کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتیوانی که‌مپینی فیدراسیۆن ده‌که‌ین دژ به ‌دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ هۆله‌ندا

Sunday, 03/06/2012, 12:00


ئاگادارین حکومەتی هۆڵەندا له‌هه‌وڵی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی١٢٠٠ پەنابەری عێراقی دایه‌‌و حکومه‌تی عێراقیش له‌م کاره‌دا هاوکاری ده‌کا. ئەم هەنگاوه‌ی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا به‌هاوکاری حکومه‌تی عێراقی ژیان‌و ئایندەو چارەنووسی ئەو پەنابەرانەی لەگەڵ ترس‌و دڵەراوکێ بەرەو رووکردۆتەوە و پێشێلکردنێکی ئاشکرای مافی په‌نابه‌رێتیه‌. ئێمە ئه‌م سیاسه‌ته‌ دژی ئینسانیه‌ی حکومه‌تی هۆله‌نداو هاوکاریکردنی حکومه‌تی عیراقی لەدژی په‌نابه‌ران به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ین.‌
ئاشکرایه‌ که‌ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا سیاسه‌تێکی ڕاستڕه‌وانه‌ و ڕاسیستانه‌یان له‌به‌رانبه‌ر په‌نابه‌راندا ده‌ستپێکردوه‌ و ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ سیاسه‌تی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ بورژوازیه‌کانی ئه‌وروپا بۆ شکاندنه‌وه‌ی باری ئه‌زمەی ئابوری سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر ژیان‌و گوزەرانی کرێکاران و توێژه‌ هه‌ژاره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا. هێرش بۆسه‌ر په‌نابه‌ران‌و مافی په‌نابه‌رێتی له‌هۆله‌نداش به‌شێک له‌م هێرشانه‌ی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌م ووڵاته‌یه‌ بۆ سه‌ر کرێ‌و مافی خانه‌نشینی‌و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و‌ سیاسه‌تێکه‌ به‌پاساوی ڕاسیستیه‌وه‌ ده‌توانن بیسه‌پێنن. حکومه‌تی عێراقیش‌ بۆ جوانکردنی سیمای قێزەونی خۆی لای دەوڵەتە ئەوروپیەکان‌و حکومەتی هۆڵەندا ده‌وری ده‌ڵاڵی بۆ سیاسه‌تی دیپۆرتکردنەوه‌ی هاوڵاتیانی خۆی دەبینێ. له‌ کۆبونه‌وه‌ی حکومه‌تی هۆله‌ندی و هاوکاره‌که‌ی که‌ نوێنه‌ری حکومه‌تی عێراقیه‌ هیچی تر چاوه‌ڕاوان ناکرێ جگه‌ له‌ ژێرپێنانی مافی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌هۆله‌ندا و سه‌وداومامه‌ڵه‌ی ئه‌م دوولایه‌نه‌ به‌ژیان و چاره‌نوسی په‌نابه‌رانه‌وه‌.
هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ له‌ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/رێکخراوی دەرەوە پشتیوانی له‌ که‌مپینی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌که‌ین بۆ به‌رگرتن به‌ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌هۆڵه‌نداو هاوکات بانگه‌وازی هه‌موو ڕێکخراوو لایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌کی ئینساندۆست وئازادیخواز و یه‌کێتیه‌ کرێکاریه‌کان ده‌که‌ین له‌ هۆله‌ندا و جیهاندا که‌ ده‌نگی خۆیان بخه‌نه‌ پاڵ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی وهه‌وڵانه‌ بۆ ڕزگارکردنی ژیان و مافه‌ ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران له‌هۆله‌ندا. کۆبونه‌وه‌ و یه‌کگرتووبوونی په‌نابه‌ران له‌ده‌وری ڕێکخراوی فدراسیۆنی په‌نابه‌ران و پشتیوانی کردنیان له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌ و لایه‌نه‌ ئینساندۆست و ئازادیخوازه‌کان و کرێکاریه‌کانه‌وه‌ ئه‌و ڕێگایه‌یه‌ که‌ ده‌توانێ شکست به‌م سیاسه‌ته‌ دژی ئینسانیانه‌ی حکومه‌تی هۆله‌ندا بۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بێنێ و ده‌وری ده‌ڵاڵانه‌ی حکومه‌تی عێراقیش به‌سه‌ر ژیان و مافی په‌نابه‌رانه‌وه‌ شکست پێ بێنێ.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌
‏٢/٦/٢٠١٢



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە