له دوایین به‌ڵگه‌کانی "ویکلیکس" نهێنییه‌کی کوردفرۆشی مه‌سعود ئاشکرا ده‌بیت.
Sunday, 05/12/2010, 12:00
ئیمڕۆ ئاژانسه‌کانی جیهانی و به‌تایبه‌تی راگه‌یاندنه‌کانی تورکیا به چڕی فۆکسیان خستبۆوه سه‌ر ئه‌و دۆکۆمێنته که ویکلیکس ئیمڕۆ بلاوی کردۆته‌وه سه‌باره‌ت به ته‌نازولاتی مه‌سعود بارزانی ده‌رهه‌ق به کوردنه‌بوونی که‌رکوک.
دۆکۆمێنته‌که ئاشکرای ده‌کات که له دوو دانیشتن له سه‌ره‌تایی ئیمساڵ ، موراد ئۆزچه‌لیک باڵوێزی تورکیا له عێراق له‌گه‌ڵ مه‌سعود و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی که‌ریم شه‌نگاری
، تورکیا داوای کردووه یا راستتر بلێین فشاری زۆری کردووه که کورد ده‌ستبه‌رداری که‌رکوک بێت له خستنه‌سه‌روه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.له‌م دانیشتنانه‌دا مه‌سعودبه فه‌رمی رازی بووه به داواکارییه‌که‌ی تورکیا و ، تورکیاش بڕیاریداوه که که‌رکوک وه‌ک هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ ده‌ساڵی دیکه ستاتیۆیه‌کی تایبه‌تی هه‌بێت له لایه‌ن کۆمسیۆنێکه‌وه به‌ڕێوه بچێت که تورکیا سه‌رۆکایه‌تی بکات و به ئه‌ندامێتی یه‌کێ له حکومه‌تی هه‌رێم که هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا که‌ریم شه‌نگاری ناوزه‌دکراوه، له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سیکی دیکه له نێو داموده‌زگا موخابه‌راتییه‌کانی تورکیا ، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا وه‌ک له دۆکۆمێنته‌که‌ی ویکلیکسدا هاتووه مه‌سعود داوای پشتیوانی سیاسی له خودی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی له تورکیا کردووه ، تورکیاش گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی داونه‌تێ.
هه‌تا ئێره بریتی بوو له ناوه‌ڕۆکی دۆکۆمێنته‌که ، بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆکۆمێنته بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود زه‌حمه‌تییه‌کی زۆر ده‌بینن ، چونکه ئه‌و ته‌فاسیله که له دانیشتنه‌کاندا هاتووه کۆنسۆڵ و باڵویزی ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌تی ده‌روه و کۆشکی سپی به راپۆرت به‌رزیان کردۆته‌وه و ویکلیکسیش وه‌کو ئه‌و ملیۆنه‌ها دۆکۆمێنتانه بلاوی کردۆته‌وه. جێگای باسه تاوه‌کو ئێستا هیچ ده‌وله‌تێک دۆکۆمێنته بڵاوکراوه‌کانی به فه‌رمی ره‌تنه‌کردۆته‌وه جگه له تورکیا ، که ئه‌مه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجه. تورکیا و به‌تایبه‌تی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌که‌په خۆی وه‌ک خه‌مخۆری ئیسلام و عاره‌ب و دانیشتوانی تورکیا هه‌ژمارده‌کات ، که‌چی به‌ڵگه‌کانی بڵاوکراوه پێجه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن. ئه‌که‌په خۆی وه‌ک حزبێکی ئیسلامی پاک هه‌ژمار ده‌کات که‌چی له به‌ڵگه‌کانی بڵاوکراه‌ی ویکلیکسی رۆژی هه‌ینی رابوردوو ئاماژه به مافیای ئه‌و پارته ده‌کات به پارتێکی گه‌نده‌ڵ و دز نیشانیداوه.
ده‌بێ بووترێت ئه‌م دۆکۆمێنته‌ی سه‌باره‌ت به دانیشتنه نهێنییه‌کانی مه‌سعود و ئۆزچه‌لیک و
ئیتفاقییه‌ی فرۆشتنی که‌رکوک به تورکیا راستییه‌که ، خه‌ڵکی کوردستان به ئاشکرا رۆژانه ده‌یبینن و هه‌ستی پێده‌که‌ن به تایبه‌تی خه‌ڵکی که‌رکوک . ده‌کرێ دوو راستی که هه‌ڵهێنجراوی ئه‌و دۆکۆمێنته‌یه‌یه ئاماژه‌ی پیبده‌ین :
1- مه‌سعود بارزانی بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، که‌رکوکی به تورکیا فرۆشت، له هه‌مان کاتیش‌دا به‌عسی و شۆڤیننه عاره‌به‌کانیش رازی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتی ساخته‌ی بکه‌ن، به مانایه‌کی دیکه فاکته‌ری ده‌ره‌کی(جاشایه‌تی) هه‌میشه فاکته‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بوونه له پێشدا و ده‌یانه‌وێ بۆ داهاتووش هه‌ر له‌و فاکته‌ره که‌ڵک وه‌رگرن، باش ده‌زانن له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵکی کوردستان کێرڤیان زۆر به‌تیژی روو له لێژییه.
2- له‌م ئیتفاقییه‌دا هیچ پرسێک به شه‌ریکی ده‌سه‌ڵاتیان له هه‌رێمی کوردستان که "یه‌کێتییه" نه‌کراوه به‌ڵکو وه‌ک نه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌کێتی له‌و پرسه ستراتیژییه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن ، ئه‌مه راستییه‌کی حاشا هه‌لنه‌گره جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆماریی سازش له‌گه‌ل پڕ به‌هاترین که‌یس ده‌کات.
خوینه‌رانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که له‌م زووانه ئاماژه به یه‌کێکی دیکه له دۆکۆمێنته‌کانی بڵاوبۆوه‌ی ویکلیکس ده‌ده‌ین سه‌باره‌ت به پیلانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له دژی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست