ئێمەش دەنگتان بۆ نادەین چونكە دەستكان كرایەوە
Friday, 13/02/2009, 12:00
لەو رۆژەوەى 5/3 ى نەگبەت لەم شارە دەستى پێكردو خەڵكى فەقیر و بێنان و ئاو راپەرى ئێوە لەپاڵ ژنەكانتان دابوون وەختێ خەلكى ئەم شارە بەعسى بەخەبەر هێنا ئێوە لەناو باوەشى بەعسا خەوتبوون وەختێ خەڵكى ئەم شارە بەعسى وەدەرنا ئێوە باوەشتان بۆ كردنەوەو حەشارتاندان ،ئەى ئێوە چیتان كردوە لەوەى هاتوون بۆ سەر حازرى و ئێمەى هەژاریش چاومان لەدەستى ئێوە بێ ئەگەر لە %80 خەڵكى ئەو كوردستانە موچە خۆر و مشەخۆرى ئێوە نەبان دەمێك بوو هاوشێوەى بەعس دەركرابوون ،بەڵام من دەنگتان پێنادەم ئێوە مۆنیكا لێبخورن منیش حەباڵى بكەم ئێوە بۆ سەفرە برۆن بۆ ئەوروپا منیش دلۆپەى خانوە قورە بەكرێكەم سەرى مناڵى ناو بێشكەم تەربكا ناهێلم من برام شەهیدە هیچى تر تۆ بیخۆى ،هۆىىىىىىىىىىىىىىىىىىىىىى خەڵكینە بۆ نوستوون تاكەى ئێوە ئەو زوڵمە قبوڵ دەكەن تاكەى خۆت كوێر و گوێت كەر دەكەى تاكەى پارەى رەنجت بخورێو بێدەنگ دەبى .ئەوەى یەكتۆز شەرەف و ویژدانى هەبێت دەنگیان پێنادا ...هەموو پێكرا هاوار دەكەین باركەن برۆن شۆرشە گڵاوەكەتان بەرنەوە بۆ هەندەران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست