ئه‌مریکا و پشتگیری کورد
Friday, 29/04/2011, 12:00
له ماوه ی ٦٠-٧٠ ڕۆژ خۆپیشاندان له شاری سلێمانی و ده ورو به ری و به رده وام
ده ربڕینی ده نگی ناڕه زایی، وه ك كاردانه وه یه كی سروشتی، خۆپیشانده ران ڕۆژانه هه ڵوێسته یان هه یه بۆ ڕوانینی ده‌وروبه ر بۆ ئه‌وه ی دۆخه كه هه ڵسه نگێنن و بزانن گه یشتونه ته كوێ و كێیان له گه ڵه و كێ دژیانه و كێ بێ ده نگه و ئه‌مانه هه‌مویان چی ده‌گه‌یه‌نن. له م ناوه دا بێده نگ بونی ئه‌مریكا سه رنجی نه ك هه ر خه‌ڵك به ڵكو ده سه ڵاتیشی ڕاكیشا. له لایه‌ک خۆ پیشانده‌ران و پاڵپشتی یه كانیان،که بوه هه وێنی كۆمه‌ڵێکی باش له وتار و ڕه خنه و ئه‌مریكا جاریكی تر تاوان بار كرایه وه به پاڵپشتی ده سه‌ڵات و پشت گوێ خه‌ری ئازادی گه‌لان. له لاکه‌ی تر ده سه‌ڵات ئه‌م بێده نگیانه قۆزرایه وه و كرانه هه وێنی پڕوپاگه نده یه كی زۆر له خزمه تی هه ڵمه ته سه ربازی و ڕاگه یاندنه كانیان و سودێكی باشیان لێ بینی. من نامه وێ به رگری له هه ڵوێستی ئه‌مریكا بكه م، كاری منیش نی یه، به‌ڵام ئه‌مڕو له دنیایه كدا ده ژین ئه‌م جۆره قسه و باسانه كاریگه ریان له سه ر خه ڵكی هه یه و ده بێ هه موان خۆمان به لێپرسراو بزانین . ئه‌م بۆچونانه تێ نه‌گه یشتن و نه زانینن یان چه واشه كاری یه و تاوانه، جا ئیتر ئه‌وانه ی خاوه نی ئه‌م نوسراوانه‌ن با بۆ خویان هه ڵبژێرن.
لێره وه مه به ستی ئێمه ته نها ده رخستنی هه ندێ زانیاری یه بۆ خه ڵكی ناڕازی له ده سه‌ڵات و هیچی تر. نه‌زانین هه‌میشه زۆرجار مرۆڤ و ڕه‌نگه کۆمه‌ڵگایه‌کیش ببات به‌هه‌ڵه‌دا و مێژوی کورد بۆمان ده‌سه‌لمێنێ زۆر جار نه‌زانین و هه‌ڵه بونه‌ته هۆی کاره‌ساتی زۆر گه‌وره. دنیا له‌دوای سه‌رده‌می زانیاری و ته‌کنۆلۆجیاوه زۆر گۆڕاوه. هه‌ڵه‌یه هه‌ڵوێسته سیاسی یه‌کانی ئه‌مڕۆ به هاوکێشه کۆنه‌کانی جاران لێک بده‌ینه‌وه. ئه‌مڕۆ وڵاتان و میلله‌تانی پێشکه‌وتوو ده‌بێ ڕه‌چاوی کۆمه‌ڵێ یاسا و هاوکیشه‌ی جیهانی بکه‌ن. ئه‌مریکا وڵاتی یاسا و ده‌ستوره و گۆڕانکاری یه‌کان و هه‌ڵوێسته سیاسی و حکومی یه‌کان ده‌بێ بنه‌مایه‌کی گه‌وره‌ی مرۆیی یان یاسایی، یان هه‌ردوو، پاڵپشتی بکا ئه‌گینا ڕونادات. ئه‌مه یانی چی؟
بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکی داوای گۆڕانکاری، یان کردارێک، بکات ده‌بێ له‌ڕوی یاسایی وه داوای بکات یان کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری هێنده گه‌وره‌ی بۆبکات بتوانێ کاربکاته سه‌ر ویژدانی کۆمه‌لێک، به هێنده‌ی پێویست، و فشار بکات بۆ کردنی. لێره‌وه ده‌ور و کاریگه‌ری لۆبی دێته ئاراوه و تواناکانی لۆبی بریتی یه له ژماره‌و قه‌باره‌ی فشاره‌کانی که‌هه‌تا چه‌ند بڕ ده‌کات. هه‌موان باش ده‌زانین کورد ئه‌م توانایه‌ی نی یه و نه‌ک له‌ئه‌مریکا له هیچ شوێنێ نه‌یتوانی وه لۆبی هه‌بێ و ده‌ورو کاریگه‌ری دروست بکا. ئه‌وه‌ی مایه‌وه ئایا خۆپیشاندانه‌کان و قه‌باره‌ی ناڕه‌زایی یه‌کان خۆیان له‌کوردستان چه‌ند گه‌وره بون که ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و ناته‌بایی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه بێ له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تا ڕێگه بۆ بێده‌نگی دنیا و ئه‌مریکاش نه‌هێڵێته‌وه و پێشێلکاری یه‌کانی ده‌سه‌ڵات که‌س نه‌توانێ چاوپۆشی لێ بکا؟
ئاشکرایه زیاتر له دوومانگه خۆپیشاندانه، به‌ڵام، به‌داخه‌وه، ته‌نها له ناوچه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری!!
ئایا خه‌ڵکی هه‌ولێر و دهۆک ڕازین یان نا.. ئه‌م پرسیاره شایانی کردنیش نی یه! من ئاماده‌نیم قسه له‌سه‌ر شتێ بکه‌م، یان پرسیاری شتێ بکه‌م، که خۆم هیچ دیارده‌یه‌کی بچوکیشیم لێ نه‌بینیبێ. هاتنه سه‌رشه‌قامی، یه‌ک ڕۆژ، خوێندکارانی ئاماده‌یی، یان مانگرتنی هه‌ندێ کارمه‌ند بۆ موچه له‌هه‌ولێر، ناکرێ ناوی بنێین خۆپیشاندان. ده‌سه‌ڵات هه‌ر یه‌ک ده‌سه‌ڵاته، له‌کوردستان، باخۆمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین گوایه له‌هه‌ولێر کۆنترۆڵ زۆرتره‌و یان زه‌برو زه‌نگ زۆرتره. به‌بیرتان دێنمه‌وه ساڵی 1991 بو هه‌مو کوردستان گڕی گرتبو، پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له‌نزیکی په‌لاماری که‌رکوک دابون، داموده‌زگاکانی ڕژێمی به‌عس له‌هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ترسا چۆڵیان کرد، خه‌ڵکی هه‌ولێر توانیان بێنهدرهوهو شارخۆی ئۆتۆماتیکی پاک کرایه‌وه، که‌ئه‌وکاته ته‌نها هه‌ر چوار پێنج ڕۆژ ئازاد بو، دیسان حکومه‌تی به‌عس گرتی یه‌وه.
لێره‌وه، ئه‌وه‌ی ناڕازی یه هه‌ر خه‌ڵکی سلێمانی یه. دوساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو یه‌کێتی و پارتی به‌به‌رچاوی دنیاوه له هه‌ڵبژارندن دا نزیکه‌ی ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانیان به‌رکه‌وت و له‌به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی تازه دروست بو، که نزیکه‌ی ی کورسییه‌کانی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌و کاته و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، گۆڕان ، ئێسته ش نه‌مان بیست ناڕازی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، له مینبه‌ری ڕه‌سمی خۆیه‌وه، ڕابگه‌یه‌نێ. واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یه‌کێتی وپارتی، له‌ناوچه‌که‌و له ڕوانگه‌ی یاسا پهیرهوکراوهکانهوه، شه‌رعی یه. ئیتر چه‌ند گه‌نده‌ڵه و چه‌ند دیکتاتۆره و خێڵه‌کی یه، ئه‌مانه نابنه هۆکاری فشار خستنه‌سه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه.
هه‌ربۆیه و وا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌وی ئێستا له کێشه‌دایه هه‌ر خه‌ڵکی سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌رێتی و ئه‌مان له‌چاوه‌ڕوانی خه‌ڵکی هه‌ولێرو دهۆک دا چاوه‌ڕوانی مه‌سیح بکه‌ن باشتره، چونکه ڕه‌نگه مه‌سیح بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌ولێر ئاماده‌نین، یان نایبیستن، یان ڕاستی یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره، ناڕازی نین له‌و بارودۆخه‌ی کوردستان، ئیتر بۆچی ئێمه چاومان له هه‌ڵوێستی بێگانه بێ کاتێ ماڵی خۆمان بێ هه‌ڵویسته. هه‌ر لێره‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ی کێشه‌کان ده‌رکه‌وت هه‌ر له سلێمانی یه ، ده‌توانن وه‌ک پارێزگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ جیاببنه‌وه و هه‌رێمی کوردستان که‌له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوه، ده‌توانن هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. ئه‌مه ته‌نها چاره‌سه‌ری یه‌که بۆ ڕزگار بونی خه‌ڵکی سلێمانی له ژێر چه‌پۆکی سه‌رۆک خێڵه‌کانی به‌رزان وتاڵهبان و ئه‌وکاته نه‌ک هه‌ر داهات،به‌ڵکو سیاده‌ی سیاسیشی به‌ده‌ست خۆیه‌وه ده‌بێ و چی تر هیچ په‌یوه‌ندی نامێنی به عه‌شایه‌ری بادینان و هه‌ولێریش حوکمی ناکات. ئه‌مه نه‌بێ ده‌بێ سلیمانی و خه‌ڵکه‌که‌ی بکه‌ونه خه‌باتی چه‌کداری شه‌قام به شه‌قام و، نه‌ک هه‌ر سلێمانی به‌ڵکو ده‌بێ هه‌ولێر و دهۆکیشیان بۆ پاک بکه‌نه‌وه، بڕواش ناکه‌م ئه‌مه له‌خه‌یاڵی هیچ تاکێکی خه‌ڵکی سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروپشتیدا بێت.
دواوته‌م نه گۆڕان و ئه‌وانی تر له ئۆپۆزیسیۆن ده‌چنه ژێر باڵی لێپرسراوێتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات و نه ده‌سه‌ڵاتیش به‌و خۆپیشاندانانه واز له ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌و کوردکوژی یه‌که‌ی به‌ئاسانی دێنێ و نه خه‌ڵکی هه‌ولێرو دهۆک دێنه ژێر باری خۆپیشاندانه‌وه و نه خه‌ڵکی سلێمانی تازه جارێکی تر ده‌توانن وه‌کو جاران ده‌سه‌ڵات له‌ماڵی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و نه ئه‌مریکاش له به‌رامبه‌ر میلله‌تێکی له‌ناوخۆ دابه‌ش بودا ده‌زانێ بڵێ چی!! هه‌مو لایه‌کیش چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی تاوانه‌و له‌وه‌ش تاوانتر نه‌یه‌ڵی به‌ئازادی و بۆخۆیان بیر بکه‌نه‌وه و بڕیار بده‌ن. خه‌ڵکی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌بێ ڕیفراندۆم بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چیان ده‌وێ، دوور له چه‌پۆکی ده‌سه‌ڵات و بێبه‌رنامه‌یی ئۆپۆزیسیۆن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست