بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


نەهێنی زانست

Tuesday, 27/05/2014, 12:00



بۆ منداڵەکان گوێ بۆ قسەی دایک وباوکانیان ڕاناگرن؟؟
ناتوانایی لە هاندانی منداڵەکان بۆ گوێدان بە کارێکی سادە ، لەکاتێکدا،،تی،،ڤی،، چاولێدەکەن یا خەریکی کایەی دیجیتاڵین. ئەو ئەزمونێکی تاڵە بۆ دایکو باوکو مامۆستاکان وگەورەکان ، کە بە کارێکی هەستیاری هاوبەش ناو دەبرێ.بیر مەندان دەڵێن: بێ سرنجی منداڵان بە دایکوباوکیان (جار جارە) هۆی ،،، زانستی هەیە،،،. ئەو کارەی لەبەر چاو نەگرتنی منداڵ بۆ دەربڕێنی خۆی جاری وایە بە دەنگگی بڵیندیش چارەسەر نابێ! بەڵام بیرمەندان دەڵێن: هۆی زانستی لەسەر کارکردنی مێشکە و منداڵەکان بەزانست (ئاگایانە یا بەقەست) خۆیان بێ سرنج بە ئێمە نیشان نادەن. لەراستیدا ئەوان تووشی ،،، کوێری بە هۆی بێدیققەتین ،،،. بەو واتایە کوێڕی هەمان جیاوازییە لە نێوان / دیتن وچاولێکردن / یانژی،،، بیستن و وەرگرتن،،،.
پرۆفسۆڕ نیل لووی،، لە زانکۆی کالیجی لەندەن (یوسی ئێل) دەڵێ: وریایی منداڵ لە حاند ودەوروبەری خۆی لە هی گەورەساڵ کەمترە. دایکو باوکو مامۆستاکان دەبێ بزانن لەئاستی گەورەکاندا / ورد بینی / منداڵ بۆ بابەتێکی زۆر بچوک وسادە لە بەرانبەر گەورەکاندا لە سەررووداوەکانی دەورووبەر کەم دەبێتەوە.
پڕۆفسۆڕ، نیلی لووی دەڵێ: رادەی ،، ئاگاداری،، لەدەرەوەی / بازنەی ناوەندگەرایی منداڵ / پەیوەندی بە گەورەبونی منداڵ هەیە تا تەمەنی زیاتر دەبێ، زیاتر دوور دەکەوێتەوە لە،،، کوێری ونەدانی سرنجدان،،،ئەو پڕۆفسۆڕە بۆ هەڵسەنگاندنی / کوری بە هۆی نەدانی سرنج / داوای لە ٢٠٠ کەس کرد لە مۆزەی لەندەن لە ٧ نمونەی جیاوازدا درێژترین خەت لەسەر رووپەڕێک نیشان بدەن یانژی لە چواچیوەیەکی رەشدا نمایشی بدرێ لەسەر ئەو لاپەڕەییە.،، سەتا لە نەوەدی،، گەورەساڵان ئەو چوار چێوە رەشەیان بینی، لە حاڵێکدا ،، سەتا لە دەی ،،ئەومنداڵانەی کە ٧ تا ١٠ ساڵی بون دیتیان. (سەتا لە نەوەد نەیانبینیوە!) ئەو ئەزمونە بوو بە هۆی سەرسووڕمانی پڕۆفسۆڕ لووی، ئەودەڵێ: لە منداڵەکاندا ،، کۆرتێکس (توێژیکی ناسکی مێشک) بۆ دیتنی یەکەمجار لەسەر رووپەڕی نومایش کاردانەوەی نیشان دا. واوێدەچێ ئەو لایەنە (کۆڕتێکس) دوای تەمەنی ١٤ ساڵی هێدی هێدی کامڵ دەبێ. باشترە بزانین ئەو تواناییە لە کام تەمەندا کامڵ دەبن؟ لێکۆڵینەوەکانی پێشوو لە نێوان گەورەساڵاندا نیشانی داوە کە ،،، کۆرتێکیسی بینایی و سەرەتایی بەرپرسی تێگەیشتن و دیتنە،،،بۆ دەوروبەر. ئەگەر ئەوبەشە زیانی پێ بگا مرۆڤ تووشی بێ ئاگایی دەبێ لە دەورووبەری ژیانی خۆی تەنانەت کارێکی زۆر ساکاری بۆ ئەنجام نادرێ.
دەروونناسان دەڵێن: مرۆڤ هەتا رادەیەک توانای هەیە بۆ سرنجدان ووردبوونەوە .،،، ریچارد وایزمەن،،، مامۆستای دەروونناسی لە زانکۆی / هاریفۆڕد شەرلە ئینگلیز / چۆنیەتی بینایی مرۆوەکانی بە چڕی متاڵا کردووەو دەڵێ: لەرادەبەدەر گران وئاڵۆزن. بەشێکی مەزن لە مێشک ئەو کارە دەکا وکارێکی گرانە هەر بۆیە مێشک ناخوازێ سرنج بداتە بابەتگەلی زۆر بچووک. بۆیە ئێمە پێویستیمان بە،،، کوێری لە حاند سرنجدان ،،،هەیە. دەنا ناتوانین هۆشمان لەسەر بابەتگەلی گرینگ کۆ کەینەوە.
پڕۆفسۆڕ،، وایزمەن،، تاقی کردنەوەیەکی گرینگی بە ناوی / سرنجی هەڵبژاردن/ یا هەڵبژاردنی دروستوکامڵ کردووە وروونی کردۆتەوە کە چۆن لەوانەیە کە لە دیتنی فیلمێکدا ،،، گوریلێک!! ،،، نەبینین! هەموومان بە شێوەیەک دووچاری / کوێری بە هۆی بێ دیققەتی/ ن، هەرچەند لێی رازی نین بەڵام پێویستیی ژیانی. بەڵام لە بیرمان نەچێ کاتێک هۆشمان کۆ کردۆتەوە بۆ چاولێکردن لە ،،تی،،ڤی،، چاوەڕوان نەبین کە منداڵەکانمان نابینین!ئەوان بەو کارەی ئێمە خۆشحاڵ بن.(و: مەبەست ئەوەیە کە سرنجنەدان بە منداڵ دەبێتە هۆی تووڕەبونی ئەوان)

لە نوسینی: فلیپا راکسبی: بی،بی،سی،
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
٢٧/٥/٢٠١٤
سرنجی وەرگێڕ: زۆر جار بە چووکترین گوێنەدانی منداڵەکانمان لێیان بە تووندی تووڕەدەبین تەنانەت لێدانێش دێتە گۆڕێ.
ئەو بابەتە زۆر سرنجڕاکێشە کە مێشکی منداڵ و گەورەساڵ جیاوازن.هیوادارم گەورەکان زیاتر لە گەڵ منداڵەکانیان ڕابێن
وزوو بڕیاریان لەسەر نەدەن. سپاس.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە