کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسێکی یەکگرتوو بەڕێکخراوێکی جیهانی دەڵێت خۆمان کێشەکە بەهێمنی لەگەل پارتییدا چارەسەر دەکەین

Wednesday, 21/12/2011, 12:00


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کوردستانپۆست کەوتوە ، هەفتەی ڕابردوو بەرپرسی ڕێکخراویکی جیهانی پەیوەندی بە ئیسماعیل رەڤەندی ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکگرتوی ئیسلامیە و بەرپرسی مەلبەندی دهۆکی ئەو پارتە کردووە تا بەدواچوون و زانیاریی لەسە رووداوەکەی بادینان بکەن ، کوردستانپۆست ئەوەی زانیوە، کە ئیسماعیل رەڤەندی لەدرێژەی ووتەکانی داوای کردووە کە جارێ بوەستن لەسەر بەدواچوونیان لە زیندانیکردنی ئەندامەکانیان ، چونکە پارتی بەنیازە هەمویان بەربدات و بەڕیگای ئاشتی و هێمنانە کێشەکە چارەسەر بێکرێت .
شایەنی باسە بیانوو هێنانەوە بۆ پارتی تا روبەروی ئیدانەی ڕێکخراوە نێودەولەتیەکان نەبێتەوە ، پاساوێکی لەرزۆکانە و هەولێستێکی هەلپەرستانەی یەکگرتووی ئیسلامیی و ئەو بەرپرسە پیشاندەدرێت، چونکە کێشەکە تەنها پەیوەست نییە بەیەکگرتوو، هێندەی دەستدرێژی پارتی بۆ سەر خەڵکیی و بۆ سەر حیزبەکان بۆتە کەلتورێکی پارتی و یەکێتی، لە کاتێکدا دەکەونە ململانی لەگەڵ نەیارەکانی خۆیاندا و پەنا بۆ سوتاندنی بارەگا و ئەو شوێنەکانیان دەبەن. هاوکات ئەمە ناپاکیەکە بەرامبەر ئەو تاوانەی پارتی بەرامبەر ئەو پارتە و ئەندامەکانی خۆیان لەبادینان ئەنجام دراوە، لەبڕی ئەوەی هەوڵ بدەن لەڕیگای ئەو دام و دەزگایە ئەوڕپی و ئەمەریکیانە فشار بخەنە سەر پارتی تاوەکو چیدی بارەگای لایەنێک نەسوتێنێ .
هەرچەندە دیار نییە ئەو هەلوێستەی ئیسماعیل رەڤەندی بەرپرسی دهۆکی یەکگرتوو ئایا رای شەخسی خۆیەتی یان سیاسەتی حزبەکەی ، بەڵام ئاسایی و هێوربوونەوەی کەنالی ڕاگەیاندنەکانیان و پەیام ناردنیان بۆپارتی لەڕێگای عەلی باپیر نیشانی دەدات کە ئەم حزبە لەترسی جەماوەرەکەی نەبێت هەول دەدات وەک سالی ٢٠٠٥ سولحیکی سیاسی بەچەند ملیۆن دۆلارێک لەگەل پارتییدا بکات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە