کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەواڵێکی سەیر: شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌د به‌ پله‌ى عه‌ميد خانه‌نشين كراوه‌

Tuesday, 13/08/2013, 12:00

4136 بینراوە


تێبینی: ئەم هەواڵە بۆ یەکەمجار کوردستانپۆست بڵاویکردەوە، پاش چەند کاتژمێرێک سایتی لڤین و کۆمەڵی ئیسلامی هاتن و بە ناوی خۆیانەوە بڵاویان کردەوە.
****************************
به‌ گوێره‌ى نوێترين نووسراوى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى خانه‌نشين و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى خانه‌نشينى پێشمه‌رگه‌/3
بڕيار دراوه‌ به‌ خانه‌نشينكردنى (2155) كه‌س به‌ پله‌ى جيا جيا، ئەوەی جێگای سەرنجە له‌ نێو ئه‌و ليسته‌دا ناوی (شانازى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د) هاتووە، کە خوشكى هيرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌دى خێزانى كۆچكردوو جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراقە، ئەویش به‌ پله‌ى عه‌ميد خانه‌نشين كراوه، كه‌ ده‌قى نوسراوه‌كه‌ به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ نوسراوه‌.

ئاماژه‌ به‌ هه‌ردوو فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ژماره‌ (544 له‌ 13/5/2913) و (782 له‌ 2/7/2013) وه‌ ڕه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى/ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ژمێركارى/ خه‌رجييه‌كان ژماره‌(178 له‌30/7/2013). وه‌ نوسراوى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى خانه‌نشين/ ژمێريارى ژماره‌(12964له‌ 30/7/2013).بڕيارماندا به‌:.
تۆمار كردنى ناوى(2155‌) خانه‌نشين له‌سه‌ر ليستى خانه‌نشينانى پێشمه‌رگه‌ دێرينه‌كان(پله‌ى سه‌ربازى) كه‌ به‌ناوى (شاناز ابراهيم احمد) به‌ زنجيره‌(28234) به‌ پله‌ى (عميد) ده‌ست پێ ده‌كات و به‌ ناوى (سه‌لام محموج قادر) به‌ زنجيره‌ (30388) به‌ پله‌ى (جندى) كۆتايى دێت، له‌ به‌روارى 13/5/2013) وه‌ به‌ پێى ئه‌و پله‌ و مووچانه‌ى به‌رامبه‌ريان دياريكراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ هه‌موو كه‌س ده‌زانێت شانازى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د،هيچ پێويستيه‌كی بە دزینی ئەو پارەیە نییە کە بە ناوی عەمیدەوە وەریبگرێت، دەیتوانی لە بری خۆی دەیانی دیکە بە ساختە خانەنشین بکات و پارەیان بداتێ، کەچی وەک دەبینن، ئەم بنەمالەیە ، هێندە سووک و نەفس نزمن، تا دوا تنۆک هەرچی لە خەزێنەی دەولەت و میللەتدا بێت هەوڵی دزینی دەدەن، شایانی باسە لە کوردستاندا ئەمڕۆ خه‌ڵكى وا هه‌يه‌ 30 كه‌سى ئه‌نفاله‌ ته‌نها 600 هه‌زار دينار وه‌رده‌گريت و رۆژانه‌ش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ منه‌تى به‌سه‌ردا ده‌كات و ده‌ڵێت شتى زۆرمان بۆ ئه‌نفال كردووه‌، ئيستا ئه‌گه‌ر ئه‌م شاناز خانه‌ پاره‌ى نه‌بوايه‌ و له‌ خانويه‌كى گڵدا بژياييه‌ى و چه‌ند منداڵى به‌سه‌ردا بكه‌وتايه‌ و پياوه‌كه‌ى خاوه‌ن پيداويستى تايبه‌ت بوايه‌ و منداڵه‌كانى تێر سكى خۆيان نانيان نه‌خواردايه‌ تا راده‌يه‌ك ئه‌مه‌ كێشه‌ نه‌ده‌بوو خانه‌نشينى بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ژنه‌ سه‌رسواڵكه‌ره‌ سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌موو پاره‌ دزراوه‌ى خه‌ڵك كه‌ خۆى و پياوه‌كه‌ى و خوشكه‌كه‌ى دزيويانه‌ و به‌ تاڵانيان بردوه‌ تێر ناخوات و هاتووه‌ خۆى به‌ پله‌ى عه‌ميد خانه‌نشين كردووه‌. بۆ بینینی بەڵگەکە کە بریتییە لە لاپەرەی یەکەمی بڕیارەکە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Talebani/Emid_shanaz.jpg

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)