کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵبژاردن .. گۆڕان .. پێشبڕکێ

Thursday, 25/06/2009, 12:00


کوردستان ووڵاتێکه‌ خاوه‌نی مه‌ڵبه‌ندو بنه‌مایه‌کی دیاریه‌ ، له‌ رووی کولتورو مه‌ده‌نیه‌ت و مودێرنه‌یه‌ته‌وه‌ ، له‌ڕووی سیستم و سیاسیه‌وه‌ که‌م یان زۆر ئاستێکی سیاسی وه‌رگرتووه‌ ، ئه‌م ئاسته‌ ئه‌گه‌ر به‌ خراپ یان به‌باش دونیایه‌کی خوڵقاندووه‌ که‌ گفتوگۆکان بچنه‌ نێو شارمی هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌کانی دوونیاوه‌ ، هه‌ندێك له‌ ووڵاتانی گه‌وره‌و زلهێز تاوه‌کو ئێسته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌کان به‌ ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و هه‌ر که‌سیش ئه‌وان ده‌ستنیشان و کاندیدی بکه‌ن ده‌یگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و پله‌یه‌ی که‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان مه‌به‌ستم بسنس مانه‌کان مه‌به‌ستیانه‌ ، چونکه‌ له‌ شه‌ڕه‌وه‌ بیگره‌ هاتا دواترین حاڵه‌تی سۆسایه‌تی و ڕاگرتن و وێرانکردن بسنس مانه‌کان بڕیارده‌رن ، من ده‌توانم ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ناوبنێم سه‌رده‌می بۆرژوازیه‌تێکی عالی ده‌سته‌ڵاتدار، کوردیش ئه‌وڕۆکه‌ هه‌ندێك مافی خۆی هه‌یه‌ وه‌کو هه‌موو میلله‌ته‌کانی تری دونیا له‌ سه‌ر ئاستی بنچینه‌وانی ڕاو بۆچونه‌کانی خۆی ده‌ربڕێ و نمایشیکی پڕاگماتیکیانه‌ی خۆی نمایش بکات ، هه‌روه‌ك له‌ چه‌مکه‌کانی دیمکراسیدا باسی لێوه‌ ده‌کرێت ، هاوکات هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ ووڵاتانی دوینا به‌ره‌وڕووی چه‌ندین ڕه‌خنه‌ ده‌بنه‌وه‌ و به‌ڵگه‌یشیان له‌سه‌ر پروڤ ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ نه‌یتوانی خۆی بسه‌لمێنێ خاوه‌ن نووسینه‌که‌ ده‌چیته‌ دادگا به‌ پێی یاسای ده‌وڵه‌تی و یاسای ڕۆژنامه‌نووسان ، به‌ڵام کورد به‌ ته‌نها له‌ نێو یه‌ك پریاسکه‌و خه‌ڵوه‌ت و په‌رده‌دا ماوه‌ته‌وه‌ ، کێشه‌ هاوکێشیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد تاوه‌کو ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستا نه‌یتوانیوه‌ که‌سایه‌تی خۆی ببینێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ك چۆن به‌ختیار علی له‌ بۆشاییدا هه‌نگاو هه‌ڵدێنێت ، ئاواش سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌ نێو ژورێکی تاریکدا هه‌نگاو هه‌ڵدێنن و نازانن چیان ده‌وێت ، سه‌رده‌مانێ شاخ کردینی به‌ هاوڕیی به‌ردو به‌فر و ته‌ڵاشه‌به‌رد ، به‌م پابه‌ند بوونه‌ ناوترێ غه‌ریزه‌و سه‌رسوڕهێه‌ریش نییه‌ ، ئه‌وانه‌ به‌ لوغزێك دانانرێن که‌که‌س نه‌توانێ لێیان تێبگات ، چونکه‌ تاکه‌ ته‌لیسم له‌و نێوه‌دا که‌ ئێمه‌ شکی لێبکه‌ین ڕه‌وشت و پاره‌یه‌ ، که‌ که‌سایه‌تیه‌کان له‌ناو ده‌بات ،له‌م هه‌مه‌ ئاهه‌نگیه‌دا سه‌قامگیریه‌ك ، تابلۆی مێشکه‌ ته‌سك و ده‌مار سسته‌کانمان بۆ دیار ده‌کات ، ئه‌م شیوه‌ پرۆسێسه‌ له‌ ئۆرگانیسمیه‌تی و به‌ گشتی مووتوربه‌ کردنی له‌ مه‌ڵبه‌ندی کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا ، له‌ نێوانی خیزان و تاکی کودا ڕاوراوێبێتی ، کیشه‌ی پارته‌ سیاسه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌خۆدا چونه‌وه‌یان نییه‌ بۆ بیر کردنه‌وه‌ له‌ دڵۆپێک له‌ ژیانی خه‌ڵک ، ئه‌وه‌ی پیرۆزی له‌ سه‌رزه‌مینه‌ی کوردی نه‌ماوه‌ ، سه‌رۆك و سیاسه‌ت مه‌داران و بگره‌ هه‌ندێك له‌ نووسه‌رانیش گاڵته‌جاڕی به‌خه‌ڵک ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ك به‌ختیار علی هه‌موو دیمه‌نه‌کانی ڕابوردو به‌ بێبه‌ها هاوکێشه‌ ده‌کات ، من پێم وایه‌ هیچ ڕابوردوویه‌ك له‌ ناو ناچێت ، ئه‌گه‌ر سه‌ری داپۆشرابێ ، کاتێک دێت قوڵپ بدات و سه‌ر لێو وه‌کو بورکانێک بته‌قێته‌وه‌ ، پراگماتیکیه‌تی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ ، ئه‌گه‌ر بێت و لۆژیکیانه‌ لێی بکۆڵینه‌وه‌ سه‌رده‌مێكی دی له‌دایك ده‌بێت ، هه‌روه‌ك ئه‌و هه‌ژاره‌ی دوای وورد کردنه‌وه‌ی خه‌مه‌کانی ده‌توانێ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی نێوان خۆی و سرووشت له‌ یه‌کدی جیا بکاته‌وه‌ ، چونکه‌ ئه‌وکارانه‌ی که‌ سرووشت به‌ ئێمه‌ی ده‌سپێرێت ، مه‌یجه‌رێک نییه‌ تاوه‌کو دیاری بکات و هاوسه‌نگیه‌که‌ له‌ هه‌ردوو لادا به‌رابه‌ر بێت ، که‌واته‌ هزرمان پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ بیرۆکه‌ی ماتماتیکیانه‌ په‌ڕپۆزه‌ڵی هه‌موو لایه‌نه‌کان دیاری بکه‌ین ، بێ هه‌ژمار کردن ده‌توانین ده‌ستنیشانی ئه‌و پۆله‌ باڵنده‌یه‌ بکه‌ین که‌ له‌نێو ته‌م وخوماری جه‌نگه‌ڵستانێکه‌وه‌ باڵه‌ ته‌قه‌یانه‌ . به‌م شێوه‌یه‌ له‌ تێگه‌یشتن له‌ کاره‌ یاسایی و نه‌ریتیه‌کان ده‌گه‌ینه‌ ئه‌نجامێکی باش ، به‌م شێوه‌ وورده‌کاریه‌ ده‌گوترێت بنه‌ما داکوتین ، ئه‌و کات ده‌توانین بڵێین بۆچی ، چیمان کرد ، چۆن دبه‌شبوونه‌کان له‌ حه‌ساره‌یه‌کدا کۆده‌بنه‌وه‌ ، نکوڵی کردن له‌م شیوه‌ سیستمه‌ له‌ بزاوتنمان ده‌خات ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامی نه‌بوونی ئه‌و شێوه‌ یاسایانه‌ ده‌مانخاته‌ له‌قه‌ فرته‌ هه‌روه‌ك ئێستا له‌ نێو پارته‌ سیاسه‌یکاندا ده‌یان بینین ، ئه‌مڕۆ ده‌رده‌مێکه‌ ده‌بێت ته‌گه‌ره‌ نه‌خرێته‌ به‌رده‌م هیچ که‌س و گوهێك ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ گوڕانکاری له‌ شیوه‌ یاسایه‌کدا بێننه‌ ئاراوه‌ ، ڕه‌نگه‌ ئه‌و گروهه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێ ئه‌و گۆڕانه‌ بکه‌ن ، مانوڕێکی پۆزه‌تیف بێت بۆ گۆڕانکاری هه‌ندێ له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که‌ پێشتر حوکمڕان بوون ، با ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بدرێت ، بزانین ئه‌و گۆڕانه‌ چۆن ده‌توانێت ئه‌و شیوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بکاته‌ تابلۆیه‌کی دی ، ئه‌و ئه‌رکه‌ با ڕێگه‌ پێدراو بێت تا بتوانێ خۆی بنوێنێ له‌و کۆمپتیشنه‌دا ، نرخ دانان کاری میلله‌ته‌ بۆ پراکتیزه‌کردنی هه‌ر فۆرمه‌له‌یه‌ک که‌ بیه‌وێ مه‌زه‌نه‌ی گۆڕین درووست بکات ، پڕوپاگه‌نده‌ کردنیش مافی گشتی هه‌موو هروهێکه‌ نه‌ك به‌ته‌نها تاکی کورد ، ده‌بێ ئێمه‌ هه‌وڵبده‌ین ئه‌و مۆرانه‌یه‌ که‌ ته‌وژمێکی بێبه‌هایه‌ له‌ ژیانی ئێمه‌دا نه‌فی بکه‌ین ، له‌و ڤایرۆسانه‌ خۆمان ده‌رباز بکه‌ین که‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ نێو چرکه‌ به‌ چرکه‌ی گیانماندا دێت و ده‌ڕوات ، لێره‌وه‌ با فێری ئه‌زموونی دیالۆگ بین ، تاوه‌کو ژیر بێژی بکه‌ینه‌ ڕه‌وشتی مرۆڤایه‌تیمان ، تاوه‌کو وه‌رچه‌رخانێکی نوێ په‌ێره‌و بکه‌ین ، با له‌و گۆشه‌یه‌وه‌ بیر نه‌که‌ینه‌وه‌ که‌ گۆشه‌ی میحرابێک بگرین و نه‌هێلێن هیچ گوڕانێك به‌سه‌ر ژیانماندا بێت ، چاره‌سه‌ی کێشه‌کان ، ئه‌وه‌ نییه‌ به‌ته‌نها چاره‌سه‌ر بکرێت له‌ نێوانی چه‌ند پارتێکی سیاسیدا ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت له‌ په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌کانه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌ین ، ده‌بێت ئه‌و شیرازانه‌ی لێك پچڕاوون گرێیان بده‌ینه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ شیوه‌یه‌کی دی ، ڕه‌نگه‌ له‌وانه‌ زۆربه‌ی تاقم و ده‌سته‌ پرنسیپه‌کان به‌و ڕێگایه‌ی بۆی ده‌چن بۆ به‌رزه‌وه‌ندیه‌کانیان ، داڕێژه‌ری پلانێکی وا نه‌بن که‌ بتوانی ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت هاندڵی بکات ، بۆ ئه‌ففۆرت کردن و کۆنفێرم کردنی ئه‌م شێوه‌ ده‌سه‌ته‌ڵاته‌ ، له‌ دامه‌زراوێکه‌وه‌ بۆ گوڕان ، ڕه‌نگه‌ باش بێت ، له‌وانه‌شه‌ زه‌نگی جه‌نگێ لێبدات ، ئه‌وه‌ی من ئه‌وڕۆکه‌ ده‌یبینم ڕاپۆرت و بڵاوکراوه‌و ووتاره‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌کان خه‌ڵکی ته‌واو تووڕه‌ کردووه‌ ، ده‌رگای مێشکه‌کانی والێکردووه‌ به‌هه‌ردوو دیودا بکرێنه‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت هه‌روه‌ك خۆمان به‌ میلله‌ت ده‌زانین ده‌بێت قورساییی ئه‌وه‌ش بۆ خۆمان دابنێین و مافێکی ئه‌وه‌مان هه‌بێت ، ڕێگه‌بده‌ین به‌ چی گروهێك و سه‌لماندنی عه‌قڵمان ده‌بێت له‌وه‌ تێبگات ، که‌ ئه‌زموونێکمان به‌سه‌ر برد ، چه‌ند توانیمان سوودی لێوه‌ربگرین ئه‌گه‌ر نا خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنینه‌وه‌ بۆ هه‌مان گروهی که‌ ئه‌زون و کاره‌کانیان بینراو ئه‌وه‌ی ویستمان نه‌یانتوانی چرکه‌ی ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنن ، بۆیه‌ من ده‌ڵێم خیانه‌تی گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌بینه‌ یه‌کێك له‌ده‌نگده‌ره‌کان ، ئاماده‌ نه‌بوونمان نیشانه‌ی به‌خۆنه‌زانینی هاوڵاتیه‌ ، هه‌ڵپه‌ بردنیش بۆ ده‌نگدان ئاسوده‌مان ده‌کات ، که‌ من هاوڵاتیه‌ك بووم و ده‌نگی خۆمدا ، به‌وه‌ی باوه‌ڕم پێی هه‌یه‌ یان به‌ شیوه‌یه‌کی تر باوه‌ڕم به‌هیچ له‌وانه‌ نییه‌ .



هوشیار جاف

که‌نه‌دا شاری ئۆتاوا

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە