کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی(که‌له‌بچه‌ی ئۆتۆماتیک) ی له ده‌ستدایه‌، چه‌ند بجوڵێ، ئه‌وه‌نده‌ توندتر ده‌بێته‌وه‌!

Friday, 21/05/2010, 12:00



به‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ سه‌رده‌می به‌عسدا، له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕانی سیاسی، گیراون و ئێستا به‌ هۆی ئه‌م نوسینه‌وه‌، ئه‌و که‌له‌بچانه‌یان بیر ده‌که‌وێته‌وه، که‌ به‌ جوڵاندنی ده‌ست‌، توندتر ده‌بوو.‌
لێره‌دا مه‌سه‌له‌که‌ زۆر جیاوازه‌ و قسه‌ له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره‌ که‌له‌بچه‌یه‌ بۆ (تاوانبار) ان نه‌ک هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و ڕێک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، ئێستا ئه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی یه‌ که‌ که‌له‌بچه‌ی کردوه‌ته‌ ده‌ستی ئه‌و هێزانه‌ی که‌ بۆ پاراستنی توانا مافیایی یه‌کی خۆیان و تاڵانکردن و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ و زه‌مینه‌ خۆشکردن بۆ چه‌سانه‌وه‌ی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری چینی کرێکار و توێژه‌ به‌شخوراوه‌کان، له‌ لایه‌ن کۆمپانیاکانی خۆیان و ناوچه‌که‌ و جیهانه‌وه‌، سڵیان له‌ هیچ دڕندایه‌تی یه‌ک نه‌کردوه‌ته‌وه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوونه‌، که‌ (لاوان) ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌سته‌مۆ و ترسنۆک و بێئیراده‌ بکه‌ن، تا بتوانن به‌ ئاسانی بیانچه‌وسێننه‌وه‌ و بیانکه‌ن به‌ کۆیله‌ی ده‌زگا جاسوسی و پۆلیسی یه‌کان و کۆمپانیاکانی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌کانی ناوخۆ و تورکیا و ئێران و ناوچه‌که‌ و جیهان(چونکه‌ ئه‌وان زۆر له‌وه‌ دڵنیان، که‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ ژماره‌یه‌کی هه‌رچی زیاتری ئه‌و لاوانه‌ له‌ هه‌موو ئیمکاناتێکی خوێندن و خۆ پێگه‌یاندن، داده‌بڕێن و ته‌نیا کرێکاری و پۆلیسی و ئاسایشی یان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌)‌ ئه‌وه‌ش ده‌زانن، قازانجی زۆر له‌ گره‌وی ئه‌وه‌دایه‌ که‌ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ ساده‌ و ترسنۆک و بێئیراده‌ بێت و سه‌رمایه‌داران و ده‌سڵاته‌که‌یان هه‌رچی پێوتن، نه‌ڵێن نا!
یه‌که‌م ساتی ئه‌م که‌له‌بچه‌ کردنه‌، دوای ئه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد که‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له‌ کوردستان(له‌ دادگایه‌کی جه‌ماوه‌ریدا) به‌ تاوتوێکردنێکی زۆر لۆژیکیانه‌ و زانستی یانه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌کان(که‌ هه‌مووی ئازادانه‌ خراونه‌ته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران و خه‌ڵکی کوردستان و دنیا) پارتی و ده‌زگا ئه‌منی یه‌کانی وه‌ک تاوانبار ڕاگه‌یه‌ند.
پارتی به‌مه‌ تووشی شۆک بوو، تا چه‌ند ڕۆژێک نه‌یتوانی بێته‌ گۆ و ته‌نانه‌ت سه‌رکۆنه‌ی کوشتنه‌که‌یشی نه‌کرد! چونکه‌ وایده‌زانی، ئه‌و فرتوفێڵه‌ی(خۆیی و یه‌کێتی و گۆڕان و ئیسلامی یه‌کان) ی بۆ چوه‌ته‌ سه‌ر که‌ گوایه‌ کوردستان خاوه‌نی داموده‌زگای مه‌ده‌نی و بێلایه‌نه‌ و توانیویشیه‌تی ئه‌وه‌نده‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی بترسێنێت و سه‌رکوت بکات، که‌ له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی‌ (سکاڵا) یه‌ک زیاتریان له‌ده‌ست نایه‌ت و دوای چه‌ند مانگێک ئه‌گه‌ر پێویستی کرد، به‌ ڕسته‌ باوه‌که‌ی(لعدم وجود الأدلە الکافیە) وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌. پارتی نه‌یزانی هه‌رکاتێک خه‌ڵک جورئه‌ت بکات، ئه‌وه‌ له‌و ڕاستی یه‌ زیاتر ده‌رنابڕن، که‌ ده‌یزانن. خه‌ڵکی کوردستان سوور ده‌زانن هه‌ردوو ده‌زگا ئه‌منی یه‌ ده‌سڕۆشتوه‌که‌ی هه‌ولێر(پاراستن و ناوخۆ) هه‌ر سه‌ر به‌ پارتین و سه‌رچاوه‌ی ئه‌مرو ئه‌وامره‌کانیان له‌ چه‌ند که‌سێک تێناپه‌ڕێت. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ لای ئه‌وان زۆر ڕۆشن بوو، که‌ ئه‌گه‌ر پارتی خۆی کارێک بکات، چۆن دوایی داموده‌زگاکانی خۆی وه‌ک تاوانبار ده‌سنیشان ده‌که‌ن؟! به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هۆشی هاته‌وه‌ و جووڵا و هاته‌ زمان ، سه‌رده‌شتی وه‌ک ڕۆژنامه‌نوس ناو نه‌برد! ئه‌مه‌ یه‌کسه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کی تری دایه‌ ده‌ست دادگا جه‌ماوه‌ری یه‌که‌ی خه‌ڵک و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستان و پله‌یه‌ک که‌له‌بچه‌که‌ی توند کرده‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و ده‌یویست که‌س ئه‌وه‌ نه‌زانێت که‌ سه‌رده‌شت له‌سه‌ر ‌ نوسین کوژراوه‌ و له‌وێشه‌وه‌ که‌س نه‌زانێت نوسینه‌که‌ی چی بوه‌. دواتر ناچار بوو جووڵه‌یه‌کی تر بکات تا تۆزێک ده‌ستی ئیسراحه‌ت بکات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاژانسی پاراستن به‌یانێکیان نوسی و مه‌کته‌ب سیاسی یه‌که‌یشی به‌یانێکی کۆنی سه‌دام حسه‌ینی ته‌رجومه‌ کرد و له‌گه‌ڵ به‌یانێکی کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا تێکه‌ڵی کرد و ئاراسته‌ی خه‌ڵکیان کرد. به‌یانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌ڵگه‌ی خسته‌ به‌رده‌ستی خه‌ڵک. به‌مه‌ که‌له‌بچه‌که‌ توندتر بوو و به‌ هه‌ڵه‌داوان په‌نای بۆ هه‌موو ئه‌و ڕاپۆرت نووسانه‌ برد که‌ له‌ ماوه‌ی چل په‌نجا ساڵی ڕابردودا، یه‌که‌ یه‌که‌ و ده‌سته‌ ده‌سته‌ به‌ڵێننامه‌ی کۆیله‌تی یان بۆ ئه‌و حزبه‌ مۆر کردبوو، ئه‌مه‌ ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌وانه‌شی گرته‌وه‌، که‌ بۆ ڕۆژی ڕه‌ش هه‌ڵیگرتبوون و ده‌مامکی جۆراوجۆری دابوو به‌سه‌ریاندا و لێره‌وله‌وێ له‌ سایت و ڕۆژنامه‌ و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نی یه‌کان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا، ئه‌رکی تریان جێبه‌جێ ده‌کرد! له‌مه‌دا نه‌گبه‌تی پارتی له‌وه‌دا بوو، که‌ ئه‌م کۆیله‌ داماوانه‌، هه‌رچی زۆریان له‌ خۆیان ده‌کرد و گنگڵیان ده‌دا، نه‌یانده‌توانی له‌و بازنه‌یه‌ ده‌رچن که‌ به‌یاننامه‌که‌ی پاراستن و مه‌کته‌بی سیاسی کێشابوویان! کاتێک که‌ بینی ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ کۆیلانه‌ نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانی ئاهێک وه‌به‌ر ده‌سته‌ که‌له‌بچه‌ کراوه‌کانیدا بێننه‌وه‌، چاو به‌ گریان ڕوویکرده‌ یه‌کێتی و ئه‌وانیش دوکتۆر مه‌لا به‌ختیاریان ڕاسپارد چارێکی ده‌ردی هاوپه‌یمانه‌ ستراتیژیه‌که‌یان بکات. دوکتۆر مه‌لا به‌ختیاریش وای به‌باش زانی له‌ پێشدا چاوه‌کانی بسڕێ و تۆزێک کلیشی تێبکات!
داماو پارتی! مه‌لا به‌ختیاریش ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌ڵگه‌ی ڕژاند به‌سه‌ریدا و به‌ چاودێری شه‌خسی خۆی، به‌ڵگه‌کانی دایه‌ ده‌ست کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک!
ئێستا که‌له‌بچه‌که‌ی ده‌ستی پارتی‌ ته‌نیا دوو دایسی ماوه‌ ده‌ستی ئیفلیج بکات: یه‌که‌مجار جووڵه‌یه‌ک بکات و په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و هێڵێکی سووری جوگرافیش بۆ هه‌ولێر و دهۆک بکێشێت و له‌ سنوره‌که‌یدا هه‌رچی ئازادی هه‌یه‌ قاچاخی بکات. دووه‌م جاریش ته‌نازولاتێکی باش بۆ حه‌دبا و تورکیا بکات، تا له‌ خه‌ڵکی کوردستان بیپارێزن!!
‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە