‌کوو ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه، که‌سانی تریش ئازایانه لێتان بێنه پێش و بیره‌وه‌ریی ساڵانی شاخیان له‌گه‌ڵتاندا بنووسنه‌وه، چونکه ده‌زانین ئێوه‌ی ماندوونه‌ناس و کڵاش دڕاوی سه‌ر چیاکان، چه‌نده خه‌باتتان کرد، بۆیه ئه‌مڕۆ شایسته‌ی ئه‌و هه‌موو ناز و نیعمه‌ته‌ن، که‌وا تێیکه‌وتوون، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و نهێنی ده‌رخستنه، سه‌رده‌می ڕاستیی وتنه ... لێ با بزانین سه‌ره‌تا وه‌ڵامی تۆ، بۆ ئه‌و رووداوانه چی ده‌بێت؟ ئه‌مه‌ش له خۆیدا وه‌ڵامێکه بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌ڕێزتان، که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتییدا دانتان پیادا نا، که گوایه دایک و خوشکتان له ئه‌من گیرابوون و له به‌ر پاراستنی شه‌ره‌فی ئه‌وان، به ناچاری ته‌نها نامه‌یه‌کی هاریکارییتان بۆیان نووسی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی براده‌ران زوو په‌شیمانیان کردیته‌وه، له‌وه ده‌چوو شتیی تریش بدرکێنی و فایلداره‌کانی تریش به‌دوای تۆدا قسه‌بکه‌ن، به‌ڵام فوئاد مه‌عسووم هه‌ر زوو وشیاری دایتێ، نه‌یهێشت که‌سی تر بجوڵێت، به فه‌رمانێک هه‌موویان په‌شیمان کرانه‌وه.
لێره‌وه قسه‌کانی مسته‌فا چاوڕه‌ش له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ببینهدیسان کاک موسته‌فای به‌ڕێز ...
با ڕووداوێکی دیکه‌ت وه‌بیر بهێنینه‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵی 1980، له کاتێکدا خوشکێکت به‌ناوی (ب) که خاوه‌نی دوو منداڵی ساوابوو، له گه‌ڕه‌کی ئازادی، له کانییه‌که‌ی هه‌نجیره چوو ئاوبهێنێت، ئه‌و ئافره‌ته به‌سته‌زمانه کوژرا، به چه‌ند مانگێک پاش کوشتنی ئه‌و ئافه‌ره‌ته، هاوسه‌ره‌که‌شی بۆ بژێوی خۆی منداڵه‌کانی، خه‌ریکی کاسبی کردن بوو،چونکه ئه‌و دوو منداڵه ساوایه‌ی به‌سه‌ردا که‌وتبوو، ئه‌ویشیان له پیرمه‌سوور به سه‌ر ئیشه‌که‌یه‌وه کوشت، شاهیده‌کان ماون و نه‌مردوون، هه‌موویان ده‌ستی تاوان بۆ تۆ ڕاده‌کێشن، دیاره ئێوه بیانووتان بۆ ئه‌وه هه‌یه، هه‌ر وه‌ک چۆن له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیی ئێوه، که عه‌قڵی دواکه‌وتووی ئێوه بۆته هۆکاری کوشتنی هه‌زاران ئافره‌تی دیکه.
ئه‌ی بۆ ئه‌مه‌یان چی ده‌ڵێن؟
تێبینی: ئه‌و پێشمه‌گه‌یه پێی خۆش نه‌بوو، ناوی ئه‌و که‌سه‌ی که ئێوه ویستتان تیرۆری بکه‌ن، لێره‌دا بینووسێت، ئه‌گه‌ر پێویستیی به زانیاریی ته‌واو کرد، له سه‌ر کات و ساڵ و نهێنی دیکه په‌یوه‌ندیی پێوه ده‌که‌ینه‌وه و بۆتانی باس ده‌که‌ین، با جارێ بزانین به دوای ئه‌م نامه‌یه‌دا چی دیکه ڕوو ده‌دات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست