لە نێوان ترۆتسكی و مستەفا بارزانييدا
Monday, 10/03/2014, 12:00
1428 بینراوە
ليۆن ترۆتسكي(1879-1940)
مسته‌فا بارزاني(1903-1979)
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ي ئێستا له كوردستاني باشووردا حاكمي رِاسته‌قينه‌يه و ته‌واوي ژياني سياسي و ئابووري به ده‌سته‌وه‌يه كه ئه‌م دوو كايه به‌سن بۆ حوكمي هه‌ر لايه‌نێك و ته‌واوكه‌ري يه‌كترن به ده‌ستي پارتي ديموكراتي كوردستانه‌وه‌يه.
ئه‌و پارته‌ي كه ته‌واوي مێژووي پرِه له خيانه‌ت و سه‌رشۆرِي و ده‌ست تێكه‌لَكردن له‌گه‌لَ دووژمناني كورد.يه‌كێك له‌و رِێگايانه‌ي كه گرتوويانه‌ته به‌ر بۆ چه‌واشه‌كردني خه‌لَكي تا له‌م رِێگه‌يه‌وه بتوانن خه‌لَك بگه‌وجێنن ناوهێناني شتێكه كه جگه له خه‌يالَ و درۆ هيچي تر نييه ئه‌ويش رِێبازي بارزانييه يان قوتابخانه‌ي بارزاني.
با به‌راووردێكي ساده بكه‌ين له نێوان ئه‌م دوو سه‌ركرده‌يه‌دا به‌راووردێك كه ته‌نها قۆناغێكي ژيانيانيانم هه‌لَبژاردووه وه‌كو خالَي هاوبه‌شي نێوانييان كه ئه‌ويش ماوه‌ي نه‌في كردنييانه. هه‌رچه‌نده هه‌ر يه‌كێك له‌مانه له قۆناغێكي مێژوويي جيا و وولاَتي جيا و بارودۆخي جياواز ژياون به‌لاَم وه‌رگرتني سوود له ئه‌زمووني كه‌ساني ديكه هه‌وێني له دايك بووني بير و نه‌وه‌ي نوێيه.
ليۆن ترۆتسكي كه شانبه‌شاني لينين تواني شۆرِشێكي وا ئه‌نجام بده‌ن مێژووي سه‌د و هه‌شتا پله گۆرِي و به يه‌كێك له كاريگه‌رترين شۆرِشه‌كاني مێژوو داده‌نرێت كه ئه‌ويش شۆرِشي ئۆكتۆبه‌ري سالَي 1917يه كه له‌م رِێگه‌يه‌وه كۆتاييان به ده‌سه‌لاَتي قه‌يسه‌ري رِووسيا هێنا و يه‌كێتي سۆڤيه‌تيان پێك هێنا ئه‌و يه‌كێتييه‌ي بۆ ماوه‌ي زياتر له نه‌وه‌د سالَ رِۆلَي هه‌بوو له ئاراسته‌كردني سياسه‌تي نێوده‌ولَه‌تي و توواني له شه‌رِي جيهاني دووه‌مدا به براوه‌يي ده‌ربچێت و دوواتر بۆ ده‌يه‌ها سالَ به‌ربه‌ره‌كاني ئه‌مريكا و رِۆژئاواي كرد.
هه‌روه‌ها ترۆتسكي به دامه‌زرێنه‌ري سووپاي سوور داده‌نرێت كه برِبرِه‌ي پشتي سۆڤيه‌ت بوو.ليۆن ترۆتسكي له ژياني سياسييدا سێ جار نه‌في كراوه بۆ ده‌ره‌وه‌ي رِووسيا كو دووانيان پێش شۆرِش بوون له سالَه‌كاني 1902 و 1907.
ئه‌م دوورخسته‌وانه نه‌بوونه هۆي ئه‌وه‌ي ده‌سته‌وه‌ستان بووه‌ستێت و كۆلبدات به‌لَكو به‌رده‌وامبوو له خه‌بات و تێكۆشاني بێووچان بۆ هانداني خه‌لَكي دژي ده‌سه‌لاَتي قه‌يسه‌ري رِووس.
دواي سه‌ركه‌وتني شۆرِشيش رٍِێك دواي مردني لينين شانسي گه‌وره‌ي هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ي بچێته شوێنه‌كه‌ي به‌لاَم له ئه‌نجامي هێز و درِنده‌يي ستالينه‌وه ئه‌مه‌ي بۆ نه‌چووه‌سه‌ر,
ستالين مانه‌وه‌ي ترۆتسكي له مۆسكۆي به مه‌ترسي دانا بۆ سه‌ر ده‌سه‌لاَته‌كه‌ي بۆيه له شوباتي 1929 به يه‌كجاري دووري خسته‌وه و رِه‌وانه‌ي توركياي كه‌مال ئه‌تاتورك كرد,له توركيا له دوورگه‌يه‌كي ده‌رياي مه‌رِمه‌ره له ژێر ئيقانه‌ي جه‌بري دانا به‌لاَم دووباره كۆلَي نه‌دا و له‌م دوورگه‌يه‌وه به‌رده‌وام بوو له دژايه‌تي كردني ستالين, و هه‌واداران و شوێنكه‌وتوواني سووديان له نووسين و بير وباوه‌رِه‌كاني وه‌رده‌گرت.وه شاياني باسه كه ده‌گاته تووركيا هيچ پاره‌يه‌كي پێنابێت به‌لاَم له رِێگه‌ي نووسينييه‌كانه‌وه هه‌زاران دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنێت و يارمه‌تي هاورِێ دووره‌كاني ده‌كات و پاره‌يان بۆ ده‌نێرێت.
دواي ئه‌مه رِووده‌كاته چه‌ند وولاَتێكي ئه‌وروپي له‌وانه نه‌رويج و دانيمارك و فه‌رِه‌نسا به‌لاَم ئه‌و وولاَتانه‌ش له ترسي ئه‌وه‌ي نه‌وه‌ك كاريگه‌ري هه‌بێت له‌سه‌ر چه‌په‌كاني ئه‌و وولاَتانه و شۆرِش به‌رپا بێت زۆر بواري مانه‌وه‌ي ناده‌ن بۆيه له كۆتاييدا رِووده‌كاته مه‌كسيك و له‌وێ ده‌گيرسێته‌وه و له‌وێش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر نووسينه سياسي و ئه‌ده‌بييه‌كاني و بيروباوه‌رِي خۆي ده‌گه‌يه‌نێته شوێنكه‌وتوواني ترۆتسكييه‌ت له رِووسيا تا له‌م رِێگه‌يه‌وه فشار بخاته سه‌ر ستالين و ده‌سه‌لاَته‌كه‌ي برِووخێنن.ته‌نانه‌ت پێش ماوه‌يه‌كي كه‌م له هه‌لَگيرساني شه‌رِي دووه‌مي جيهاني هيتله‌ري سه‌ركرده‌ي نازي به بالَيۆزي فه‌ره‌نسا له رِايه‌خي سێيه‌م رِاده‌گه‌يه‌نێت كه ترسي ئه‌و له‌وه‌دايه براوه‌ي رِاسته‌قينه‌ي شه‌رِ له ئه‌گه‌ري رِووداني ترۆتسكي ده‌بێت. ستالينيش له ترسي له‌ده‌ستداني ده‌سه‌لاَته‌كه‌ي و گه‌رِانه‌وه‌ي ترۆتسكي وه‌ك پالَه‌وان برِياري له‌ناوبردني ده‌دات و له مانگي ئابي 1940 له رِێگه‌ي كارمه‌ندێكي موخابه‌راتي ستالينه‌وه دواي 11 سالَ له دوورخستنه‌وه له شاري نيومه‌كسيكۆي پايته‌ختي مه‌كسيك ده‌كوژرێت.
با بێينه سه‌ر سه‌ركرده‌ي به پالَه‌وانكراوي بنه‌مالَه‌ي بارزاني,ئه‌و سه‌ركرده‌يه‌ي كه كراوه‌ته خاوه‌ن رِێبازێك گوايه ئامانج و مه‌غزاي ئه‌و رِێبازه شۆرِش و جوولانه‌وه‌يه له دژي داگيركه‌راني كورد.ئه‌گه‌ر له‌م به ناو خاوه‌ن رِێبازه برِوانين ده‌بينين سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێك خوێنده‌واري نه‌بووه كه ئه‌مه له‌گه‌لَ خاوه‌ن رِێبازي (پيرۆز) ناگونجێت.سه‌ركرده‌يه‌ك تواناي خوێندنه‌وه و نووسيني نه‌بێت رِێبازي چي و حالَي چي؟ له درێژايي ژيانيدا يه‌ك نووسيني دوو سێ دێريشي نه‌بووه چ جاي لێكۆلَينه‌وه و توێژينه‌وه؟ با له‌مه گه‌رِێين و بێينه سه‌ر خالَه هاوبه‌شه‌كه‌ي له‌گه‌لَ ترۆتسكيدا.
مسته‌فا بارزاني دواي ئه‌وه‌ي ئينگليزه‌كان نارديان بۆ كوردستاني ئێران بۆ تێكداني كۆماري كوردستان له مه‌هاباد و هه‌ولَه‌كه‌شيان سه‌ر گرت و له ئه‌نجامدا كۆمار رِووخا و مسته‌فا بارزاني خاوه‌ن رِێبازيش بۆي ده‌رده‌چێت و ده‌چێته يه‌كێتي سۆڤيه‌ت له به‌ناو داستاني ئاراس.وه‌كو ترۆتسكي بۆ ماوه‌ي 11 سالَ له ده‌ره‌وه ده‌بێت به‌لاَم چ جۆره په‌ناهه‌نده‌ييه‌ك!كه‌س نازانێت ئه‌و به ناو خاوه‌ن رِێبازه به درێژايي ئه‌و ماوه‌ي له سۆڤيه‌ت ده‌بێت خه‌يكي چي بووه؟چ كارێكي كردووه بۆ كورد؟هه‌ولَي داوه له‌گه‌لَ كاربه‌ده‌ستاني سۆڤيه‌ت قسه بكات و مه‌سه‌له‌ي كوردييان بۆ رِوون بكاته‌وه؟چ جۆره فشارێكي درووست كردووه له‌سه‌ر سۆڤيه‌ت؟ئايا خه‌ريكي لێكۆلَينه‌وه بووه له‌و هۆكارانه‌ي بوونه هۆي رِووخاني كۆمار؟ئايا كاتي خۆي ته‌رخانكردووه بۆ توێژينه‌وه له‌سه‌ر ئايينده‌ي نزيكي ناوچه‌كه و كوردستان؟پێشبيني هه‌لَگيرساني جه‌نگي دووه‌مي جيهاني كردووه؟وه يان به ره‌ئي ئه‌و ئاكامي جه‌نگه‌كه و ده‌رهاويشته‌كاني چي ده‌بن له‌سه‌ر كورد و كوردستان؟ياخود ده‌بێت هه‌ولَي دابێت له‌گه‌لَ بالَيۆزه‌كاني وولاَتاني جيهان له يه‌كێتي سۆڤيه‌ت دانيشێت و مه‌سه‌له‌ي كورديان بۆ باس بكات؟ وه يان چاوپێكه‌وتني كردووه له‌گه‌لَ ده‌زگاكاني رِاگه‌ياندن تايبه‌ت به دۆزي كورد؟تۆ بلَيێ ئاگاي له رِووداوه‌كاني عێرِاق بووبێت و مه‌زه‌نده‌ي كوده‌تاي سه‌ربازي كردبێت يان هيچ يه‌كێك له سه‌ركرده‌كاني كوده‌تاي 14ي ته‌مموزي ناسي بێت؟ گومان له‌وه‌دا نييه وه‌لاَمي ئه‌م پرسيارانه به نه‌رێني ده‌درێنه‌وه و هيچ شتێكي نه‌كردووه بۆ كورد و كوردستان و دۆزه رِه‌واكه‌ي.نه‌وشيروان مسته‌فا له كتێبي (له كه‌ناري دانوبه‌وه بۆ خرِي ناوزه‌نگ) ئاماژه به‌وه ده‌دات ماوه‌يه‌ك كاري قه‌سابي كردووه,هه‌روه‌ها ريوايه‌تێكي تر هه‌يه كه كاري بۆياخي كرد بێت,بێگومان هيچ عه‌يب نييه ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه‌ي كردبێت به‌لاَم تاوان و بێ شوره‌يي و بێ رِه‌وشتي سياسييان له‌وه‌دايه بلَێنه كوردستانييان له‌م ماوه‌يه‌ي له سۆڤێت بووه به‌رده‌وام خه‌ريكي فشارخستنه سه‌ر به‌رپرساني سۆڤێت بووه و له كاري سياسي دانه‌برِاوه و بيكه‌نه منه‌تێكي گه‌وره و به خه‌لَكي بفرۆشنه‌وه!
جاري دووه‌م كه ده‌بێته په‌ناهه‌نده دواي ئاشبه‌تالَي 1975 ده‌بێت كه له كه‌ره‌جي ئێران و دوواتر له ئه‌مه‌ريكا ده‌گيرسێته‌وه.دووباره ده‌پرسين بۆ هه‌ولَي نه‌داوه بيره‌وه‌رييه سياسييه‌كاني بنووسێته‌وه كه بۆ ماوه‌ي بيست سالَ وه‌كو خۆيان گووته‌ني رِابه‌ري شۆرِش ده‌بێت,ئه‌ي نه‌ده‌بوو رِووداوه‌كاني پشت په‌رده و گفتوگۆ و رِێككه‌وتنه‌كاني له‌گه‌لَ كاربه‌ده‌ستاني عێرِاق و په‌يوه‌ندييه‌كاني له‌گه‌لَ ئێران و مۆسادي ئيسرائيلي و سي ئاي ئه‌ي ئه‌مريكي تۆمار بكات و وه‌كو ئه‌رشيفێكي به نرخ بۆ نه‌وه‌ي نوێي جێبهێلَێت تا سوود و په‌ندي لێوه‌رگرن؟كاك نه‌وشيروان هه‌ر له كتێبي (له كه‌ناري دانوبه‌وه بۆ خرِي ناوزه‌نگ) باس له‌وه ده‌كات كه رِۆژنامه‌نووسي ئه‌مريكي به‌رِه‌چه‌له‌َك لوبناني (ئه‌دمۆند غه‌ريب) زۆر داواي له مسته‌فا بارزاني كردووه بيره‌وه‌رييه‌كاني بنووسێته‌وه و ئه‌ويش به مسه‌ججه‌ل بۆي تۆمار بكات به‌لاَم رِه‌تي كردۆته‌وه ئه‌م كاره بكات!
بۆيه له كۆتاييدا ده‌پرسين ئه‌م چه‌واشه‌كارييانه‌ي پارته‌كه‌ي بنه‌مالَه‌ي بارزاني تا كه‌ي به‌رده‌وام ده‌بێت؟تۆ بلَێي لايه‌نه سياسييه‌كاني تر و خه‌لَكي كوردستان كه‌ي له‌م سياسه‌ته چه‌وت و نادروستانه‌ي بنه‌مالَه‌ي بارزاني دێنه ده‌نگ؟زۆربه‌ي لايه‌نه‌كاني كوردستان به بزووتنه‌وه‌ي گۆرِانيشه‌وه هه‌ميشه ده‌لَێن واز له مێژوو دێنين و ته‌ركيز له‌سه‌ر ئێستا و ئايينده ده‌كه‌ين.كه ئه‌مه خۆي له خۆي‌دا گه‌وره‌ترين هه‌لَه‌يه چونكه بۆ دوورخستنه‌وه و لاوازكردني ده‌سه‌لاَتي بنه‌مالَه‌ي بارزاني ده‌بێت سه‌ره‌تا له مێژوو ده‌ستپێبكه‌ن و سه‌ري ماره‌كه كه مسته‌فا بارزانييه رِووي رِاسته‌قينه‌ي ده‌ربخه‌ن.