تۆنی بڵێر، سه‌فه‌رێک (به‌شی 5)
Sunday, 11/11/2012, 12:00
وه‌ک له میدیادا به‌رده‌وام ووتویانه لابردنی ڕژێمی سه‌ددام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وت بووه بۆ ڕۆئاوا، ئه‌م بۆچوونه بۆزۆرخهلک جێی باوه‌ڕه، به‌لام ئه‌گه‌ر رۆژئاوا ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی نه‌وت بوایه له چرکه‌یه‌ک، وه‌ک له‌ماوه‌ی لێدانێکی دڵ چه‌ندی پێ ده‌چێ سه‌ددام ئاماده‌بوو هه‌موو په‌یمانێک له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا ببه‌ستێ و ڕازی بێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وتی ڕۆژئاوا به‌مه‌رجێک ڕێمان بدایه له سه‌رحوکمی عێراق بمایه‌وه.
سه‌ددام هه‌میشه ئاماده‌بوو زیاتر نه‌وت به ڕۆژئاوا بدا بۆمه‌به‌ستی لابردنی گه‌مارۆی ئابووری و هه‌ڕه‌شه‌ی پشکنین و لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ر چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی و هه‌ڵسوکه‌وتی ڕژێمی سه‌ددام. له دوای ساڵی 2003 وه ئێمه به‌هۆی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه کگرتووهکانهوه قه‌رارمان دا پاره‌ی نه‌وت بۆ مه‌به‌ستی خواردن و ده‌رمان، و لێژنه‌ی چاودێریمان دانا که ئه‌م داهاته ته‌نها بۆ خه‌لکی عێراقه و نابێ که‌سی تر که‌ڵکیان لێ وه‌رگرێ. ئێستا پاره‌ی نه‌وت بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عێراقه، بۆ قوتابخانه‌و خه‌سته‌خانه‌و، له‌به‌رئه‌وه داهاتی عێراق بۆ ههرسهرێکی دانیشتوان له‌ساڵی 2010 دا سێ ئه‌وه‌نده سه‌رده‌می سه‌ددامه له ساڵێ2003 دا.
وه‌ک بۆچوونێکی تر هه‌بوو ده‌یانووت: ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی ئابووری به‌رده‌وام بوایه به‌س بوو بۆ سنوردارکردنی ده‌سه‌لاتی سه‌ددام و ئه‌م شه‌ڕو کوشتاره پێویست نه‌بوو. له‌ڕاستیدا له ساڵی 2001 دا بوونی گه‌مارۆی ئابووری له لاوازبووندابوو، له‌به‌رئه‌وه لێدوان به‌رده‌وام بوو بۆ گۆڕینی گه‌مارۆی ئابووری و هه‌وڵ بده‌ین جۆرێکی تر له گه‌مارۆی ئابووری دانێین، چوونکه سه‌ددام هه‌وڵی ده‌دا به‌هۆی گه‌مارۆدانی ئابووریه‌وه نیشانی جیهانیدا گه‌مارۆدانی ئابووری وا خه‌ریکه میلله‌تی عێراق برسی و نه‌خۆش ده‌خاو خه‌ڵکی عێراق له‌ناوده‌با. له‌به‌رئه‌وه په‌یڕه‌وی نه‌کردنی ئه‌م گه‌مارۆدانه ڕه‌وایه‌و هه‌وڵی ده‌دا به‌ئاره‌زووی خۆی نه‌وت به‌ڕێگای نایاساییدا بفرۆشێ و بنیرێتهدهرهوه.
له‌به‌ر ئه‌وه جۆرێکی تر له گه‌مارۆدانی ئابووری به‌ناوی 'سمارت سانکشن' که ته‌نها له‌سه‌ر کاره‌کانی رژێم، به‌لام له‌ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وت که ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه بوو، چونکه سه‌پاندنی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر وولاته‌کانی دراوسێی عێراقدا ئاسان نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه له م بۆچوونه‌ش وازمان هێنا، هه‌روه‌ک له کتێبه‌کی نوسه‌رێک به‌ناوی کێنیس پۆلۆک 'به‌ناوی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕه‌شه‌با' که باسی ئه‌وه ده‌کا 7 هۆ هه‌یه که نیشانمان ده‌دا گه‌مارۆی ئابووری سه‌رکه‌وتوونابێ.
له‌باره‌ی په‌یوه ندی ڕژێمی عێراق به تاله‌بان و ئه‌و وه‌زعه‌ی ئه‌فغانستان، وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: به‌بیروڕای من کێشه‌ی په‌یوه‌ندی نه‌بوو به تاله‌بان و القاعیدهوه، به‌پێی بۆچوونی هه‌ندێ خه‌لک له حکومه‌تی ئه‌مریکی وا بوو که په‌یوه‌ندی هه‌بوو، هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی نهێنی باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که په‌یوه‌ندی بووه و سه‌ددام له ساڵی 2002 دا ڕێی داون بچنه ناوعێراقهوه، ئه‌م بۆچوونه وای ده‌گه‌یاند سه‌دام ئاماده‌بوو بۆ کۆمه‌کی تیرۆریسته‌کان، هه‌روه‌ک کاری یارمه‌تیدان و پاره‌دان به خێزانی فه‌له‌ستینیه‌کان که کاری تێرۆریستی خۆتهقینهوهیان ده‌کرد، هه‌ڕه‌شه‌ی مانی ڕژێمی سه‌ددام له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما نه‌بوو، هه‌رچه‌ند پاش ماوه‌یه‌ک هه‌واڵمان بیست که زه‌هاوی سه‌رکرده‌ی لقی القاعده له عێراق له پێش هاتنیا بۆعێراق له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ڕژێمی عێراقدا کۆبوونه‌وه‌ی کردووه له مانگی 10 ی ساڵی 2002 دا،هه‌ر وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت ئێمه زۆر گرنگیمان نه‌دا به‌م هه‌واڵه، له به‌رئه‌وه‌ی گومانمان هه‌بوو که له‌وانه‌یه زۆر خه‌لک باوه‌ڕمان پێ نه‌کا، هیچ نه‌بێ له لایه‌نی به‌ریتانیه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه درۆبوایه، نه‌مانویست بهدرۆکهوینهوه.
له‌ڕاستیدا غه‌می سه‌ره‌کی ڕۆژئاوا دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی کیمیاوی و نه‌وه‌وی و بایۆلۆجی بوو، وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: ده‌مانزانی گه‌ر تیرۆریسته‌کان وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه ووتم، بیانتوانیایه له جیاتی 3 هه‌زار 30 هه‌زاریان ده‌کوشت له هه‌ر کارێکی تیرۆریستی‌دا، ئه‌مه بووه هۆی کامپه‌ینی ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام چونکه ئاگامان لێ بوو په‌یوه‌ندی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی به زانیارێکی پاکستانی له زانیاری نه‌وه‌ویدا به‌ناوی' ئهلف قاف خان' ئه‌م باسه له‌پشت ڕواله‌تی ڕووداوه‌کانه‌وه له‌به‌رده‌مماندا بوو بۆلێدوان. هه‌روه‌ک بێ گوومان بووین چه‌ندین له وولاتانی تر وه‌ک لیبیا هه‌وڵی بوونی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ونهوهویان ده‌دا و چه‌کی کیمیاویان هه‌بوو.
له‌دوای 11/9 وه ئه‌م بۆچوونه دروست بوو له‌بیرکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوادا، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه تیرۆریسته‌کان چه‌کی کۆمه‌ڵکوژیان ده‌سکه‌وێ له دژمان به‌کاری دێنن، وباسی ئه‌وه‌ده‌کرا ئێمه چۆن هه‌وڵ بده‌ین نه‌یه‌ڵین و ئه‌م ڕێگه‌یه‌یان لێ بگرین؟ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له لایه‌ن ئێمه‌وه نیشانه‌یه‌کی ئاشکرابوو بۆ ئه‌و وولات و گروپانه‌ی که ده‌یانویست ئه‌م جۆره چه‌کانه‌یان ده‌سکه‌وێت، که ئێمه چاودێرین و ڕێگه‌یان ناده‌ین.
ئه‌گه‌ر بۆنموونه ئێران، وڵاتێکی دیموکراتی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وله‌تی ئاسایی بوایه‌و هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی نه‌وه‌وی بدایه، ئێمه هێشتا غه‌می وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و جۆره چهکهیمان ده‌بوو، به‌لام ىۆچوونمان جیاواز ده‌بوو له‌وه‌ی که وولاتێک ئه‌گه‌ر دیموکراسی نه‌بێ و مه‌ترسی بۆ ئاشتی ناوچه‌که دروست‌کا، لێره‌دا ئه‌گه‌ر ڕژێم دیموکراسی بێ ئیتر پێویستی به بوونی چه‌کی کۆمه‌ل کوژی نابێ، له‌به‌رئه‌م هۆیانهبوو، که له سروشتی ڕژێمی سه‌ددام دا بوو هه‌میشه هه‌ڕه‌شه بۆ ناوچه‌که دروست‌کا. له‌به‌رئه‌وه جێی باوهڕنهبوو که ڕژێمی وا به ئاشتی و بێ کێشه له ناوچه‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه، لێره‌دا جیاوزیمان له گه‌ل هه‌ڵوێستی ولاتهگهکگرتووهکانی ئه‌مریکا له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه بوو که ئه‌مریکاییه‌کان ده‌یانویست ڕژێم بگۆڕن، به‌لام به‌ریتانیا ده‌یویست نه‌یه‌لێت ڕژێمی عێراق چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی هه‌بێت، و له ئه‌نجامدا ئێمه لاماندا به‌لای لایه‌نی ئه‌وانا.
وه‌ک له یاسای ئه‌مریکی ئازادکردنی عێراقی ساڵی 1998 دا که سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌مریکی کلینتن قه‌راری دا که ڕژێم بگۆڕێ و بوو به سیاسه‌تی ئه‌مریکی، له‌م یاسایه‌دا ڕوونی ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: ' له‌به‌ر مه‌وزوعی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی و به‌رده‌وامی سه‌ددام له سه‌رپێچیکردنی قه‌راره‌کانی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مه بووه‌ته هۆی دروستبوونی که‌یسیکی ڕه‌وشتی دژ سه‌ددام، له‌بۆ به‌ره‌وڕوبوونه‌وه‌ی هه‌وڵدانی ڕژێمی سه‌ددام بۆ دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی و گوێ نه‌دانه قه‌راره‌کانی 'ی‌و ئێن' قهرارماندا به گۆڕینی ڕژێمی عێراق.
وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: له‌کاتی ئه‌م لێدوان و قهراردانهدا، من هه‌ستی شتێکی ترم ده‌کرد، که له‌نێوان ڕژیمه دیکتاتۆریه‌کاندا خه‌ریک بوو په‌یوه‌ندیه‌ک دروست ده‌بوو، له بهرههڕهشهو هه‌وڵدانی ڕۆژئاوا بۆدروستکردنی ڕژێمی دیموکراسی، و هه‌ڕه‌شه‌ی که‌لتوری ڕۆژئاوایی به‌هۆی ئه‌م گۆڕانه‌وه، دیکتاتۆره‌کان وه‌ک غه‌می هاوبه‌ش بۆئه‌وه‌ی له‌یه‌کتر نزیک ببنه‌وه له گه‌ڵ گروپه تیرۆریستهکانا بۆ به‌رهه‌ڵستی و به‌رگریکردن له‌م گۆڕانه. هه‌تا له‌و ماوه‌دا هه‌وڵێکی ڕژێمی سه‌عودی هه‌بوو بۆ لێدوان و ڕێکه‌وتن له نێوان فه‌له‌ستینیه‌کان و ئیسرائیل، سه‌ددام و چه‌ندین ڕژێمی دیکتاتۆری عه‌ره‌به‌کان له‌دژ هه‌وڵدانی سه‌عودیه بوون بۆ لێدوانی ڕێکه‌وتن.
هه‌رچه‌ند له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کێشه‌کان مێژوویی یه، هه‌روه‌ک کێشه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه‌و کێشه‌ی میله‌ته جیاوازه‌کان، به‌لام بۆ کاتێ که بهرژهندیان بێ ئاماده‌ن بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی و ئه‌نجامێکی هاوبه‌ش ڕێکه‌ون، وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: به بۆچوونی من ئه‌م لایه‌نه جیاوزانه ئاماده‌بوون بۆ مه‌به‌ستی کاری تیرۆریستی ڕێکه‌ون ، و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به گۆڕانه، ئه‌م شێوازی بینینی داهاتووه به‌م که‌لتوره‌ی ئێستا هه‌ڵه‌یه، ئه‌م ڕژێمانه‌ی که به‌رده‌وام له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و کێشه‌دان به هۆی په‌یوه‌ندیان به ڕۆژئاواوه، حوکمداری به‌رده‌وام به‌م شێوه ئاسان نیه، چونکه سه‌رکرده‌کان باڵیان ده‌کرێنه‌وه به‌ره‌و ڕۆژئاوا به‌لام کۆمه‌ڵگایان ڕازی نین و نایانه‌وێت.
هه‌روه‌ک بۆچوونیان له‌باره‌ی ئیسرائیله‌وه. هه‌رچه‌ند سه‌رکرده‌کانی ئیسرائیل ئاشتیان ده‌وێت، ئه‌م کێشه‌یه بووه به کێشه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی، له کاتێکدا که هه‌وڵده‌درا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی فه‌له‌سین و ئیسرائیل، و بیریان له ئێران نه‌ده‌کرده‌وه و به هه‌ڕه‌شه‌یان دانه‌نا، له به‌رئه‌وه ئه‌م بۆچوونه‌یان بوو له باره‌ی شه‌ڕی عێراق و ئێران، هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام ده‌وری ئێران خه‌ریک بوو ده‌هاته کایه‌وه‌و مه‌ترسی دروستده‌کرد، ئه‌م ده‌وره‌ی ئێران بووه هۆی دروستبوونی جۆرێکی تر له کێشه له ناوچه‌که‌دا.
هه‌روه‌ک ئه‌و بۆچوونه له سه‌رجاده‌کانی وولاته عه‌ره‌به‌کان خوێنه‌ران ڕقیان له ده‌وڵه‌تی جوله‌که‌یه، چوونکه بوونی ئیسرائیل بووه‌ته هۆی هێنانی گۆڕان بۆ ناوچه‌که، ئه‌م بۆچوونه ناڕه‌وایه نه‌ک ته‌نها بۆ ئیسرائیل به‌ڵکوبۆ هه‌موو موسولمانانی ناوچه‌که، ئه‌و بۆچوونه‌یان ڕاگه‌یاندووه که ڕۆژئاوا حه‌زی له ئاینی ئیسلام نیه.
به‌لام له‌به‌رده‌م خه‌لکاندا هه‌ڵبژاردنی ویستێک هه‌یه له 2 جۆر ڕژێما، ئایا خه‌لکانی ڕژێمی دیموکراسی له گه‌ڵ بیروبۆچوونی ڕاستی یه‌کسانی و یاسادا یا جۆری دیکتاتۆری که خه‌لکان خۆیان ئاگایان لێ یه که شێوازی حکومداریان چۆنه؟ ئه‌م ویسته له شێوازی ڕژێمی سه‌ددام دا ده‌بینرا، ئایا خه‌لکانی ناوچه‌که ئه‌م جۆره ڕژێمه‌یان ده‌وێت یاننا؟
لابردنی ڕژێمی سه‌ددام ئه‌وه‌ی نیشانی ناوچه‌که‌دا که گۆران و گه‌شانه‌وه‌ی شارستانی له‌ناوچه‌که‌دا ده‌بێ ده‌ست پێکرێ و گۆڕان پێویسته. هه‌روه‌ک له یۆغۆسلاڤیا میلۆسۆفیچ گۆڕا، له سیرالیۆن ڕژیمی دیموکراسی دامه‌زراو شه‌ڕی مهنجهمی ئهڵماسمان نه‌هێشت، له‌به‌رئه‌وه نه‌ده‌کرا واز له سه‌دام بێنین چونکه خۆی له‌سه‌ر حوکم لانه‌ده‌چوو و ناچاربووین لای به‌ین، به‌لابردنی سه‌ددام وه‌ک ڕاسپارده‌یه‌ک بوو بۆ کۆمه‌ڵانی جیهان ئه‌گه‌ر خه‌لکی تر‌و ڕژێمی تری وه‌ک سه‌ددام هه‌بێت و خه‌لکێک پێویستی به ئازادی و دیموکراسیه هه‌روه‌ک خه‌لکی عێراق، ئه‌و ڕژێمانه ده‌بێ بگۆڕێن.
هه‌رچه‌ند ئاوا ئاسان نه‌بوو که ئێمه ده‌یڵێین، چوونکه ڕیشووی دیکتاتۆری زۆر له‌وه قوڵتربوو، به‌ره‌وڕوبوونه‌وه له نێوان ژیان و مردن‌دا و له‌نیوان پێشکه‌وتن خواز و دواکه‌وتندا زۆر کێشه‌دار تر بوون، چوونکه دۆژمنانی گۆڕان ئاینی ئیسلامیان به‌کار ده‌هێنا له دژ ئه‌م گۆڕانانه، به‌هۆی ئه‌م ئاڵایه‌وه ده‌یانتوانی هه‌ندی به‌رگری بکه‌ن و به‌هۆی ئه‌مه‌وه خراپه‌کاری و کاری تێرۆریستیان به‌کار ده هێنا، هه‌رچه‌ند گۆڕانی دیموکراسی هێچ کێشه‌یه‌کی نه‌بوو له‌گه‌ل هیچ ئاینێکدا، به‌لام کاری تێرۆریستی و خۆته‌قینه‌وه و بۆمبا ته‌قاندنه‌وه له ناو خه‌ڵکی هه‌ژارو بێ تاوان وپه‌رستگاکان و بازارهکانا ئاشکرا بوو ئه‌م کاره خراپانه له پرنسیپی ئاینه‌وه دوورن.
به‌هۆی ئه‌م کاری خراپه‌کاریانه‌وه ڕقه‌به‌ری خێڵه‌کیه‌تی و مه‌زهه‌بی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و چه‌ته‌گه‌ری تالانکردن دوربوون له هه‌موو پرنسیپی ئاینی یه‌وه، و له‌م کاری تیرۆریستیانهیاندا و بوونی ده‌ستی خراپه‌کاری وولاته‌کانی ده‌ره‌وه، لێره‌دا بۆ هێزه‌کانی ڕۆژئاوا که هاتن بۆ شه‌ڕ دژی سه‌ددام به‌هه‌مان شێوه به‌ره‌ڕووی چه‌ندین جۆر له هێزه‌کانی خراپه‌کاری بووینه‌وه و ناچاربوون بۆ شه‌ڕکردن.
ئینجا لێره‌دا ده‌وری مالیکی و ده‌وری سه‌رکردایه‌تی ده‌رکه‌وت که زۆر به‌توانایه و له‌گه‌ڵ قه‌راری جۆرج بووش به‌ناردنی 30 هه‌زار هێزی ئه‌مریکی زیاتر بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر وهزعدا.
ئه‌و بۆچوونه‌ی تێرۆریسته‌کان باش لێی تێگه‌شتن ئه‌وه بوو که ڕۆژئاوا ده‌یوست په‌لاماری کوتوپڕو به‌په‌له بدا و سه‌رکه‌وتووبێ، له‌به‌رئه‌وه ده‌یانزانی ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه، وا به القاعیده‌و ئێرانه‌وه هاتن هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌م هه‌وڵی گۆڕانه تێک بشکێ و سهرکهوتوونهبێ. هه‌رچه‌ند ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌وڵه‌کانمانی کێشهدارترکرد به زیاندان و له‌ده‌سدانی ژیانی زۆر له خه‌ڵکان، به‌لام زیاتر ئێمه‌ی توڕه کرد‌و وای لێ‌کردین که واز نه‌هێنین له‌م ههولهمان و گۆڕان بکه‌ین. ئه‌م کێشه‌یه‌ی عێراق بوو به 2 کێشه، یه‌که‌میان کورت و به‌په‌له سه‌ددام مان لابرد، به‌لام دوهه‌میان درێژه‌ی کێشا وخوێناوی و زۆر له خه‌لکان له‌هه‌موو لایه‌ناکان گیانیان له‌ده‌ستدا، لێردا له سه‌رئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که له داهاتوودا مێژوو حوکم ده‌دا ئایا ئه‌م کامپه‌ینه سه‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێ یاننا؟
ئه‌وه‌ی که که‌م که‌س پێیان زانی و باسیان کرد، له‌سه‌رئه‌نجامی گۆڕانی ڕژێمی سه‌دام دا کارتێکردنی هه‌بوو له‌سه‌ر چه‌ندین له ڕژێمه‌کانی تر بۆ نموونه ڕژێمی قه‌زافی هه‌وڵی ووتوێژیدا بۆ له‌نێوبردنی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی و له مانگی 10 ی ساڵی 2003 دا چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی له‌ناوبرد. ئێران ده‌ستی کرده‌وه به لێدوانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی نه‌وه‌ویه‌که‌ی، و ڕژێمی کۆریای سه‌رو گه‌ڕایه‌و سه‌ر مێزی لێدوان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وه‌ویه‌که‌ی. به‌رنامه‌ی زانیاری پاکستانی خان له ڕێی ڕژێمی پاکستانه‌وه فه‌رماندرا دابخرێ. به‌لای وولاتهعهرهبهکانهوه، له‌وه‌ی ده‌کرد پێخۆش حاڵ بن به بوونی سه‌ره‌ک کۆماریکی ئه‌مریکی نه‌ترس و لابردنی سه‌ددام وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بوو بۆ هه‌ر ڕژێمێکی سه‌رپێچی که‌ر له ناوچه‌که‌دا.
به‌پێی به‌رواری ڕووداوه‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌کدا له مانگی ئازاری 2003 دا ده‌رکه‌وت که به‌ره‌و ده‌ستپێکردنی شهڕدهڕۆین، ڕودانی ئه‌و ده‌سدرێژیه‌ی 11/9 هه‌موو بۆچوونه‌کانی له بنه‌ڕه‌تا گۆڕی و کاری تیرۆریستی توندڕه‌وی خه‌ڵکان وئه‌و ڕژێمانه‌ی که په‌نایان ده‌دان و یارمه‌تیان ده‌دان نه‌ده‌کرا چاوپۆشیان لێ بکرێ.
له هه‌مان کاتدا بوونی چه‌ندین ڕژێمی پێش سه‌رده‌می یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت که ئه‌م جۆره چهکو تهکنۆلۆجیانهیان هه‌بوو، چه‌ندین ڕژێمی دژ بهڕۆژاوا به‌هۆی ئه‌م ڕژێمانه‌وه وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وامی دروست ده‌کرد. ئه‌م مه‌وزوعه له کۆبوونه‌وه‌ی 'جی 8' له‌نێوان هه‌شت وڵاتی زل هێزی جیهاندا باسکرا و هه‌موو کۆمه‌کی و ئاماده‌گه‌ری خۆیان نیشاندا بۆ یه‌ک خستنی هه‌وڵیان بۆ دژایه‌تی ئه‌م گروپه تیرۆریستانه، و له بۆ ئه‌وه بودجه‌یه‌کیان "هه‌ندێ پاره‌یان" دانا بۆ مه‌سره‌فی ئه‌م کامپه‌ینه، وچه‌ندین هه‌زار ملیۆن دۆلار ئاماده‌بوو بۆ سه‌رفکردن. لێدوان کرا له‌سه‌ر دانانی یاسا بۆ چۆنیه‌تی چاودێریکردنی چالاکی و هه‌ڵسوکه وتی ئه‌م توندڕه‌وانه و چاودێری کردنی پاره گواستنه‌وه له جیهانا.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ جۆرج بووش له‌مانگی 2ی ساڵی 2001 دا له کامپ ده‌یڤید، باسی کێشه‌ی عێراق و گه‌مارۆی ئابووری عێراقمان کرد، له‌م ماوه‌دا په‌له‌مان نه‌بوو، جۆرج بووش بیری له خۆئاماده‌کردن و کامپه‌ینی ماوه‌ی دوهه‌م له سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌مریکا ده‌کرده‌وه، و باسی کارکردن له بۆ چاککردنی کاروباری ئابووری گۆڕانی یاسای باج و گۆڕان له داموده‌زگای ڕۆشنبیری وخوێندن، و په‌یوه‌ندیمان چاک بوو، جۆرج ڕووی خۆش و گالته باز و هه‌ندێ جار گالته‌ی به‌خۆی ده‌کرد، خۆی به کۆنسێرفهتیڤ / موحافیز و به‌لای ڕاستا زیاتردادهنا، وه‌ک ئه‌م جۆره لادانه به‌لای ڕاستی حیزبیا به 'نیۆ کۆنسێرڤه‌تیڤ' ناو ده‌برا.
هه‌رچه‌ند بیل کلینتن زۆر سمارت و زیره‌ک بوو، له‌به‌رئه‌وه جۆرج بووش به ئه‌حمه‌ق داده‌نرا، بیل کلینتن به‌رده‌وام حه‌زی له لێدوانی سیاسی بوو، له‌م لێدوانانه‌دا هه‌ردوکمان زۆر له‌یه‌کتر نزیک بووین، به‌لام له‌باره‌ی جۆرج بووشه‌وه ده‌وترا نه‌زانه‌و به ڕێکه‌وت گه‌شته سه‌ر کاری سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌مریکا، به‌لام مێژووی سه‌رۆکایه‌تی وولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به ئاشکرا نیشانی ده‌دا که که‌س به ڕێکه‌وت ڕێی ناکه‌وێته سه‌ر ئه‌و کاره، چه‌ندین که‌س هه‌وڵیاندا و سه‌رکه‌وتوونه‌بوون و تێکشکان، که‌س نیه که بێ مێشک و نه‌زان بێ و بتوانێ 9 مانگ به‌رده‌وام کامپه‌ینی هه‌ڵبژاردن بکا و سه‌رکه‌وتووبێ. هه‌روه‌ک له کامپه‌ینی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، که‌س ناتوانێ چه‌ندین ساڵ سه‌رۆکی ئۆپزیسیۆن بی و به‌رده‌وام له ووتوێژ و کێشه‌ی سیاسه‌تدا و له ئه‌نجامدا بگاته سه‌ر حوکم، بۆ گه‌شتنه کاری و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت مرۆڤ ده‌بێت زیره‌کتر بێ له زیره‌ک. جۆرج بووش زۆر به ساده‌یی و ئاسانی جیهانی ده‌بینی ئه‌گه‌ر ڕاست بوایه یا هه‌ڵه، به‌لام له سه‌رکردایه‌تیدا خاوه‌نی قه‌راری خۆی بوو.
کامپ ده‌یڤید: شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌مریکی پێکهاتووه له پارکێکی گه‌وره که له 140 ئه‌یکه‌ر پێکهاتووه (نزیکه‌ی 560 دۆنم زه‌وی) له دارستانێک به‌سه‌ر شاخی کاتۆکتین، وه‌ک کۆمه‌ڵێک خانووی ته‌خته به شێوازی ئه‌مریکی، خانووی سه‌ره‌کی ماڵی سه‌ره‌ک کۆمار خۆیه‌تی که شوێنی نانخواردن و پشودان و سینه‌مای تیایه، به‌لام له‌کاتی پێویستدا ده‌کرێ ببێته شانۆی لێدوان و کارکردن. ئیتر ده‌وروپشتی دارودره‌خت و ده‌شت شوێنی وه‌رزش و چیمه‌ن و به ههلیکۆپهتر زۆر نزیکه له وایت هاوسه‌وه.
به‌رده‌وام لێدوان له نێوان وولاته‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا و روسیا وفه‌ره‌نسا و هه‌ر له بۆمبابارانی شاری به‌غدای ساڵی 1998 وه باسی قه‌راره‌کانی 'یوئێن' له‌م باسانه‌دا به‌رده‌وام ڕووسیا باسی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆیان ده‌کرد له گه‌ڵ ڕژێمی سه‌ددام دا، وه‌ک ڤلادیمیر پوتین ده‌یووت له کۆبوونه‌وه‌ی ' جی 8 ' ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا قه‌ره‌بووی 8 بلیۆن دۆلاربکا که عێراق قه‌رزاره ڕووسیا کۆمه‌کی ڕۆژئاوا ده‌کا.
له‌مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 2001 دا تۆنی بلێر ده‌ڵێت: سوپاس نامه‌م نارد بۆ سه‌ره‌ک کۆماری ئێران خاته‌می و سوپاسم کرد بۆ پشتگیریمان بۆ قه‌راری ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، و هه‌وڵی داواکردنی گێڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم کرد، وه‌ک هه‌وڵێک هه‌رچه‌ند بێ گومان نه‌بووم هه‌وڵه‌م.
له‌مانگی ئابی ساڵی 2001 دا هێزه‌کانمان بۆ چاودێری سه‌روخواری عێراق ئاگاداریان کردین که ڕژێمی عێراق هه‌وڵی هه‌ندێ به‌رهه‌ڵستی ده‌کا کاتێک فڕۆکه‌کانی ئێف 16 به‌سه‌ر شاری به‌سره‌وه بوون. له‌مانگی یه‌کی ساڵی 2002 دا له‌به‌ر جه‌ختکردنه سه‌ر سه‌دام بۆ به‌جێهێنانی قه‌راره‌کانی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێی لیژنه‌ی پشکنینی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژیدا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق، به‌لام هێشتا هه‌ر سه‌رپێچی به‌ردوام بوو.
تۆنی بلێر لیستی به‌رواری سه‌رپێچیه‌کانی سه‌ددامی بۆ قه‌راره‌کانی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌کرد بۆ لیژنه‌ی کابینه‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی به‌ریتانیا له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 2002 دا وه‌ک چه‌ندین جار سه‌رپێچی کردنی نێوان ساڵه‌کانی 1991 بۆ 1994 و قه‌راری 949 به‌رواری 15/10 / 1994 که ده‌ڵێت: 'عێراق نابێ هه‌ڕه‌شه له ولاته‌کانی دراوسێی بکاو ده‌بێ قه‌راره‌کانی 'ی‌و ئێن' به‌جێ بێنێ، عێراق نابێ توانای له‌شکری بههێزکا له خواروی عێراق. قه‌راری 1051 به‌رواری 27/3/ 1996 عێراق ده‌بێ ڕاپۆرتی ئه‌و شتانه بکا که ده‌یانکڕێ وبهکارهێنانیان گونجاوده‌بن بۆ دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی. قه‌راری 1284 له‌به‌رواری 17/12/1999 عێراق پێویسته ئاسانکاری بکا بۆ هاتنی لیژنه‌ی 'یۆ ئێن'و هه‌روه‌ها عێراق ده‌بێ هاوکاری 'ی‌و ئێن' بکا له‌گه‌ل به‌رنامه‌ی نه‌وت فرۆشتن بۆ خواردن.
هه‌روه‌ک ده‌ڵێن ئه‌مریکا قه‌راری لابردنی سه‌ددامی دابوو هه‌ر له ساڵی 2001 دا و شه‌ڕ هه‌ر ده‌بوو ڕووبدا، وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت، سیاسه‌ت وا کار ناکا، هه‌رچه‌ند بۆچوونی ئه‌مریکا له ده‌سدرێژی 11/9 وه گۆڕا و سه‌ددام له‌به‌ر ڕابووردوی هه‌ڵسوکه‌وتی ڕژێم و شه‌ڕه‌کانی له ناوچه‌که‌دا و هه‌وڵدانی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ده‌بوو چاودێری بکرێ وبڕوا وا بووکه جیهان ده‌بوو به جیهانێکی چاکتر به‌بێ سه‌ددام.
باوه‌ڕ وابوو گه‌ر واز له سه‌ددام بێنین قه‌زافی هه‌روه‌ک سه‌ددامی ده‌کرد له لیبیا، هه‌ر وه‌ک له به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی نێوان تۆنی بلێر و جۆرج بووش دا ئاشکرابوو، تۆی بلێر ئاگای له وه‌زع بوو، ئه‌وه بوو له دوادوایی ساڵی 2002 دا سه‌ره‌تای 2003 دا وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت ئێمه ده‌مانتوانی خۆمان له‌شه‌ڕ لاده‌ین، هه‌تا یه‌که‌م جار که بێ گوومان بووم له وه‌ی که شه‌ڕ ڕووده‌دا تۆنی بلێر ده‌چێ بۆ' ڕانچی' جۆرج بووش له‌ناوچه‌ی کرهوفهرد له ته‌کساس که ڕووبه‌ری 1600 ئهیکهره ماڵ و میوانخانه‌ی لێیه، هه‌موو به‌ماڵ و منداڵ و خێزانه‌وه ڕۆشتین بۆلای جۆرج بووش، وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند من هه‌میشه ده‌مویست به ڕێگای ده‌زگای نهتهوهیهکگرتووهکانا بچین ئه‌گه‌ر بۆلابردنی سه‌ددام بوایه یاننا.
له‌ئه‌نجامی لێدوان و لێکۆڵینه‌وه‌ی وه‌زعه‌که ده‌رکه‌وت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان ڕوخانی ڕژێمه، یا بێ گوومان بوون له نه‌مانی توانای دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌لکوژی، به‌لام ئاشکرا بوو که هه‌ریه‌ک له‌م 2 ویسته به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ندبوون، له‌سه‌ره‌تاوه له لێدوانی تۆنی بلێر له گه‌ل 2 جه‌نه‌راڵی به‌ریتانی وه‌ک ده‌ڵێت: لێدوانمان کرد، هه‌ردوکیان بۆچوونییان وا بوو که شه‌ڕی له‌نێوبردنی ڕژێمی خوێناوی ده‌بێ و ئاسان نیه، به‌لام له ئه‌نجامدا هه‌ر ده‌که‌وێ، له‌م ماوه‌دا ئه‌مریکا لهوهیدهکرد که قه‌راریان دابوو، له خۆئاماده‌کردندا بوون، ئێمه‌ش ئاماده‌بووین به‌شداربین، به‌لام هێشتا قه‌رارمان نه‌دابوو، به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندی کردن و وتوێژدابووین هه‌تا نزیک مانگی 11 له‌ساڵی 2002 دا به‌لام به پێی بۆچوونی میدیا شه‌ڕ قهراردرابوو.
له‌و ساته‌وه که مه‌ترسی ڕودانی شه‌ڕ ده‌کرا په‌یوه‌ندی حیزبی له‌یبه‌ر و حکومه‌تی له‌یبه‌ر له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌کانا به‌ره‌و خراپ بوون ده‌ڕۆشت، بۆ یه‌که‌م جار له سه‌رده‌می حکومی له‌یبه‌ردا، که یه‌که‌م شه‌ڕ بوو له‌سه‌رده‌می حکومه‌تی له‌یبه‌ری نوێ که سه‌رده‌مێکه قه‌راره‌کان چیتر شاراوه نین، و له‌سه‌رده‌مێکدا که ڕۆژانه ده‌وری میدا 24 کات ژمێر هه‌یه که هه‌موو ڕۆژێ باسی ڕوداوه‌کان له‌به‌رده‌ست میلله‌تدایه و ده‌ی بینن.
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه پشوودان له فه‌ره‌نسا، تۆنی بلێر کۆبوونه‌وه له گه‌ل زانیاران و جه‌نه‌راله‌کانی سوپا‌و له‌گه‌ل فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری نهێنێ ده‌کا، ڕاپۆرتی زانیاری نهێنی ئاماده‌بوو، که به‌ناوی دۆسیه‌ی ڕاپۆرتی زانیاری له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی سه‌ددام.
(تێبینی: له دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕ ئه‌م دۆسیه بوو به کێشه‌یه‌کی زۆر گرنگ بۆ لێکۆڵینه‌وه، و تۆنی بلێر تاوانبارکرا به ده‌سکاریکردن و گۆڕینی ئه‌م دۆسیه بۆ یاسایی کردنی شه‌ڕکردن بۆ ڕوخانی سه‌ددام، و به‌رده‌وام تۆنی بلێر ئینکاری ئه‌م بۆچوونه ده‌کا به‌هۆی ئه‌م کێشه‌یه‌وه لێکۆلینه‌وه‌ی لیژنه‌ی 'چیلکۆت' چه‌ندین مانگ درێژه‌ی کێشا،و تۆنی بلێر و هه‌موو کارمه‌ندان و خه‌لکانی سوپایی و حکومی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ل کرا.)
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتبوو که سه‌ددام له‌ماوه‌ی 45 خوله‌کدا ده‌توانێ چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی بهکاربینێ له دژ دوژمنانی، ئه‌م هه‌واڵه ده‌رکه‌وت درۆبوو. ئه‌وانه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یان ئاماده‌کردبوو، له ئه‌نجامی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م درۆیه‌دا ده‌یانووت ئه‌و 45 خوله‌که هه‌ڵه بووه له ڕاپۆرته‌که‌دا.
تۆنی بلێر ده‌ڵێت من هه‌رگیز باسی ئه‌م 45 خوله‌که‌م نه‌کردوه له هیچ ووتارێک و کۆبوونه‌وه‌دا، و له وتاری لێدوانی چوون بۆ شه‌ڕ له گه‌ل ئه‌ندامه‌کانی پارله‌مان هه‌رگیز باسی ئه‌مه‌م نه‌کردووه له به‌رواری 18/3/2003 دا له باسی ئه‌م کێشه‌یه‌دا ده‌زگای' بی بی سی' تووشی کێشه بوون، که یه‌کێک له ڕۆنامه‌نوسانی به‌ره‌وڕووی لێکۆڵینه‌وه بوو، سه‌رۆکی ده‌زگای' بی بی سی' ناچاربوو واز له کاربێنێ. و تۆنی بلێر له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و بۆچوونه‌ی که ده‌ڵێن ئێمه به‌هۆی ئه‌م ڕاپۆرته‌وه چووین بۆ شه‌ڕ هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرایه. هه‌روه هادهڵێت: چاکتر بوو که هه‌موو ڕاپۆرتی زانیاری نهێنیمان بڵاوکردایه‌ته‌وه،به‌لام ئه‌مه ترادیشنی ئه‌م وولاته نییه‌و به‌یاسای ئه‌م ووڵاته ناگونجێ، نوسینی ئه‌م ڕاپۆرتی دۆسیهر، نه‌کاری منه و نه‌کاری لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌کان ئه‌لیسته‌ر کامبل بوو. ئیتر ئه‌م ڕاپۆرته ڕاست بوو یا هه‌ڵه بوو، لۆمه له‌سه‌ر تۆنی بلێر نه‌ده‌بوو ببێ.
هه‌رچه‌ند تۆنی بلێر جۆرج بووشی ڕازیکرد که چاکترین ڕێگه ئه‌وه‌یه به ڕێگای 'ی‌و ئێن' دا بڕۆن بۆئه‌وه‌ی کۆمه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کامپه‌ینه‌که هه‌بێت و له دانیشتنێکدا هه‌ردوکیان بۆچوونیان وابوو، به‌لام ' دیک چه‌ینی' که له‌م لێدوانه‌دا به‌شدارده‌بێ به هیچ جۆرێ له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا نابی که به ڕێگای 'ی‌و ئێن' دا بڕۆن، بۆچوونی وایه له‌گه‌ل قه‌راری 'ی‌و ئێن' یاننا ده‌بێ ڕژێمی سه‌ددام بڕوخێنن. باوه‌ڕی وابوو که ئه‌مریکای سه‌رو له شه‌ڕدایه له دژ تیرۆریسته‌کان ده‌بێ به‌ره‌وڕووی حیزبوالله و حه‌ماس ببینینهو هه‌وڵی چه‌سپاندنی دیموکراسی بده‌ین له ناوچه‌که‌دا، و له‌دوای ڕوداوی 11/9 ده‌بێ به زۆری هێزو شه‌ڕ شێوازی ئازادی و دیموکراسی بچه‌سپێنرێ. وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: بۆچوونی من وا نه‌بوو، دژایه‌تی به‌وجۆره پێویستی به دژایه‌تی ئایدیۆلۆجی بوو، هه‌ڵه‌بوو بکه‌وینه ئه‌و تۆڕهوهو چاکترین رێگا ئه‌وه‌بوو هه‌وڵ بده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه فه‌له‌ستین، وهه‌تا مانگی9 ی ساڵی 2002 هێشتا هه‌ولمان ده‌دا له ڕێی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بڕۆین و قه‌راری شه‌ڕ نه‌درابوو.
له ماوه‌ی نێوان مانگی 9ی ساڵی 2002 هه‌تا مانگی 2ی ساڵی 2003 چه‌ندین جاری تر کاری تیرۆریستی کراو وه‌ک ته‌قینه‌وی نادیه‌کی شه‌و له دورگه‌ی بالی (له‌نزیک وولاتی ئه‌ندۆنوسیا) که نزیکه‌ی 200 که‌سی کوشت زۆربه‌یان ئۆسترالی و هه‌ڕه‌شه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هیسرۆ له له‌نده‌ن و ڕووداوی شانۆگه‌ری مۆسکۆ که چه‌ندینی تیا کوژرا، هه‌رچه‌ند دژایه‌تی هه‌بوو له حکومه‌تی به‌ریتانیدا دژ به به‌شداربوونیان له‌م شه‌ڕه‌دا و به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی' ڕۆبین کوک' وه‌زیری ده‌ره‌وه، به‌لام له‌م ماوه‌دا زۆربه‌ی وه‌زعه‌که به‌لای ده‌ستپێکردنی شه‌ردا ده‌چوو، سه‌رسه‌ختی سه‌ددام و مل نه‌دانی به قه‌راره‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و له مانگی 11 دا قه‌رارێکی تری 'ی‌و ئێن' بۆ هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامی سه‌ددام و ڕێدانی لێژنه‌ی گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه به سه‌رۆکایه‌تی هانس بلیکس بۆ عێراق. ئه‌وه ئاشکرا بوو که سه‌ددام ملی نه‌دا بۆ په‌یڕه‌ویکردنی فه‌رمانه‌کانی ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و له دوادوایی ساڵی 2002 دا ئاشکرا بوو شهڕدهبێ و له خۆئاماده‌کردندا بووین بۆ شه‌ڕ.
تۆنی بلیر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: 'وا دیاربوو شه‌ڕ ده‌بێت و جۆرج بووش ئاگاداربوو دژایه‌تی هه‌یه له به‌ریتانیا بۆ به‌شداریکردنی شهر و بواری دام که خۆم قه‌راری خۆم بده‌م و ده‌یووت ده‌توانی به‌شداری نه‌که‌یت و ئه‌گه‌ر ویستتان له دوای شه‌ڕ یارمه‌تی بده‌ن، به‌لام له‌نێوان 25 وولاتی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا 13 وولات له‌گه‌لمان بوو، وبه‌ره‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان بههێزدهبوون هه‌تا وای لێهات نزیکه‌ی 30 وولات به‌شداربوون وهه‌ندێکیان به‌شداری ته‌واوی شه‌ڕیان نه‌ده‌کرد و به‌س ئاماده‌ی یارمه‌تیدان بوون.
تۆنی بلێر ده‌لێت له جه‌ژنی کریستمهستی ئه‌و ساڵه‌دا که ده‌مزانی وا ئیتر شه‌ڕ ده‌بێت، هه‌موو ماڵ و منداڵ سه‌رگه‌رمی خۆ ئاماده‌کردن بوون بۆ جه‌ژن به‌لام من له شوێنی پشوودان له "چێکه‌رز" زۆر جاردهمویست به‌ته‌نیا و له مه‌کته‌به‌ی شوێنه‌که‌دا سه‌یری گه‌نجینه‌ی کتێبه‌کانم ده‌کرد و بیرم ده‌کرده‌وه، ئایا سه‌ددام له لیبیا‌و ئێران و کۆریای سه‌رو مه ترسی دارتره بۆ ڕۆژئاوا ؟ خۆم وه‌ڵامی خۆمم ده‌دایه‌وه نا، به‌لام ئهووولاتانه چه‌کی کۆمه‌ڵکوژیان به‌کارنه‌هێناوه و سه‌ددام به‌کاری هێناوه، نه‌مانی سه‌ددام بۆ خه‌لکی عێراق چاکتره، چونکه ڕابوردووی له شه‌ڕ و کێشه‌کانا خوێناویه، بیرم ده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر ئێستا وازمان لێ هێنا له پاش ماوه‌یه‌ک هه‌رده‌بێ ئه‌م کاره‌بکه‌ین چونکه سه‌ددام جێی باوه‌ڕی که‌س نیه، هه‌رچه‌ند بۆچونێک هه‌بوو ئه‌گه‌ر کوده‌تایه‌ک بکرێ و سه‌ددام له‌ناوببرێ وه‌ک چه‌ندین جار عه‌ره‌به‌کان باسیان ده‌کرد، ئه‌گه‌ر به‌وجۆره گۆڕان ڕویبدایه زۆر چاکتربوو، به‌لام ده‌ستی داپلۆسێنه‌ری ئه‌وه‌نده دڕنده بوو له‌وه‌ی ده‌کرد که‌س نه‌مابوو بتوانێ ئه‌وه بکا، دژایه‌تی ئه‌م کامپه‌ینه زۆر زۆر بوو که خۆپیشاندان ده‌کرا له دژی شه‌ڕی عێراق نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن ده‌چوونه سه‌رجاده‌و تۆنی بلێر وا ته‌نیا که‌وت.
به‌لام هه‌ر نه‌ترسی و باوه‌ڕبه‌خۆ بوون بوو که وای لێکرد واز نه‌هێنێ و ڕژێمی سه‌ددامی فاشی له‌ناوبه‌رن، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ی ڕوویدا دوای ڕوخانی سه‌ددام زۆر ناڕه‌حه‌ت و دڵته‌زێن بوو، به‌لام هه‌روه‌ک خه‌لکی به‌سره هێشتا سه‌ره‌ڕای ئه‌و وه‌زعه خراپه ده‌یانووت: عێراق به‌ده‌ست سه‌ددامه‌وه تێک شکاوه و ماوه‌یه‌کی پێ ده‌چی که چاکبکرێته‌وه وه‌زعی ئاسایی ده‌بێته‌وه له داهاتوودا، ڕوخانی سه‌ددام له بهرژه وهندی خه‌لکی عێراق بوو، وه‌ک له داهاتوودا ده‌بینین که وا ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست