کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانەتی گەورە

Wednesday, 11/05/2011, 12:00


(هیچ کەس لەلای من لە ڕۆشنبیری کورد سوکتر نیە چونکە دەتوانم هەرە باشەکەیان بە پارە بکڕم) لە وتەکانی مەسعود بارزانی.
دوای داگیرکردنی سەرا لەلایەن چەکدارانی دەسەڵاتەوە و پەرتەوازە کردنی خەڵکەکە ئەنجومەنی سەرای ئازادی ئۆتۆماتیک شەرعیەتی نەما و لەلیدوانێکدا بڕیاری سڕکردنی درا هەر چییەکیش بە ناوی ئەنجومەنەوە بکرێت کارێکی سەربەخۆ و شەخسیە چونکە زۆربەی ئەندامە چالاکەکانی ئەنجومەن بەکۆی دەنگ کۆکن لەسەر سڕکردنی ئەنجومەنەکە تا (ئەشعار ئاخر).
بەداخەوە کەسانێکی بەناو ئەندامانی نەمری ئەنجومەنی سەرای ئازادی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چونە تەکیەی شێخانی پیرۆزی بارزان و دەستی شێخ مەسعودی بارزانیان ماچ کرد.
نەمانزانی ئایا ئەمانە بۆ ئەم سەردانەیان پرسیان بەو خەڵکە کرد کە بەنوێنەری خۆیان هەڵیان بژاردبوون؟ ڕای شەقام وەرگیرا کە ئێوە دەتانەوێت لەگەڵ دەسەڵاتێکی کەڕ و کوێر و ڵاڵ دانیشن و سازشی بۆ بکەن؟جەماوەر ئەو متمانەیەی پێتاندا؟ بێگومان نەخێر.
پێچەوانەی قسەکەی کاک گوڵپی من دەڵێم : ستراتیجی سیاسی شەقام و ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی لەسەر کارلابردنی ئەم دەسەڵاتە بەزۆر سەپێندراوەی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بووە شیعارەکان،شەهیدان و جۆش و خرۆشی جەماوەر سوکایەتی و ئەشکەنجە و کونجی زیندانەکان شایەتی ڕاستیەکانن.ئێمە هەرگیز بۆ ساتێکیش دروشمی چاکسازی لەسیستەمی سیاسی دەسەڵاتی بەناو هەرێمی کوردستانمان نەوتوە و نەمان بیستوە خوێنی ئەو شەهیدانەش لەپێناو چاکسازیدا نەڕژاوە،ئاخر لەمێژوودا نەبوە دەسەلاتێکی دیکتاتۆر و گەندەڵ بتوانێ چاکسازی لەنێو خۆیدا بکات کە مانای نەمانی بکات ئاخر کام دیالۆگ لەگەڵ دەسەلاتێک کە وەلامی بچوکتیرن داخوازی جەماوەرەکەی بە پۆزەتیڤ نەدابێتەوە بەپێچەوانەوە قەزافی ئاسا گرتن و داپڵۆسین و تۆقاندن و سەپاندنی ڕەوشی ئاوارتە و خەلات کردنی تاوانباران بە سەیارە و پارە و دەمانچە پەیڕەو بکات، کەواتە دیالۆگ لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەدا جۆرێکە لە گەمژەی سیاسی.
کاتێک تۆ دەتوانیت بچیتەسەر مێزی دیالۆگ لەگەڵ ئەو دەسەلاتە کە هەنگاوێکی ئەرینی بەخواستی جەماوەرەکەی دابێتەوە بەڵام بینیمان ئەوان سیاسەتی سەرکوت یان پەیڕەو کرد و بە گوولە وەلامی داخوازیەکان درایەوە پرسیار ئەوەیە کە ئایا لەگەڵ ئەم ئەقڵیەتە کرمێیەدا هیچ دانیشتنێن بەرهەمی دەبێت؟ بێگومان نەخێر ؛ئێوە داوای چی لەبارزانیەکی مناڵکوژ دەکەن؟کەسێکی ویژدان مردوو بڕیاری کوشتنی گەرمیانەکان بدات و شارێک خڵتانی خوێن بکات خەڵکی ستەمدیدەی سەرشەقام بە ئاژاوەچی و نۆکەر ناوزەند بکات پێمان ڕەوا نەبینێت کەخەونیش بەئازادیەوە ببینین ئازادیت دەداتێ؟ ئاخر داوای بەزەیی لەشەیتان کراوە؟ ئێوە داوای شتێک لە بارزانی دەکەن کەخۆی نیەتی تا بتانداتێ.بارزانی خاوەن زهنیەتی درێژەپێدانی هەڵە بە دوای هەڵە و مێشکێکی نەگۆڕە .ئەوەتا پێتان دەڵێت دەمتان داخەن باسی دادگایی کردنی قارەمان و پارێزەرانی بنەماڵەکەم نەکەن .
داواکاری ئەساسی ئەوکات و ئێستای خەڵکی کورد روخان و ڕاماڵینی ئەو دەسەلاتە گەندەڵە و دادگایی کردنیانە نەک ئەو چوار خاڵەی ئێوە داوتانە بە سەرۆکەکەتان،خاڵی یەکەمتان هه‌ڵپه‌ساردنی‌ یاسای‌ ڕێكخستنی‌ خۆپیشاندان پێش خۆپێشاندانی سەرتا سەری داواکراوە و گەل گوێی لەو بڕیارەی ئەوان نەگرتوە و بێ مۆڵەت خۆپێشاندانی خۆی کردوە و بەکردار بریارەکەی بەتاڵ کردۆتەوە.
خاڵی دوهەم دادگایی کردنی بکوژانی خۆپێشاندەران بارزانیەکەتان هەرلەوێ وەڵامی نەخێری داونەتەوە و لەگەڵ یەکەم گوللەی ئەمنە زەردەکەدا خەڵک و بنەماڵەی شەهیدەکان داوای گرتن و سزادانی بکوژانی کردوە بەڵام توندتر وەلاممان دراوەتەوە، هەردوو خاڵەکەی تریشتان داواکاریە ئەساسیەکانی خەڵک نەبوە.
دکتۆری بەڕێز ڕونکردنەوەکەتم خوێندەوە تۆ هێشتا یەکلا نەبویتەتەوە کە ئایا چاکسازیت دەوێت یان ئیرحەل؟ تۆ ئەگەر دروشمی بڕۆ ئیرحەلت لەبەرامبەر دەسەڵات هەڵگرتوە ئەدی دیالۆگت لەچی؟ ئەگەر تۆ ئیرحەلی لیدەکەی ئەدی چاکسازی مانای چی؟ کەس ناتوانێت ماف و ئازادی تاکەکەسی تۆ زەوت کات وەک پیشەی هەمیشەیت دەتوانی وەک دکتۆر فایەق گوڵپی بێدەنگ نەبیت و لەجاران چالاکتر بیت. وەک چۆن کەسێک ناتوانێت سەربەخۆ بەناوی کۆمەڵێکەوە بڕیار بدات.
ئەم چونەی ئێوە بۆلای بارزانی سازشێکی گەوەرە بوو مێژوو لێتان خۆش نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە