ئەنجومەنى ناوەند پەرلەمانى گەوجان

Sunday, 27/12/2009, 12:00


ئەو ئەنجومەنەى یەكێتى شانازى پێوە دەكات ، لە لە ئەفكارى پڕ ئافاقى جەنابى دكتورە ملكەچەكەى تاڵەبانى (فوئاد مەعێومە) كە لە گۆنگرەى دوەمى چەپڵەڕێزانى یەكێتى تەرحى كرد و تەنها دەنگى خۆى هێنا ئەویش بە تێكشكاوى پێچایەوە و خستیە بن دەستى و سەرى لوتى خۆى ڕەش كرد و لە هۆڵى كۆنگرە چوە دەرەوە .. چونكە بە مانا گشتیەكەى دروست كردنى ئەنجومەنێكى ئاوا جگە لەوەى تەمەڵخانەیەكى تر لە ناو یەكێتى دروست دەكات و بودجەیەكى زۆر لوش ئەدات هیچ پەیام و كارێكى ترى نابێت .. ئاخر گەلۆ وەرن بپرسن حیزبێك كە حساب بۆ مەكتەبى سیاسى و كۆمیتەى سەركردایەتى نەكا ت ... ئەو كۆمیتەیەى لە ماوەى 3 ساڵدا تەنها یەك كۆبونەوەشى لەگەڵ تاڵەبانى نەكرد كە بە قەولى ئەبو پاڤێڵ نایەوێت كۆبونەوە لەگەڵ ئەوانە بكات كە فایلدارن و ئەمڕۆ هەمویانى لەم میللەتى هەژارە كردوە بە مەسئول و حوكمدارى كوردى داوەتە دەستیان ، دیارە دنیاكە زۆر گۆڕاوە تاڵەبانى خەوى دیوە كە تۆزێك لەو هەمو دەستەڵاتەى خۆى نەزر بكات بۆ ئەوانەى خوار خۆى .. كە ئەمە لە فەرهەنگى ئەودا هەرگیز جێگاى نابێتەوە .
برادەرانى كۆنگرەى دوو ئەو پڕۆژە فاشیلەیان ناو نابو پاپۆڕە شكاوەكەى فوئاد مەعێوم چونكە لەڕاستیدا فكرەى دامەزراندنى ئەو بەناو پڕۆژەیە زادەى بیرى تاڵەبانیەو تەنها دەرهێنانى فوئادەو نواندنى ئەو كەسانەن كە خانەنشینى وەزیرو بریكارى وەزیرو بەڕێوەبەرى گشتى و راوێژ كارانن + كەسانى پەككەوتەى وەكو حەمەى فەرەج و جەمالئاغاو بەكرى حاجى سەفەر و هەندێ بەچكە شێخ و ئاغاو بەگلەر بە مانایەكى دى دەبوایە ناویان بنایە ناوەندى گشتى كۆمەڵایەتى و ئیتر بۆخۆیان رۆژ تا ئێوارە چاى گەرم و دۆمینەو خەریكى حەكایەت گێڕانەوە بونایە كە لە دوایشدا هەر وادەر دەچێت و ئەوە ڕۆژگاریشمان لە بەر دەمدایە دەیبینین جگە لە پارە لوش دان و دەعوەت كردن و پڕو پاگەندە بۆ تاڵە بانى هیچى تریان بۆ نامێنێتەوە كە بیكەن .. لەوەش دەچێت زۆرێك لەو برادەرانە سەریان لە بەر هەتاو سپى كردبێ و تا هەنوكە باش تاڵە بانى نەناست ... ئەو كەهیچى بۆ جێگران و مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیەكەى نەهێشتبێتەوە ئاخر بەڕێزینە بۆ خۆتان فریو ئەدەن .. راستى دروست كردنى ئەو پاپۆڕە شكاوە داكۆكى لە تاڵە بانى و جوینەوەى قسەكانى و هێنانەبەر چاون تا لە ماڵەوە خورتەو بۆڵە نەكەن و دژ بە بەرژەوەندیەكانى بنەماڵەى تاڵەبانى هەڵس و كەت نەكەن و لەسەرێكى ترەوە تموحى سەركردایەتى و تێكدانى بەرنامەكانى تاڵەبانى و بیر كردنەوە بۆ بڕیاردانى تر لە مێشكیان دەربكات هەرچەندە هیچ حیزب و لایەنێك بەتەماى ئەو كۆنە جەلالى و دۆگمایانە نیە كە لە راستیدا ئەوانە و مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیە پاوانخوازەكانى یەكێتى و لە سەرو هەمویانەوە تالەَبانى گەورەترین گرفتى كرانەوە و گەشە كردنى یەكێتین و دواجار دەیبینن كە دوافاتیحەى مەرگى یەكێتى ئەو كلاسیك و گەندەڵ و سكراب سیاسیانە ئەیخوێنن و خەباتى حیزبێكى وا كە بە خوێنى براو هاوڕێ و دڵسۆزانى ئەم گەلە گەیشتە ئەمڕۆ ئەو دەجالە سیاسیانە دواى ڕوتانەوە و گەڕو گول كردن و بێماناكردنى وەك داڵە كەر خۆرەش بەدیار لاشە نیوە مردوەكەیەوە دانیشتون تا كەوڵەكەشى بەرن بۆ دەباخانە.... پێشنیاریشم ئەوەیە بۆئەوەى ئەو ئەنجومەنە كارتۆنیە بەهێزبێ با تاڵە بانى خۆى سكرتێرى ئەو ئەنجومەنە بێت چونكە كاڵا بەقەد باڵایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە