له رۆژی منداڵان له تورکیا ، مناڵانی کورد ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن... تازه‌کراوه‌ته‌وه.
Friday, 24/04/2009, 12:00
2242 بینراوە
له‌کاتێکدا هه‌موو میدیاکانی تورکیا ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانیش له به‌رده‌م ئه‌و تاوانه‌ی که ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا دژی مناڵانی کوردستان ئه‌نجامیاندا ، هاتنه‌گۆ ، که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری کوردستان که هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای جاش قۆرخیانکردووه ، وه‌ک جاشیکی زه‌لیلی بێ به‌ها به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه بێده‌نگ ماونه‌ته‌وه..نه‌فره‌ت له ده‌سه‌ڵات ، له ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که هیج سیفه‌تیکی مرۆڤبوون و کوردبوونی تیدا نه‌ماوه.
هه‌واڵه‌که‌ی پێشوو:
دوێنێ ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا به بۆنه‌ی رۆژی مناڵان له ئه‌ستانبۆل و باقی شاره‌کانی دیکه‌ی تورکیا ئاهه‌نگ گێردرا ،و هه‌ریه‌ک له هاوه‌ڵه‌کانی جه‌لالی خیانه‌تکار ، گول و ئه‌ردۆغان ، مناڵانی خۆیان له ته‌نیشت خۆیانه‌وه دانابوو و پێرۆزباییان ئاراسته ده‌کردن ، که‌چی مناڵانی کورد به پێچه‌وانه‌ی تورکیا ، له باکوری کوردستان له ره‌وشی ئه‌شکه‌نجه‌دان و ده‌ستگیرکردن و تیرۆر دابوون.
پۆلیس و جه‌ندرمه و ژیته‌م و میتی هاوه‌ڵی نێچیری هه‌رزه‌کار ، وه‌ک سه‌گی هار به‌رببونه گیانی مناڵانی کوردستان و بێ شه‌رمکردن و به خه‌مساردییه‌وه تا له هۆشخۆچوونی مناڵیک به‌دار و تێڵا به‌رببونه جه‌سته‌ی پاکی ، وه‌ک چۆن پار هه‌ر ئه‌و پۆلیسانه به‌به‌رچاوی میدیاکانه‌وه قۆڵی ده‌نیزیان شکاند و که‌سێ ورته‌ی لێوه نه‌هات.
ئێمه له کوردستانپۆست رووی ده‌ممان ده‌که‌ینه خه‌ڵکی باکوری کوردستان و ئینسیاتیڤی لاوانی وڵاتپارێز هه‌رچی زووه تۆڵه‌ی ئه‌و مناڵه و ده‌یه‌های مناڵی دیکه بکه‌نه‌وه و ئه‌و پۆلیسانه به‌سزای گه‌ل بگه‌یه‌نن ، چونکه دیاره ته‌نها کورده رێز له یاسا ده‌گرێت ، ده‌وڵه‌ت ته‌نها تیرۆر به‌ڕێوه ده‌بات ، بێده‌نگ مانه‌وه له تاوانه‌که‌ی ده‌رهه‌ق به ده‌نیز له پارساڵدا ، جورئه‌تی دا به گووول و ئه‌ردۆغان تا ئیمساڵیش تاوانی هاوشێوه ئه‌نجام بده‌ن.
بۆ بینینی تاوانه‌که فه‌رموو کلیک لسه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.youtube.com/watch?v=rg4NOBumo7E&feature=relatedhttp://www.youtube.com/watch?v=ZwfrWORBeBshttp://www.youtube.com/watch?v=FWqnFfJ4ah0&feature=related