کەندڕی عەقل
Thursday, 08/05/2014, 12:00
کات ماندووە
تەمەن فریای گێڕانەوەی متمانەیەکی تر ناکەوێ.
لەخەیاڵی ئیوارەدا
مانگ ئەستووکە هەوالێکی نەبرژاوە،
لەبەرەبەیانی تریفەوە متمانە
ئەم دەستاو دەستی پێدەکا.
نیشتمان هیلاکە
درەخت لەنەشتەرگەرییە
گول بەعیشووە خوێن دەنوێنێ
گەڵا لەبەر هەیوانی پاییز
لەسەر لەتە حەسیری باخ لێی کەوتووە.
لەدووری ئاوایی
لێم دیارە
ئایندە بەسواری سپێدەیەکی زینەوە
بەرەو مەنزڵ دەبێتەوە..
کەچی ماخۆ بەعەقلی گەللابە بیر دەکاتەوە
بە زمانی شۆفڵ کوردایەتی دەئاخڤێ.
لەنزیك ئاوایی
نیشتمان پێکراوە
مانا خانەگومان
خیانەت لەبنەبانی مێژوو
لەسەر لەتە گونێك
خەریکی تاوڵەی زمان و دۆمینەی مەردایەتییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست