ڕاوی ڕێوییه‌که به‌ئه‌نجام گه‌یشت
Saturday, 22/10/2011, 12:00
لیام فۆکس وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا وازی له کارهێنا خانمی دێبۆرا هاینێز لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی به‌رگری ڕۆژنامه‌ی تایمز ڕیپۆرتاژی ده‌کا، چوارشه‌مه 19/10 وه‌رزیری به‌رگری به‌ریتانیا دکتۆر لیام فۆکس باڵی ڕاستی سه‌ره‌ک وه‌زیران ده‌یفد کامێرۆن ناچار کرا واز له کار بێنی له به‌ر هه‌ندێ کاری گه‌نده‌ڵی پێش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا ناچارکا له‌سه‌رکار ده‌ریکه‌ن.
هۆی سه‌ره‌کی ده‌رکردنی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ئاده‌م وێریتی براده‌ری چه‌ندین ساڵه‌ی و په‌یوه‌ندی ئه‌و براده‌ره‌ی له‌گه‌ل چه‌ندین لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی وولات له گه‌ل ئیسرائیل و عێراق و ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقای خوارو، ئاده‌م ێریتی براده‌ری که هیچ کاری ره‌سمی نه‌بووه له حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌لام کارتی کاروباری بازرگانی چاپکردوه به‌ناوی ڕاوێژکاری وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانی و به‌بێ ئاگاداری حکومه‌تی به‌ریتانیا. هه‌رچه‌ند دکتۆر لیام فۆکس چه‌ند جارێک ئاگادارکراوه ته‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌ریتانیاوه که ئه‌و جۆره کارانه له دژی به‌رژه‌وه‌نی حکومتی به‌ریتانیاو له‌دژ په‌یمانی کارکردنی یه‌تی، به‌لام دکتۆر فۆکس گوێی نه‌داوه به‌و ئاگاداریانهو به‌رده‌وام بووه، وه‌ک چاودێریکراوه هه‌ژده جار له گه‌ل ئاده‌م وێریتی یه‌کتریان بینیوه‌و پێکه‌وه دانیشتون و پێکه‌وه له چێشتخانه‌کاندا بینراون، ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندی کردنانه‌ی دژی به‌رژه‌وه‌ندی کاره‌که‌ی و ولاته‌که‌ی بووه. به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌وه له گه‌ڵ دکتۆر فۆکس چه‌ندین ملیۆنێری ناسراو پاره‌یان به‌خشیوه بۆ یارمه‌تی دانی شه‌ریکه‌یه‌کی چارینی ئاده‌م وێریتی به هۆی په‌یوه‌ندیه‌وه به دکتۆر فۆکسه‌وه.
وه‌ک سهرناوهکهی ناوی ڕێویه' فۆکس' وه‌ک له‌م ڕۆژنامه‌دا ده‌ڵێت: ڕاوی ڕێویه‌که به‌ئه‌نجام گه‌شت.
وه‌زیری لیژنه‌ی وه‌زیران ،کابینێتی به‌ریتانی' سێر گه‌س ئۆدۆنێڵ' باس ده‌کاو ده‌ڵێت: دکتۆر فۆکس چاکی کرد که وازی له‌کارهێنا، هه‌رچه‌ند له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی پێشودا هه‌وڵی ده‌دا که وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیار هه‌بوو کهبیداتهوه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی به ئاده‌م وێریتیهوه، به‌لام له‌ئه‌نجامدا زانی چاری نی یه هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی کردووه ده‌بوو وریاتربێ له کاره‌کانیا.
لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی تایبه‌تی په‌یوه‌ندی لیام فۆکس ئاده‌م وێرێتی خۆی نه‌بوو، به‌ڵکو هۆی سه‌ره‌کی په‌یڕه‌وی نه‌کردنی' به‌نده‌کانی/ کۆدی کارکردنی یاسایی کاره‌که‌ی بووه' وه‌ک وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا. هه‌روه‌ک ئاده‌م وێریتی که خۆی به ڕاوێژکاری دکتۆر فۆکس داناوه وموچهکهی شه‌ریکه‌یه‌ک ده‌یدا به‌ناوی ' ئه‌تلانتیک بریدج' که ئه‌مه شه‌ریکه‌یه‌کی حکومی به‌ریتانی نی یه‌و کاری دروستکردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی نیوان به‌ریتانیاو ئه‌مریکایه له‌ڕێی شه‌ریکه‌ی پارگاڤ براده‌ره‌که‌ی دکتۆر فۆکسه‌وه که کاری رێکخستنی سه‌فه‌ر له‌نێوان وولاتاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی که ئه‌و هه‌ژده جاره دکتۆر فۆکس و ئاده‌م وێریتی په‌یوه‌ندیان به‌یه‌کتره‌وه بووه .
له‌م کارانه‌دا که حکومه‌تی بهرییانی ئاگادارنهکرابوو دکتۆر فۆکس په‌یوه‌ندی کردووه به‌چه‌ندین لایه‌نی خاوه‌ن به‌رژه‌وندی له ئه‌مریکا و سریلانکا وئیسرائیل که پاره‌ی بهخشیشان داوه به برادهرههکهی بۆ پێکهێنانی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به دزیه‌وه هه‌تا لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی تایمز که خۆی ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به حیزبی محافزینه که ئێستا له‌سه‌ر حوکمن، ئه‌م نهێنیانه‌ی خسته‌ڕو که ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه جیاوازبوون و له‌دژ سیاسه‌تی حکومه‌تی به‌ریتانیا بوون.
هه‌روه‌ک ولیام هه‌یگ وه‌زیری ده‌ره‌وه باس ده‌کاو ده‌ڵێت؛ ئه‌مه شتێکی سه‌یره که ئه‌وجۆره بۆچوونه هه‌ر وا پێی نه‌زانرێ و سه‌رکه‌وتووبێ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بێجگه له‌وه‌ی که له دژی په‌یمانی دڵسۆزی خۆیه‌تی لهکارکردینا، به‌لام له‌رووی واقعدا گونجاو نی یه. هه‌رچه‌ند ئه‌و باسانه‌ی که ده‌کرا که چی کردووه‌و چۆن ئه‌و کارانه‌ی به‌بێ ئاگاداری حکومه‌ت کردووه، هێشتا نه‌سه‌لمێنراوه چه‌ند ڕاستن--- به‌لام هه‌ر گوومان کردن و هه‌ستان به‌وکارانه وا ده‌کا له وه‌زیرێک له جێگای وادا که خۆی وازبێنێ و خۆی له شه‌رمه‌زاری ده‌رکردن بپارێزێ.
له ڕاستی دا زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ریکانه‌ی ده‌ره‌وه که پاره‌یان به‌خشی بوو به شه‌ریکه‌که‌ی ئاده‌م وێریتی براده‌ری لیام فۆکس که شه‌ریکه ی ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی سه‌فه‌ری جیهانی ده‌کرد، زۆربه‌یان جوله‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، وه یه‌کێک له وانه‌ی تر په‌یوه‌ندی به حکومه‌تی عێراقه‌وه بووه، یه‌کێکی تر له‌وانه ' نیک دهڤیس' ملیۆنێرێکی تر له کاری مهنجهمدا که خه‌ڵکی ئهفهیقای خوارووه که 150000پاوه‌نی به ئاده‌م وێریتی به‌خشیوه.
بێ گومان باسه‌که لێره‌دا ته‌واو نابێ و په‌یوه‌ندی به هه‌ندێ لایه‌نی تره‌وه ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ربکرێ و له‌وانه‌یه چه‌ندین لایه‌ن خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ن که هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه بنج و بنه‌وانی ئه‌م لێکۆڵینهوانهو له‌سه‌روو هه‌مووانه‌وه حیزبه‌کانی
ئۆپۆزسیۆن ده‌زگاکانی میدایا و خه‌ڵکانی به‌ریتانی که ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ پێشه‌واو ئه‌ندامه‌کانی په‌رله‌مانیان که به پاکی و یاسایی کاروباری ووڵاتیان ببه‌ن به‌ڕێوه.
وه‌ک به‌رده‌وام له گه‌شه‌کردنی شارستانیه‌تی جیهاندا میلله‌تان به‌رده‌وام له‌یه‌کتره‌وه فێڕبوون و کاروبارو ژیانی خۆیانیان به‌ره‌و ڕێک‌و پێکی و خۆش گوزه‌رانی بردووه، ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌و میلله‌تانه پێویسته ئاگاداربین و که‌ڵک وه‌رگرین که وولاته پێش که‌وتووه‌کان چۆن به‌رده‌وام له ههوڵدانان بۆ چاککردنی داموودهزگاو ژیانی خۆیان و میلله‌تیان خۆ پاکژکردنه‌وه له گه‌نده‌ڵی. هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه شارستانی یونانی له میسر‌و میزۆپۆتامیاوه فێربوون و له یۆنان گه‌شه‌یاندا به بابه‌ته‌کانی زانیاری و هونه‌ری فه‌لسه‌فی و له‌وانیشه‌وه ڕۆمانه‌کان، ئیتالی یه‌کان و ئینجا ئه‌ڵمانی وفه‌ره‌نسی و میلله‌تانی دورگه‌کانی به‌ریتانیا ، هه‌تا ڕۆمانه‌کانی ئیتالیاهاتن دامودهزگاو حکومه‌تیان بۆ خه‌لکانی دورگه‌کانی به‌ریتانیا دروست کرد و پێک هێنا.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا که لێره ده‌ژیم، چه‌ند جارێک که لێ یان ده‌پرسیم خه‌لکی کوێیت و ده‌مووت خه‌لکی کوردوستانی عێراق، هه‌ندێکیان ده‌یانووت:
ئای له‌و وولاته‌ی که سه‌رو ده‌ست و قاچ ده‌په‌ڕێنن؟ منیش له‌وه‌ڵامدا ده‌مووت: ئێستا له‌لای ئێوه وایه به‌لام سه‌رده‌مێک که ئێمه شارستانی میزۆپۆتامیامان هه‌بوو، ئێوه کانیباڵ بوون و گۆشتی یه‌کترتان ده‌خوارد.
له‌سالی 1985 دا که یه‌که‌م ساڵم بوو لێره، براده‌رێکی ئینگلیزم هه‌بوو به‌ناوی ستیڤن زۆر جار یه‌کترمان ده‌بینی و هه‌ندێ قسه‌و باسمان ده‌کرد، ڕۆژێکیان له ده‌ره‌وه پیاسه‌مان ده‌کرد و لهباسهکانا ووتم: ئه‌و هه‌موو پارک و خانووه گه‌وره‌و به‌رزانه هه‌موو به پاره‌ی نه‌وتی ئێمه‌یه، پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک که له قاوه‌خانه‌یه‌ک دانیشتین براده‌ره‌کم پاره‌ی قاوه‌که‌ی بۆدام ووتی: ده‌بێ من بیده‌م چوونکه پاره‌که‌ی منیش پاره‌ی نه‌وتی خۆتانه. ئه‌و بۆچونه‌ی ئه‌وسام ئێستا ده‌زانم هه‌ڵه‌یه و به‌لام مرۆڤ ده‌بێ باوه‌ڕی به گۆان بێ (ببوورن مه‌به‌ستم گۆڕانی گرده‌که نی یه) و له مه‌سه‌له‌ی کورده‌واریدا ده‌ڵێن: خۆ گا نین هه‌ر له پێستێکدا بین، به‌لام به‌داخه‌وه زۆربه‌مان هه‌تا که له ئه‌وروپادا ده‌ژین هه‌ر ده‌مانه‌وێ له و پێسته‌دا بمێنینه‌وه‌و نه‌گۆڕێین.
ئێستا ئه‌وان ئه‌وه‌نده پێش که‌وتوون و داموده‌زگای ژیانیان ڕێکوپێک کردووه که ئێمه جارێکی تر لهوهناوه فێربین و به‌رده‌وام پێوستیمان به زۆر لایه‌نی زانیاری ئه‌مانه، وا ئێستا ڕۆژ ئاوا به‌جۆرێک کاروباری ژیان و زانیاری‌و شارستانیان رێکوپێک کردووه که وایان له‌خه‌لکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کردوو به به‌رزتر له خۆیان سهیریانکهن، و له‌وانه‌یه بیانه‌وێ گه‌ر بتوانن وه‌ک ئه‌وان بژین و وه‌ک ئه‌وان داموده‌زگای به‌ده‌سته‌لات و پێش که‌وتوویان هه‌بێت.
ئه‌وروپی یه‌کان ده‌ڵین: خه‌لاکانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌یری ڕۆژ ئاوایی و ئه‌وروپی به‌به‌رزتر ده‌که‌ن له خۆیان، لای خه‌لاکانی جیهانی سێهه‌م وایه هه‌رکه‌س ئه‌وروپی بوو ئیتر زانیاره و له خۆیان زیره‌کتره، به‌لام له ڕاستی دا وانی یه، زۆریان هه‌یه له نه‌خوێنده‌واره‌کانی وولاته‌کانی ڕۆژهه‌لات زۆر دهبهنگترن.
شارستانی جیهان هه‌ر وا بووه، مرۆڤ به‌رده‌وام له یه‌کتره‌وه فێربووین و گۆڕانه کان به‌رده‌وام بێ وه‌ستان بوون، داهاتوو داهێنانی چه‌ند که‌سێک یا ته‌نها که‌سێک نه‌بوون، (وه‌ک هه‌ندێک له‌وانه‌یه وا تێبگه‌ن). بۆ نموونه وه‌ک سه‌یری ئه‌و نوسراوه‌ی سه‌ره‌وه له سه‌ر دکتۆر فۆکس ده‌که‌ین، گه‌ر کاره‌ساتی وا چاولێ پۆشی لێ بکرێ و پشت گوێ بخرێ وه‌ک فهوزاکهی سوریا‌و عێراق و ئێران و تورکیان هه‌ندێ له وولاته‌کانی ئه‌فریقا لێڕه‌ش په‌یدا ده‌بێ.
خه‌لکانێ له‌وانه‌یه وا تێ بگه‌ن که من باسێکی وا یا چه‌ند باسێک له باره‌ی سیستمی یاسا‌و کار‌و باری به‌ریتانیاوه ده‌نووسم به شان باڵی ئه‌م داموده‌زگایانه‌دا هه‌ڵ ده‌ده‌م و له‌وانه‌یه هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێک یا چه‌ند لایه‌نێکی تیا بێ، به‌لام به‌عه‌کسه‌وه، من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌روه‌ک چۆن میلله‌تانی ئه‌وان له باوباپیری ئێمه‌وه فێر بوون، با ئێمه‌ش له‌مانه‌وه فێربین، هیچ شه‌رم و شوره‌یی له وهدا نی یه و پێش که‌وتنی شارستانی هه‌ر وا هاتووه.
خه‌ڵکی وا هه‌یه ده‌ڵێن: ئه‌م داموده‌زگایانه‌ی ڕۆژئاوا هه‌موو مافیان:
زۆرسه‌یره بۆچوونی وا سه‌ره‌ڕۆیی، به‌هه‌موو یاسای دیموکراسی و مافی مرۆڤ و پارێزگاری مافی مرۆڤ و پاره بۆ به‌تاڵ و خان‌و گرتن و موچه‌ی مه‌سره‌فی هه‌فتانه بۆ فهردو خێزانی به‌تاڵ و که‌م ئه‌ندام و سیسته‌می خوێندن و کار فێربوون به به‌لاش، چه‌ندین یاسای پارێزگاری مافی ئافره‌ت ومنداڵ و هه‌ژار، وه‌ک هه‌ندێک ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌ک له وولاته ڕۆژئاوایی یه‌کان ژیابن له‌م پێش که‌وتن و ڕێک وپێکی داموو ده‌زگا ئاگادارن. بۆ نموونه وه‌ک له بهرییانیا هه‌یه سیسته‌می نه‌خۆش خانه‌و دامووده‌زگای تیمارکردن به به‌لاش بۆ هه‌موو به‌ریتانی هه‌ژارو ده‌وله‌مه‌ند کارمه‌ند و بێ کار وه‌ک یه‌ک، هه‌موو زه‌لامێک فایلی نه‌خۆشی هه‌ر له دایک بوونه‌وه ناوی لای دکتۆر تۆمارکراوه هه‌تا ده‌مرێ و له کاتی نه‌خۆشی و پیربوون و که‌ساس بوونیا داموده‌زگای
حکومه‌ت به‌ڕێزه‌وه خزمه‌تی ده‌کا هه‌تا به شه‌ره‌فه‌وه ده‌مرێ، هه‌موو که‌س گه‌ر بێ کار‌و نه‌خۆش بێ مووچه‌ی هه‌یه به‌شی ژیان و ئه‌وه‌شی سواڵ ده‌کا درۆزنه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه حکومه‌تی مافیا بێت، ئایا حکومه‌ته‌کانی ووالاتهکانی جیهانی سێهه‌م چی بن؟
دوورنی یه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان تا ڕاده‌یه‌ک به‌رامبه‌ر وولاته بچووک و دواکه‌وتوو نه‌زانه‌کان مافیایی بێت، به‌لام گه‌ر میلله‌تان و داموده‌زگای وولاتان خۆیان زیره‌ک و کارامه‌و زانابن نایه‌ڵن که‌س ده‌ست بخاته کاروباری وولاتیانهوه. ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌ران و سه‌رکرده‌ی ئه‌و وولاتانه خۆیان مافیا و دز وگه‌نده‌ڵ نه‌بن ڕۆژئاواش ناتوانن ببن به مافیا لێ یان. یه‌کێک له‌و نموونانه ده‌وڵه‌تی کۆرییا خوارووه که به‌رهه‌می تێکنۆلۆجی وا گه‌شتووه‌ته ئاستی وولاته‌کانی ڕۆژئاوا و زیره‌کانه کێشه‌ی نێوان ڕۆژئاوا وچێن وڕوسیایان به‌کار هێناوه بۆ پێشکه‌وتنی وولاتی خۆیان، نموونه‌ی تر سه‌نگافور ومالیزیا چه‌ندین وولاتی تر.
لێره‌دا نابێ سه‌یری وولاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا و هه‌ڵوێست وسیاسه‌تیان وه‌ک یه‌ک بکه‌ین، وه‌ک له‌مێژودا ئاشکرایه لایه‌نی سه‌رکه‌وتووی حوله‌فا که ئه‌ڵمانیا و عوسمانی یه‌کانیان له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا تێک شکان، ئیتر وولاته‌کانی ژێر ده‌سته‌لاتیان له نێوان خۆیانا دابه‌ش کرد. به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ستراتیجی سیاسی خۆیان، وه‌ک دابه‌ش کردنی کروردوستان له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساوه که خۆی له خۆیدا ' ئاشکرا ترین کاری تێرۆریستی یه له‌مێژوودا' چونکه کورد وه‌ک هێزێک لایه‌نێک نه‌بووه و خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات نه‌بوو له شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌مدا.
من خۆم به‌هه‌ندێ کارمه‌ندانی حکومی ئه‌م وولاته ووتوه که له باسێکی جه‌نگ و کاری دژ کۆمه‌له تێرۆریستیه‌کان، ووتم:
' ئێوه بناغه‌ی کاری تێرۆریستی بوون له جیهانا و له‌و کاته‌وه له سه‌ره‌تای بیستهکانا کوردوستانتان دابه‌ش کرد و نه‌تان هێشت کورد ووڵاتی خۆی وجێگا ناسراوی نێو ده‌وڵه‌تی ببێ و له‌وکاته‌و به هه‌زاره‌ها ملیۆن زه‌ره‌ری ئابوریما لێ که‌وتووه و ههزارههامان لێ کوژراوه.' به‌ڵام وه‌لامی ئه‌وان ده‌ڵێن وا نی یه ئه‌و سه‌رده‌مه جیاوازبوو ئێستا سه‌رده‌مێکی تره
سه‌یرده‌که‌ی هه‌ر ووڵاتێکیان به‌جێ هێشت به کێشه‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ناچار بن به داوای یارمه‌تی ڕۆژئاوا، وه‌ک:
له هندستان و کێشه‌ی هه‌ند وپاکستان و به‌نگلادیش و کشمیر، له چه‌ندین وولاتانی ئه‌فریقا و له‌زۆر له‌و وولاتانه‌دا هه‌میشه که‌مایه‌تی و دیکتاتۆریان کردووه به سه‌رۆک و پادشا، له ئێران فارس هه‌میشه دهستهلاتداربوو و که به‌ته‌نیا حوکمیان له‌ده‌ستدا بووکه له‌چاو چوارپۆێنج میلله‌تانی تردا له ئێران که‌مایه‌تین و ده‌بێت هه‌میشه بێ کێشه نه‌بێت.
له‌سوریا حوکم له‌ده‌ست کهمایتی شیعه‌دا، له عێراق حوکم له‌ده‌ست که‌مایه‌تی سونه‌دا هه‌تا ڕووخانی فاشی سه‌ددام. له چه‌ندین وولاتانی تری جیهاندا ئاشکرایه هه‌تا دوای سه‌ربه‌خۆ بوونیان هیچ وولاتێکیان به بێ کێشه به‌جێ نه‌هێشتووه و زۆربه‌یان له‌ده‌ست دیکتاتۆردا به‌جێ هێشتووه. دروست بوونی دیکتاتۆره‌کان ده‌ستکردی خۆیانه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیانه‌وه، ئه‌ی ئێستا چۆن جێی باوه‌ڕبن له‌هه‌ر کۆمه‌کی یه‌کی ڕاپه‌ڕین بۆ به دیموکرات بوونی داموده‌زگای میلله‌تاندا؟
به‌لام به لای هه‌ندێ سیاسی گه‌مژه‌و هیچ نه‌زانی لای خۆمانه‌وه وایه حکومه‌تی به‌یتانیا دۆستی کورده به بێ هیچ به‌لگه‌یه‌ک، وهه‌ر زۆر هه‌ڵه‌ن. هه‌تا له ساڵی 1991 دا و دانانی سنوری فڕین بۆ فڕۆکه‌کانی سه‌ددام قه‌راری هه‌موو ناتۆ بوو نه‌ک به‌ته‌نها به‌ریتانیا، چونکه وه‌ک له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن له‌وکاته‌دا باس ده‌کرا، پێشنیاره‌که هینی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسی بوو به‌لام جۆن مه‌جه‌ری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا قۆزتیه‌وه، ئه‌مه هه‌ڵوێستی مێژووی و هه‌میشه‌یی و هه‌تا ئێستای حکومتی به‌ریتانیا.
هه‌تا له قه‌راری نهتهوهیهکگرتووهکانا بۆ دانانی قه‌ده‌غه‌کردنی فڕینی فڕۆکه‌کانی سه‌ددام، ته‌نها فڕۆکه‌ی باڵداریان قه‌ده‌غه‌کرد، بواری سه‌ددامی فاشیان دا به هه‌لیکۆپته‌ر قه‌لاچۆی هێزه‌کانی پێش مه‌رگه بکا وه‌ک له ناوچه‌ی چیمه‌ن لای که‌رکوک ڕوویدا.
به‌لام ئێمه ده‌بێ خه‌ڵکی دورگه‌کانی به‌ریتانیا له‌م هه‌وڵوێسته‌ی سیاسی یه‌کانیان جیاکه‌ینه‌وه، چوونکه ئه‌وه‌نده من ئاگام لێ یه و له‌ماوه‌ی ئه‌م 25 ساڵه‌دا من لێره‌م ئه‌وه‌نده میلله‌تی کورد کۆمه‌کی خه‌لکی به‌ریتانیامان هه‌یه به هه‌موو جیهانی ئیسلامی یه‌وه هه‌موو به قه‌د خه‌لکی به‌ریتانیان کۆمه‌کی ئێمه‌ی کورد نه‌کراوه. هه‌ر له ساڵی 1991 دوای ڕه‌وه‌که خه‌لکی به‌ریتانیا 57 ملیۆن پاوه‌نیان بۆ یارمه‌تی کورد کۆکرده‌وه که کۆنسێرتی سیمپل تروس کرا، به‌لام زۆر سه‌یر بوو له‌وێشدا حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌ڕێگای سه‌ددام دا ئه‌و پاره‌ی نارد و سه‌ددام که‌ڵکی له وپارهیهش وه‌رگرت. هه‌تا له کاتی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه دا له ڕۆژی دوا ی ڕووداوه‌که‌و گه‌شتنی هه‌واڵه‌که‌دا خۆم له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن بینیم و گوێم لێ بوو که جۆرج ڕۆبرتسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆپۆزیشن له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به لووتی گیراووه ده‌یووت: به‌لای ئێمه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تی به‌ریتانیا و کاری کارمه‌نده‌کانمان ناخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمان له پێش هه‌موو هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی لابه‌لای تره‌وه‌یه. مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو: حکومه‌تی ئاگادارده‌کرده‌وه که نابێ هیچ هه‌لوێستێکی دژ فاشی سه‌ددام که زه‌ره‌ری ئابووری هه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا. له دوای ئهوئهندامێکی تری په‌رله‌مانی تری چه‌پی حیزبی کرێکاران(تۆنی بێن) به ئاشکرا ووتی : ئێمه‌بووین یه‌که‌م جار له مێژوودا که کیمیا بارانی
کوردمان کردووه، مه‌به‌ستی بۆمبا بارانی شاری سلێمانی سه‌ره‌تای ساله‌کانی بیسته‌کان که به بۆمبای فۆسفۆری بۆردومانی سلێمانیان کرد له شۆڕشه‌که‌ی شێخ مه‌حمودی مه‌زندا.
لێره وه‌ک وولاته‌کانی لای خۆمان نی یه هه‌رچی یه‌ک ده‌ڵێیت ئازادی ده‌نووسین ههیهوکهس له‌سه‌ر نوسین و قسه‌کردن و جنێودان فه‌لاقه‌و تیرۆر ناکه‌ن. هه‌رچه‌ند جنێودان ده‌ستدرێژی یه له سه‌ر ئازادی دیموکراسی و کاری نوسه‌ری زانا و به‌توانا نی یه، ڕه‌خنه له جیی خۆیدا له فه‌لاقه به‌کارتره. له‌م وولاتانه‌دا کوشتن هه‌رگیز بهچارهکردنی هیچ کێشه‌یه‌ک دانانێن. به ئاشکرا ده‌بینین وه‌زیرو ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌درێن به دادگا و ده‌رده‌کرێن له‌کار هه‌ر وه‌ک بینیمان جێفری ئارچه‌ر وجۆناسان ئهیتکینز و چه‌ندین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تر له‌م دوایی یه‌دا له‌سه‌ر دزینی هه‌ندێ پاره‌ی که‌م سزا دران وبهندکران، گه‌ر به‌راوورد کرێ له‌گه‌ڵ دزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وولاته‌کانی ئه‌فریقا تاوانه‌کانییان زۆرکهمترن.
له به‌ریتانیا و وولاته‌کانی ڕۆژئاوا داموده‌زگای میدایایان ئه‌وه‌نده گورج و گۆڵ و به‌کارن هه‌ر ده‌نگوو باس و ڕووداوێکی گرنگ له جیهانا ڕووده‌دا یه‌کسه‌ر وه‌ریده‌گێڕنه سه‌ر زمانی خۆیان و که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن، ئه‌م وورده کاره‌ی من ده‌یکه‌م هه‌ر هه‌وڵێکی وایه و هه‌رگیز به شان و بالی ئه‌م وولاتانه‌دا هه‌ڵ نایه‌م و هیچ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆمی تیا نی یه.
له سه‌رده‌مێکدا ئه‌مان خه‌ریکی چاککردن و گه‌شه‌دان به دامووده‌زگای زانیاری و دیموکراسیان بوون، زۆر له باو باپیرانی ئێمه نه‌خوێنده‌وارو له خانه‌قاو دهروێشگاکانا بێ ئاگا‌و خۆپه‌رست بوون و به هیوا بوون به‌هه‌شت بۆخۆیان مسۆگه‌رکه‌ن و ژیانی جیله‌کانی داهاتویان پشتگوێ خستبوو. ئێستاش ئه‌م گڕوکهفی ڕاپه‌ڕین و دیموکراسی یه له‌وانه‌یه دامرکێته‌وه، هه‌ر چه‌ند هه‌ر گۆڕانێک ببێت هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تانه، به‌لام به‌و شێوه نی یه که نوسه‌ران وخاوه‌ن ماسته‌رو دکتۆراکانی ئێمه به هه‌ڵه لێی گه‌شتوون، وه‌ک خۆمان بینیمان که‌س باسی نه‌کردین و هه‌وڵ و ڕاپه‌ڕینه‌که ئه‌نجامی به و شێوه نه‌بوو که خه‌ڵکی کوردوستان چاوه‌ڕوان بوون و وا به‌کارهێنانی ووشه‌ی گۆڕان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی گۆڕان له‌وه‌ده‌کا هه‌ڵه‌یه‌ک بێت، چوونکه ووشه‌ی گۆڕان ووشه‌یه‌کی مه‌زن و مێژووی یه‌و له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا هه‌یه، ئه‌و هیواداریه ی که واتاکه‌ی زۆر له‌وه مه‌زنتره که ته‌نیا کۆمه‌له خه‌لکێک به‌کاری بێنێ، ئه‌گه سه‌رکه‌وتوونه‌بوون له وه‌ده‌ست هێنانی واتای گۆران‌دا، ئه‌ری چاکتر نی یه ناوی بنێن حیزبی زه‌لاته یا په‌تاته، چوونکه زه‌لاته واتاکه‌ی تێکه‌ڵاوبوونی چه‌ند خه‌لکیکی جیاواز له لایه‌نگره دڵ شکاوهکنی کۆمه‌ڵه میلیشیا وحیزبه‌کانی تر و په‌تاته زۆرجار له‌گه‌ل جۆر لایه‌نی جیاوزدا له‌سه‌رمێزی خواردن و خواردنه‌وه‌دا ڕێده‌که‌وێ....
چونکه پرۆسێسی گۆڕان له شه‌وو ڕۆژێک یا ماوه‌یه‌کی که‌مدا مه‌حاڵه رووبدا، زانیاری و فه‌لسه‌فی کارامه‌و خاوه‌ن به‌رهه‌می به‌که‌ڵک وڕاستگۆی ده‌وێ ، وه‌ک له‌مێژووی گۆڕانه‌کانی شارستانی جیهاندا زۆر ڕوون و ئاشکرایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست