کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کێ مێژو ده‌نوسێته‌وه‌..؟ حاجی ئاسکه‌ یان سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب

Wednesday, 08/07/2009, 12:00


په‌ندێکی کوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێت ، به‌خت ته‌نیا جارێک له‌ماڵی هه‌ژار ده‌دات، بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌و ڕۆژه‌ش هه‌ژاره‌که‌ له‌ماڵ نیه‌..
سۆزان هه‌ژار نه‌بوو، به‌ڵام له‌ماڵ نه‌بوو له‌سه‌ر شاشه‌ی تی فی بوو بانگه‌شه‌ی بۆ بارزانی ده‌کرد، بانگه‌شه‌ی بۆ تاڵه‌بانی ده‌کرد، ئه‌و تاڵه‌بانیه‌ی هه‌موویانی کرده‌ جه‌لالی و خۆی به‌ خشکه‌یی ته‌سلیم به ‌پارتی بۆوه‌..
ته‌سلیم بوونه‌وه‌ به‌ ڕژێمی به‌عس کارێکی قێزه‌ون بوو له‌ هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا، به‌ڵام ته‌سلیم بونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌وه‌ شه‌ریفانه‌ تربوو کاتێ به‌ چیاوه‌ خه‌بات بکه‌یت و له ژێریشه‌‌وه په‌یوندی به‌به‌عسه وه‌‌ بکه‌یت.. که‌م نین ژماره‌ی فایلداره‌کانی ناو حزبه‌ به‌ناو کوردستانیه‌کان..
شایه‌د حاڵێک یه‌کێک له‌ ڕێکخستنه‌ دێرینه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان که‌ نزیکترین که‌س و هاوڕیی منه‌ له‌ شوێنێکی هه‌ستیاری ڕژێمی به‌عسدا کاری ده‌کرد هه‌موو زانیاریه‌کانی موو به‌ موو ده‌گه‌یانده‌ سه‌کردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران
ووتی له‌ساڵی 1988 دوای پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال چه‌ند پارتیزانێکی یه‌کیه‌تی دابه‌زینه‌ ده‌ورو به‌ری سلێمانی
له‌ ڕاپۆرتێکی نهێنی به‌عسدا ده‌ڵی پاش وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵی زانیاری و کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ به‌رپرسه‌کانی یه‌کیه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری به‌عسدا، له‌ڕۆژی دابه‌زینی ئه‌و چه‌ند پارتی زانه‌ کۆمه‌ڵێ کۆپته‌ر به‌و ناوه‌دا ده‌سوڕانه‌وه‌..
ئه‌و که‌سه‌ دڵسۆزه‌ خیرا له‌ ڕاپۆرتێکدا سه‌روی خۆی ئاگادار ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێ له‌سه‌رکردایه‌تی ئێمه‌دا که‌سی خیانه‌ت کار هه‌یه‌ و نوسخه‌یه‌ک له‌و ڕاپۆرته‌ به‌رز ده‌کاته‌وه‌ بۆ سه‌روی خۆی به‌ڵام که‌س بڕوای پێ ناکات
دوای ئاشکرابوونی فایله‌کان ده‌رکه‌وت ئه‌وکه‌سه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی ده‌نارد بۆ چالاکی له‌ژێره‌وه‌ش رژێمی ئاگادا‌ر ده‌کردوه‌..
قسه‌یه‌ک هه‌یه‌ ده‌ڵی هه‌موو ئه‌کته‌رێک بێته‌ سه‌ر شانۆ ده‌توانی خه‌ڵک بهێنێته‌ پێکه‌نین یان گریان، ئه‌مه‌ گرنگ نیه‌ بڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵک بکه‌یته‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست..
لێدوانه‌کانی حاجی ئاسکه‌ی که‌سوکاری ئه‌نفال هه‌مومانی کرده‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست ، ته‌نانه‌ت دوای لێدوانه‌ ئاگرا‌ویه‌کانی .. وێنه‌که‌شیان له گه‌ڵ بارزانی هێنایه‌ خوارێ ..
له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی حاجی ئاسکه‌ پێویست ناکات که‌س هیچ بڵێ خۆی هه‌موو شتێکی به‌یان کرد. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم ئه‌م شێره‌ ژنه‌ شایه‌نی په‌یکه‌ری گۆڕانه‌.. که‌ده‌بێ به‌رپرسانی لیستی گۆڕان له‌داهاتودا په‌یکه‌رێکی بۆ بکه‌ن..
به‌ڵام داخۆ کێ په‌یکه‌ر بۆ سۆزان ده‌کات ؟ یاخود له‌ کوێ له‌ سه‌ری ڕه‌ش یان قه‌ڵاچوالان ؟‌
5.7.2009 دانیمارک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە