کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەخێر بێیتەوە سەرۆكى بنەماڵەو عروبە

Sunday, 20/07/2014, 12:00

2314 بینراوە


بەیانیت باش سەرۆك .. دارو دەستەكەت هەمیشە گلەیمان لێدەكەن ودەڵێن تەنها كوردە بەچاوى كەم سوك و تەماشاى سەركردەكانى ئەكات، لاى بێ نرخ و رێزو بایەخە، شتێكى زۆر راست و بەجێ یە و منیش هاوڕام، لەبەر ئەوەى لەسەرانسەرى جیهاندا تەنها هەر سەرانى كورد و سیاسیەكانیەتى كە كارێكى وەها دەكەن ببنە جێگەى رەخنەو تانە وتەشەر و قەشمەرى
ئاغاى تاڵەبانى.جاران گلەیى وگازندەمان لە چەرخى رۆژگارو ئومەمەمى موتەحیدە و زلهێزەكان ئەكرد، كە هیچ هەق و حقوقێك نادەن بەكورد. كەچى ئەوڕۆكە دەبینم خەڵكانى وڵاتان یەك رەئیسى جەمهوریان هەیە،كەچى ئێمە دوو دانەمان بەنسیب بووە، یەك لەكوردستان یەك لەبەغا. بەڵام چ من وچ ئەوانەشى بە تەسكەرە كوردن و لەسەر ئەم هەرێمە ئەژین، هەست ناكەن سەرۆكیان هەبێت، هەمیشە وەكو هەتیو و بێ باوك خۆیان ئەبینن.دەكرێت بپرسم ئەرك وكارى سەرۆك چى یە؟ ئەبێت سەرۆك بۆ میللەتەكەى چۆن بێت؟ دەبێت سەرۆك چۆن لەخزمەتى گەل و نیشماندا بێت؟ دەبێت سەرۆك رەنگ وسیما وروخسار و كار وكردەوەى چۆن بێت؟ گەر بەراوردتان بكەم لەگەڵ بچوكترین و سەرۆكى دواكەوتترین وڵات و، هەڵتان بسەنگێنین ،توشى ئیحراجى و شەرمەزارى ئەبین، لەبەر ئەوەى كەس هەست ناكات كە ئێوە سەرۆكن،كەس باوەڕو متمانەى پێتان نى یە، ئێوە جگە لەپڕكردنى خەزێنەكانتان و برسی كردنمان، جگە لە یاریكردن بە ناموس شەرەفمان،جگە لە كوشتن و سەرنگوم كردنمان،جگەلە زەوتكردنى ئازادى و بیررامان، جگە لە مەحكەمكردنى جێگا پێتان و ،جگەلە هەنگاونان تان بۆ دیكتاتۆرى،جگە لە خوڵقێنەرى سەدان نەهامەتى ،دەست و دیاریتان چى بووە؟
من ئەوەندە شاد وئاسودەم كاتێك كە ناتان بینم ، وەختایەك رەنگ و روخسارى تاڵ وناشیرینتان نایەتە پێش چاوم، سەرسیماتان لێمان دوورە، لەمیدیا و راگەیاندنەكان بەدەر ناكەون،.هەمیشە خۆزگەى ئەوە دەخوازم گە كارەبا نەبێت ،تا لەشاشەى تیفیەكان بەدیدارى ناقۆڵاتان شاد نەبم و لەسەر روبەلى رۆژنامەكان سەر و فەساڵتان نەبینم.
رەنگبێت وەك كوردێك ،وەكو هەستێكى كوردانە لەرقى نەیارانم ،جار جار وەك دەربِینی شعورى نەتەوەیى دوو قسەى خێرم بۆكردبیت، لەدوو كۆڕ و كۆبونەوە و موناقەشەدا فەزڵى تۆم دابێت بەسەر عەرەبدا، وتبێتم(گورگى خۆماڵى بمخوا چاكترە) ،بەڵام كاتێك دەبینم بنەماڵەو ژنەكەت دەتكەنە مەتەڵ و شتى جادوویى، ئەتكەن بەمقاشێك بۆ بەدیهێنانى خواست و خەونى ئایەتولڵاكانى قوم و تاران ، ئەتكەنە فریاد رەسێك بۆ شكۆى عروبە و یەكپارچەى خاكى عێراق و مەرامى مالیكیەكان. لام قێزەون و نەفرین دەبیت.
بۆ دەبێت وەها بێت؟ بۆچى و لەبەر چى،؟ زانیمان كەنەخۆشیت و بارى دەرونى و لەشو لارت تێك چوە، ئەوە چ عەیبە و كەموكوڕیەكە، نەخۆشى روولەهەموان دەكات و، هەمووان توشى دەرد و نارەحەتى دەبین، ئیدى چ پێویست دەكات لەخەڵكى وەشارن؟ حیكمەت ونهێنى ئەوە لەچیدایە، بۆ دەبێت من چارەنوسى كەسێك كە بەزۆر كراوە بەسەرۆكم نەزانم؟بۆ دەبێت بەوە رازى بم، كەسێك كە بەبێ خواست و داواى من كراوە بەسەرۆكم، ببێتە مەخسەرە و گاڵتە جاڕى و، وەك بوكە سەماكەرە جار جار دەریبخەن و ، بۆكاتە هەستیار و پرسە چارەنوس سازەكانى حزب ببێتە عەساكەى موسا؟
نازانم ئێستا بەهۆشت هاتویت یان هەر لە غەیبوبەدایت، ئایا دەزانیت بەو كارەى ژنەكەت چۆن بویتە گاڵتە جار و، چۆن سوكایەتى بەخۆت و ئەو ساڵانەى خەباتت بۆ كرد كرا؟بەنەفامى و عەقڵى داخراوى خۆى تۆیكردە نەفرەترین كەسى ئەم دەڤەرە، ئەوەى بە نیو سەدە كردت و بۆى سوتایت و تەمەنت لەسەر دانا، ژنەكەت بەدوو ئەتوار و كردەوەى خۆى ئاسایى، لەسەر مێزى مەكتەب سیاسیت دۆڕاندى.
من لێت ناشارمەوە ئێستاشى لەگەڵدا بێت، هەرگیزاو هەرگیز وەك سەرۆك یان رابەر یان پێشڕەوى خۆم تەماشام نەكردویت، هەمیشە دیوەكەى ترى تۆم بینوە، هەمووكات زانیوەمە كەهەرچى دەرد و بەڵا و نارەحەتى و قوڕبەسەریەك ،كە بەسەر ئەم گەلەدا هاتووە، پێش دوژمن دەستى تۆى تیا بووە، پشكى گەورە لەوتاوانانەدا جەنابت بویت ئەوجا دوژمن، شەڕى براكوژى و رشتنى خوێنى دەیان بێ تاوان و ،كیمیا بارانى هەڵەبجە و ئەنفال و راگواستنى گوندەكان وخاپوركردنیان ،سەرلەبەریان لە چاوى تۆى دەبینم، ئێستا لام رون بۆتەوە، كە سەرجەمى ئەو ماڵ وێرانیانەى بەسەر ئێمەو میللەتەكەمدا هێناوتە بۆ خاترى رازیكردنى دوژمنان و،ناو وناوبانگ پێگەو كەسایەتى خۆت وبنەماڵەت بوە،.
لەپاش نەخۆش كەوتنى تۆ و گەڕانەوەت بۆ كوردستان ئەو راستیەمان باشتر لا مەعلوم بوو، تۆ نەسەرۆكى حزبیت و نە سەرۆكى وڵات،بەڵكو كەسێكى پارێزەرى پێگەى بنەماڵەیت، گەر وابوایە لەسەر وەختى نەخۆشكەوتنت ،دوو ئەندام مەكتەب سیاسى حزبەكەت، دوو كەسایەتى ناسراوى كورد رێگەى پێدەدرا لە نەخۆشخانە بت بینێت، یان لەمەراسیمى هاتنەوەتدا بەشدار بوایە، تۆ داش و رۆبیۆتێكى بنەماڵەیت و بەدەست ژنە زیرەك و بلیمەتەكەتەوە بویتە گاڵتە جار و مەخسەرە، هەموو هەوڵ وتەقەلایەكی بۆ مانەوەت بەسەقەتى وئیفلیجى و دەردەدارى لاى ئەوـ پێویستى یەكى مێژوویە، تا شەڕى تەكەتول و دەسەڵات ونەیارەكانى پێبكات و عەرشى دەسەڵات و كورسى بنەماڵە لەسایەى سەر تۆدا بۆ خۆى و كوڕەكانى مەحفوز بێت.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)