کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


قائیمقام و كەرنەڤاڵی دەربەندیخان و شتی تریش!!

Friday, 09/03/2012, 12:00






قسەمان لەسەر ئەوەنیە كە دەبێت هەموو شارێك رۆژێكی تایبەت بەخۆی هەبێت و جەماوەری شارەكە بەزیندووی ئەو رۆژە رابگرن، بەڵكو قسەی ئێمە لەسەر ئەوەیە كێ ئەو رۆژە دیاریدەكات و كێش خەڵكانی ماندوو نەناسی شارەكە خەڵاتدەكات.
كەڕنەڤاڵی دەربەندیخان لەساڵیادی راپەڕینەكەی شارۆچكەی دەربەندیخان بەهەوڵی قائیمقامێك بەڕێوەچووە كە خەڵكی دەربەندیخان نیە و كەسیش لەم شارە ناناسێت، سەرپەرشتیارەكەشی كەسێكە ساڵی یەكجار كتێبێك ناخوێنێتەوە و خۆی لێكردوین بەچیخۆفی بواری شانۆ.
ئەم كەڕنەڤاڵە كە بڕیارە بكرێتە رۆژی شارەكەش ئەمە جگە لەوەی كە ئیجماعی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری حزبەكان وگەنجەكانی شارەكەی لەسەر نەبووە.
بازنەی دەربەندیخانی یەكێتی و قائیمقامە بێ ئیشەكەی دەربەندیخان كەسێكی سەربەخۆیان بۆ دۆزیوەتەوە، ئەم كەسەش دووكان بەدووكان، دەوڵەمەند بە دەوڵەمەند،گەڕاوە پارەی بۆ ئەم كەڕنەڤاڵە كۆكردۆتەوە، ئیدی چەندێك بووە یان چەندی خەرجكراوە ئەوەیان مەگەر خودا خۆی بیزانێت؟!!.
پرسیارە سەرەكیەكە ئەوەیە باشە جەنابی قائیمقام كە ئاوا بەسواڵكردن پارە كۆكراوەتە بۆ كەڕنەڤاڵێكی وەها ئیتر ئیشی جەنابیان چیە؟ سەرپەرشتیارێك كە هێندە سوكبێت لەناو خەڵكدا كەس هاوڕێی نەبێت چۆن دەكرێتە دەمڕاستی شارێك!
لەهەموو ئەوانە بگەڕێین و بێینەوە سەر ئەو كەسانەی كە خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا، من هیچ ناڵێم تەنها ئەوەندە دەڵێم ئەگەر قائیمقام و چیخۆفی سەرپەرشتیار یەك حەرف خوێندەوارییان هەبوایە دەبوایە خەڵاتی كەسێك لەبیرنەكەن كە هەموو مانگێك نابێت كتێبێكی گەورەی لەسەر مێژووی شاری دەربەندیخان نوسیوە و شایانی دەستخۆشیلێكردنە كەچی لەرۆژی شاردا خەڵاتناكرێت؟!
ئاخر بەرێزان كەسی واتان خەڵاتكردووە 5 ساڵیش دەبێت دێرێكی نەنوسیوە، كەسانێكی واتان لەبیرچووە تەمەنی لەنوسین دا بەسەربردووە، شانۆكارتان خەڵاتنەكردووە تەنها لەبەر ئەوەی جەنابی سەرپەرشتیاری قسەی لەگەڵیدا نیە.
ئاخر پێم ناڵێن داهێنانی رێكخراوی ئازادی لاوان چیە لەدەربەندیخان، ئەوان 3 ساڵیش دەبێت دەرگای بارەگاكەیان داخستوە ئیتر چۆن خەڵات دەكرێن.
سیاسیتان خەڵاتنەكردووە تەنها لەبەر ئەوەی ئێستا گۆڕانە.
نامانەوێ یەكە یەكە ئەو كەسانە دیاریبكەین،بەڵام ئەگەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە قائیمقامێكی بێ ئاگای وەك ئەوەی ئێستا و سەرپەرشتیارێكی بێ ئاگاو نەخوێندەواری وەك ئەمە بێنەوە مایە خەیاڵتان خاوە.
تەنها حەیف بۆ ئەو حزبە دەخۆم ساڵانێك رۆشنبیران و گەنجانی دەربەندیخان لەدەوری كۆبوبونەوە كەچی ئێستاش نمونەی وەك ئەوانەی كەڕنەڤاڵەكەیان رێكخست و ئەوانەشی لەرێزی پێشەوەی كەڕنەڤاڵەدا دانیشتبون...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە