کورد لەبەرامبەر قەیرانەکاندا
Monday, 07/01/2013, 12:00
قەیران لە دەولەتى عیراقدا بوەتە حالەتیکى هەمیشەیى,لەسەرەتاى دروستبوونى دەولەتى عیراقدا تا ئەمرو هەمیشە ئەم ولاتە بى قەیرانى بەخویەوە نەبینیوە.ئەوەى لیردا گرنگە باسى لەسەر بکەین ئایا کورد چون مامەلەى لەگەل ئەو قەیرانانەدا کردوە و تا چەند توانیویتى قەیرانەکانى عیراق بکاتە دەروازەیەک بو دەسکەوتەکان یاخوت هەتا چەند کارى بو ئەوە کردوە کە ئەو قەیرانانە بکاتە فاکتەریک بو جیبەجى کردنى ئەجیندا و پلانى خوى کە بەرژەوەندی گشتى هەریمى کوردستان و هاولاتیانى کورد بپاریزى و کار بو بەدیهینانى دەسکەوتە نیشتیمانیکان بکات کە خوى لە گەرانەوەى ناوچەدابراوەکانى هەریم دەکریتەوە ؟
لەراستیدا مامەلەکردنى کورد لەبەرامبەر ئەو قەیرانانەدا مامەلەیەکى لاواز و شکست خواردو بوە,هەروەها دەسەلاتى سیاسى هەریم سەرکەوتوو نەبوون لەو بوارەدا کە قەیرانەکانى عیراق بکەنە فاکتەریک بو بەدیهینانى دەسکەوتە نیشتیمانیکان و چارەسەرکردنى کیشەى کورد.
لەو روژەوەى کە دەولەتى عیراق دروست کراوەو کوردستانى باشوریان پیوە لکاند,کیشەى کورد لەگەل ئەم دەولەتە کەناوى عیراقە هەتا ئەمرو خوى لەکیشەى خاک دەبینیتەوە.کیشەى کورد پیش ٢٠٠٣ و دواى ٢٠٠٣ و هەتا ئەمرو یەک کیشەیە ئەویش کیشەى گەرانەوەى ئەو ناوچە داگیرکراوانەیە کە لەژیر دەسەلاتى حکومەتى مەرکەزى عیراقدایە.
لەدواى سالى ٢٠٠٣ وە دەولەتى عیراق بوتە دەولەتى قەیرانەکان کە هەمیشە قەیران و کیشە وگرفت ئامەدەبوونى خوى نوى دەکاتەوە لەسەر میزى خوان و دانیشتنى سیاسیکانى عیراق,بەلى ئەم ولاتە ولاتى قەیرانەکانە کە قەیران بە قیران دەلى بالەک و کیشە بە گرفت دەلى ریم چولکە.
دەسەلاتى سیاسى کورد هەمیشە لە قەیرانەکاندا تەماشاکەر بوو بگرە زور جاریش رولى ناوبژیوان یان هەولى دامرکاندن و چارسەرکردنى دەدا کە هیچ کات بەرژەوەندیە بالا نیشتمانیکانى کوردى تیدا بەدى نەدەکرا لەو چارەسەرانە.
دەسەلاتى سیاسى کورد لەکوى هەمو ئەو قەیرانانەى کە عیراقى تیدا تیدەپەرى هیچ کات بە پلان و بەرنامەیەکى نیشتمانى مامەلەى نەکردوە,بەلکو پشتى بە ئەزمون و سیاسەتى کەسایەتى و حزبى بەستوە.ئەمەش واى کردوە کە کیشەى کورد بەچارەسەر نەکراوى بمینیتەوە.
ئەمەى ئیستا لە شەقامى سونەى عیراقدا دەگوزەریت لە نارەزایەتى و خوبیشاندان دریژەدەرى کوى ئەو هەمو قەیرانانەى رابردوە کە عیراقى تیدا تیپەردەبیت,چونکە حکومەتى عیراق نەیتوانیوە و ناتوانى ئەو کیشە و قەیرانانە چارسەر بکات,بەلکو زور جاریش حکومەتى عیراق خوى دروستکەرى قەیران بووە.
ئەم قەیرانە سیاسیەى ئەمروى عیراق و ئەو نارەزایەتی و خوبیشاندانانە بە شیوەیەک لە شیوەکان لە بەرژەوەندى کوردە,ئەگەر کورد بتوانى کارتى نوى بەکار بهینى و فشار دروست بکاتە سەر ناوەند.ئەمەش بەپلان و ستراتیجى نیشتمانى دەبیت کە بەرژەوەندیە نیشتمانیکانى تیدا رچاوبکریت.
لەرابردو شیوازى کارکردنى دەسەلاتى کوردى هیچ کات لە قەیرانەکانى عیراقدا سیاسەت و پلان و ستراتیجى نیشتمانى تیدا بەدى نەدەکرا,بەلکو کورد ببوە میکانیزمى سیاسەت و بەرژەوەندى ولاتانى ئەقلیمى و هەولى جیبەجى کردنى ئەجینداى ولاتانى ئەقلیمى داوە.هەر لەبەر ئەم هویەش بوە کورد نەیتوانى دەسکەوتى نیشتمانى بەدەست بهینى کە خوى لەگەرانەوەى ناوچەدابراوەکان دەگریتەوە.
پیویستە دەسەلاتى کوردى خویندنەوە بو سیاسەت و ئەجینداى خوى بکات و هەولى ئەوە بدات کە ئەم قەیرانە سیاسیەى عیراق بە بەرژەوەندى کورد بشکیتەوە و سود لەو قەیرانە وەربگریت بو جیبەجى کردنى ئەجیندا و سیاسەتى سەربەخوى کوردى.هەروەها پیویستە کورد لایەنگیرى هیچ لایەنیکى کیشەکە نەکات و خوى ببیتە بەشیک لەو قەیرانانە و داواکارى و فشار و کارتى نوى بەکاربهینیت وەک..
١- ئەنجوومەنى پاریزگاى کەرکوک داوا بکات کەرکوک بگەریتەوە سەر هەریم
٢- خوبیشاندان لەهەمو کوردستان ئەنجام بدریت بە تایبەتى شارى کەرکوک و داوا بکریت کەرکوک و ناوچە دابراوەکان بگەرینەوە سەر هەریم و سنورى هەریم دیارى بکریت.
٣-کوکردنەوەى واژوو لە شارى کەرکوک بو داواکارى گەرانەوەى کەرکوک بو سەر هەریم.
٤- پاریزگارى کەرکوک و ئەنجوومەنى پاریزگاى کەرکوک گەرانەوەى چەمچمال و کفرى و خورماتو بو سەر ئیدارى شارى کەرکوک رابگەیەنن.
٥- جولە پیکردنى پیشمەرگە بەرەو خواروى ناوچە دابراوەکان
٦- پاریزگاى کەرکوک و ئەنجومەنى پاریزگا فەرمانى راگرتنى هەناردەى نەوت بدەن لە کیلگە نەوتیکانى کەرکوک.
بیگومان یەک هەلویستى و یەک ریزى هیزە سیاسیکانى کوردى دەبیتە فاکتەریکى گرنگى هیز بو کورد,پیویستە هیزە سیاسیکان بە دەسەلات و ئوپوزوسیون بە هەماهەنگى کار بو ئەوە بکەن کە پلان و ستراتیج و ئەجیندایەکى سەربەخوى کوردى دابریژن کە ئەولەویەت بە گەرانەوە ناوچەدابراوەکان و بەرژەوەندى گشتى تیدا بدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست