کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لاى سەرۆك (خیلافە)!!... لاى گەل(ئیختیلافە)!!...

Thursday, 22/03/2012, 12:00








بۆ هەموو ڕاپۆرت نوسەكان...بەو پێوەدانگەى كە دەڵێن: باوەڕمان بە ڕاو ڕاى جیاواز هەیە!!...
تكایە بە ڕۆحێكى وەرزشى بڕواننە (ڕاو)،(ڕەخنەكان)... لەكاتێكدا ماڵتان لەشوشەیە، بەرد مەگرنە پەنجەرەى كەس!!...
(ڕاو)،(ڕەخنە)ى یەكەم: كوردستانى گەورە... نەك چوار پارچە!!...
ئەم نیشتمانە تەنها موڵكایەتى بۆ ئێوە ناگەڕێتەوە... قسەكردنى ئێوە لەسەر نیشتمان ، ئەوەى لێ دەتكێ كەئێستا لە تیڤیەكانتانەوە دروێنە دەكرێ ،بەرهەمتان هێناوە خەڵكتان بەو دەردە بردووە... پەروەردەو فێركردووە ...
یادە نیشتمانى و نەتەوەییەكان بەنمونە یادى ڕاپەڕین و نەورۆز وەلاى نیشتمانى كەنارگیر ، وەلاى ئینتماى حیزبى سەردەستەو پەیڕەو كراوە!!...
لە یادى ڕاپەڕین و نەورۆزدا هاوڵاتى سادە ، لە خۆشەویستى بۆ كوردستان و ئینتماى بۆ نیشتمانەكەى ، هەقى بەوە نیە ڕەنگەكان چین ؟ كێن؟ ئەم بۆنانە مۆرك و ماڵى هیچ گروپ و سەركردەو لایەنێك نیە...
زۆرینەى هاوڵاتیان ئەم دەستەواژەیە بەكاردەهێنن:
(سڵاومان بۆ هەر چوار پارچەى كوردستان... جلى كوردى جلێكى كۆنە و بۆ خۆشى لەبەرمان كردووە!!!.......).
یاخود دەڵێن :
(سەیرانگاكان پڕبوە لە گەشتیار و زیاتر لە بیست هەزار گەشتیار هاتون بۆ سەیرانگاكان!!!...)
نیشتمانیانى ئازیز...
تكایە پیرۆزباییەكانتان لەسەر ڕیتمى پەروەردەى دەسەڵاتى كوردى مەخەنە ڕوو ...
جوانترە...نگینترە... هەست بە بونى گەورەیى نیشتمانێك لە ناختا دەكەیت كاتێك دەبێژیت:
(سڵاومان بۆ نیشتمان ...كوردستانى گەورە... جل و بەرگى كوردى مێژووە... كەلتورە... یەك لە خەسڵەتەكانى شوناس و ناسینەوەى نەتەوەى كوردە....).
پڕماناترە...بەئەرزشترە... لەسەر هاتنى گەشتیارى بیانى و عەرەبى عێراقى، بڵێن:
(كوردستان خۆى سروشت و بونى لە ئەزەلەوە یەزدان خاكەكەى پیرۆز كردووە، هەردەم سەیرانگەیەكى گەورە بووە... بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتى خێزان و خێڵ هێندەى بیرى لەیاساى پاسەوانى مەسئول و بودجەى پاسەوان و ئوتوموبیلى جام ڕەش كردووە، بەڕێژەى یەك لە سەدا گرنگى بە ژینگەى كوردستان نەداوە!!!...).
(ڕاو)،(ڕەخنەى) دووەم :سەرۆك و پەیامەكەى نەورۆز....
سەرۆك... لە پەیامەكەى نەورۆزدا باس لە (موژدە) دەكات و دەڵێت:
(لەم ڕۆژەدا زۆر كەس داوایان دەكرد، پەیوەندیان دەكرد كە لەم ڕۆژەدا مژدەیەكی خۆش و گەورە بە هەموو خەڵكی كوردستان رابگەینین، من دڵنیتان دەكەم انشاْ الله ئەو ڕۆژە هەر دێـت كە ئەم مژدەیەتان پێ رابگەیندرێت بەڵام دەبێت لە كاتێكی گونجاو دابێت، بەڵام دڵنیابن ئەو مژدەیە هەر دێت.)
خوێندنەوەی سەرۆك... بۆ قەدەرى كورد لە مانگى نەورۆزدا ، بە پاشگرى (ڕۆژێك هەردێ) ،هێڵەگشتیەكانى نەك هەر نەخستە ڕوو بگرە (موژدەكەى) ئاوێتە بە كۆمەڵێك دەستەواژەكرد...
(گوایە ئەمانە خیلافن) بزانین وایە؟!!...
(خیلافن) ...یاخود (ئیختیلافن)؟!!...
(كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان... نەوت و غاز... پێشمەرگە... سوپاى نیشتمانى)...
ئەمانە جەوهەرى(ئیختیلافى)هەمووگەلە... هەموو كوردە ... چۆن؟!...
چما ئەمانە سەردێڕو هێڵە سورەكانتان نەبون تازە بەتازە دەڵێن بۆ مەسەلەى كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان (لە مەبدەئى مەبدەئى ترە)؟!!...
یەكەم/كاتێك ئێوە دێن و مالكى و حوكمەتەكەى لەزەلكاوى داڕمان ڕزگار دەكەن ، دەنگ بۆ مانەوەى دەدەن ...
مادەى (140)لە دوا وادەى كە(31/12/2007)شەش مانگ... شەش مانگ... دوادەخەن و بۆى درێژ دەكەنەوە...
ئەوە بزانن ... خەتاى خۆتانە ئێستا دەبێ (ئێمە وامانزانى خەڵك ئیحترامى ئیمزاى خۆى دەگرێت)، لەسیاسەتدا(وامزانى نیە)...
بەرژەوەندى و جۆرى پەیوەندیەكان خەسڵەتى تەندروستە بۆ هێنانە كایەى بەرژەوەندى نیشتمانى و ئەمنى نەتەوەیى...
بە وامانزانى ئەو قەدەرە ونەى ئێستاى لێدەكەوێتەوە!!..
دووەم/مەسەلەى پێشمەرگە (دزینى میزانیەى پێشمەرگە) ،ئێف(16) و ئێفەكانى تر...
بە ئەرك نەبێ كێ ڕێو ڕەسم و پرۆتۆكۆلى كڕینى ئەم ئێفە و هەموو ئێفەكانى ترى كردووە؟!...
مەگەر سەرۆكى عێراق و جێگرى سەرۆك وەزیران و وەزیرى دەرەوەى عێراق و سوپاسالارى عێراق و سەرۆك ئەركانى فڕۆكەوانى عێراق كوردنین؟؟!!...
ئەى ئەمانە كاریان چى بووە؟؟!!!...
ئەى ئەگەر ئەمانە نەتوانن باس لە (میزانیەى دزراوى پێنج ساڵى پێشمەرگە) بكەن، خۆ هاوڵاتى دەستى بە مالكى و عەلاوى و سیستانى ناگات؟!!ئەى كەواتە مەسئولیەتى سیاسى و ئەخلاقى لە ئەستۆى كێیە؟!! ...
یاخود لە بەرخاترى (ئیفەكان) هەموو(میزانیەى دزراوى پێشمەرگە) و(ئێفەكان) پەردەپۆشكراون؟!!...
سێیەم/مەسەلەو خیلافى نەوت و غاز و سامانى سروشتى ... چەند ڕۆژێكە ڕاگەیەنراوى لیژنەى چاكسازى دەرچوە، یەك لە خاڵە پۆلێنكراوەكان مەسەلەى (نەوت وسوتەمەنى)یە لەكەم وكورتیەكان بەدیاریكراوى دەڵێن:
(نەبوونى سیستەم و هەیكەلى وەزارەتێكى كاراى ئەم بوارە).
ئەمە قسەى(ئەز)نیە ئەوە قسەى(پەزە) لیژنەكەى سەرۆكە!! ...
پرسیار ئەوەیە... باشە ئەگەر ئەم وەزارەتى بەناو سامانى سروشتیەى هەرێم ئەوە حاڵیەتى گلەیى لە بەختى خۆتان بۆ دەكەن؟! ....
ئەى باشە وەزیرو كاربەدەستەكانى بۆ سەرلەنوێ لە كابینەى پارتیدا دەنگ پێدەدەنەوە؟!... ئاخر ئەمەیە گورزى كەمەر شكێن بۆ پەرتكردنى ئایندەى نیشتمان!!...
چوارەم/ موفارەقە... بە دوو كێشى جیاواز ...دەڕواننە (كوردستا ن و عێراق) بەنمونە خاڵى(4) پەیامەكەى سەرۆك:...
(خاڵی تر دروستكردنی سوپایەكی یەك ملیۆنییە كە وەلای بۆ یەك نەفەر بێت، لە كوێی دونیا هەیە یەك نەفەر رەئیس وزەرا بیت قائد عامی قوات مسەلەحە بی، وەزیر دیفاع بی وەزیر داخلیە بی، رەئیسی موخابرات بی، رەئیسی مەجلسی ئەمنی قەومی بی، دوێنێش نامەیەك چووە بۆ بانكی مەركەزی كە بانكی مەركەزیش عائد بە خۆی بێت، چ ما بۆ خەڵكی تر ئەگەر زۆر كەس پێی وا بیت كە شیعەكان رازین بەم وەزعە شیعەكان پێش سوننە و كورد تەهمیش كراون.).
موفارەقەكە ئەوەیە ... لەتەك دەركردنى پرۆژەدەستورى هەرێم ... سواین و بەهیلاك چووین دەڵێین دەستور بۆ نەوەى ئایندە و مەودایەكى درێژە لە دەروازەى ئەرك ودەسەڵاتەكانى سەرۆكى هەرێم(ئیدى سەرۆكى هەرێم هەركەسێك بێت) لە مادەى (65) زۆرە و هیچى بۆ دام و دەزگاكانى ترى بەڕێوەبردنى وڵات نەهێشتۆتەوە، پێویستە ئەم دەستورە سازانى نیشتمانى لەسەر بێت ...
ئەى خێرە ئێستا مالكى وایە، وەلێ دەسەڵاتەكانى سەرۆكى هەرێم وانیە؟!!...
بیناو بونیات و تەلارسازى بۆ دامەزراوەى دەوڵەتى كوردى بە دیراسەكردنى بابەتیانەى پرۆسێس و بەهاو پایەكانى سەر ئەرزى واقیع دێتە دى...
هەروەك لە پەیامى دووەمى(نەوشیروان مستەفا)ئاماژەى بۆكردووە:
دامەزراوەى كوردستانى سەربەخۆ و دەوڵەتى كوردى
(ئەبێ دامەزراوەیەكى"سیاسى،كۆمەڵایەتى، ئابورى،مەدەنى، ڕۆشنبیر"ى،بێ......
کوردستانی سەربەخۆ پێویستی بە دابینکردنی ئەم پێشمەرجانە و گەڕانەوەی کەرکوک و خانەقین و شەنگار و ناوچە دابڕاوەکانی ترە بۆ سەر خاکی هەرێم).
ئەوە بۆیە...كۆى گەل و نیشتمان لەو پێناوەدا ڕووبەڕووى كۆمەڵكوژى و جینۆساید بونەتەوە.
سەرۆك ڕوونە...
جەوهەرى سەربەخۆبونى كوردستان و دامەزراوەى تەلارى دەوڵەتى كوردى سەراپا :
دوورە لە (خیلاف)ەوە ، بگرە ئامباڵاى (ئیختیلافە)!!....










نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە