کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بارزانى كارتى زمانى ستاندارد دژى یەكیتى و لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن بەكار دەهێنێت

Thursday, 22/09/2011, 12:00






مەسعود بەرزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان دژى لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن و یەكێتى دەیەوێت كارتى زمانى ستاندارد وەك فشار وكارتى دانوستان بێنێتە پێشەوە.
// لە كۆبونەوەیەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ ئیدارەى سۆران، بارزانى ئاماژەى بۆ پێویستى دورستبوونى زمانى ستاندار لەهەرێمى كوردستان ڕاگەیاند//.
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن// ئەو قسەیەى بارزانى ئاماژەیەكى ترسناكە بۆ سەرەتاى دوولەتكردنى هەرێمى كوردستان بەوپێیەیى زۆربەى تابلۆ و نوسراوەكانى هەرێمى كوردستان بەزمانى سۆرانین و تەنات خودى بارزانیش بە زمانى سۆرانى قسەدەكات//.
وە// زمانى سۆرانى زمانى هیچ لایەنێكى سیاسى نیە بەڵكو زمانێكى ستانداردە و هەرلەكۆنەوە زمانى كوڕو كۆبونەوەى فەرمى و نوسراوە فەرمیەكانى دەوڵەت بووە//.وەبەپى ستاندارادە جیهانیەكان كە سەرۆك قسەى كرد بەچ زمانیك ئەوە زمانى ستاندارە وپیوست بەگفتوناكات سەبات بەو مسەلەیە، تالەبانى وبارزانى وسەرۆكى حكومەت بەچ زامانیك ئیستا قسە وگفتوگۆدەكەن.
شیكەرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى پێیان وایە// ئەوە نوێترین كارتى فشارە دژى لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن و یەكێتى بۆ ئەوەى سەرقاڵیان بكات بەو مەسەلەیەوە بابەتە گرنگەكانیان لەبیر بباتەوە یاخود ئەو كارتە لەسەر مێزى گفتوگۆ بەرامبەر بابەتێكى گەورە بگۆڕێتەوە//.
شیكەرەوەكان ئەوەشیان ووت// مەسعود بەرزانى پیشتریش هەوڵى ئەوەى داوە زمانى سۆرانى لاوزا بكات لەبەرامبەر زمانى بادینیدا و لەوانەش ڕەتكردنەوەى خوێندن بە زمانى سۆرانى لەناوچەكانى بادیناندا//.
|| تەنانەت ئەودراوەى بریارە بەزمانى كوردى بنوسریت لەسەرى بەزمانى سۆرانیە وە ئەو تابلۆیانەى ئەنجومەنى نوینەران لەبەغداد بەسۆرانى لەسەرى نوسراوە ئیستا ماناى چى باس لە زمانى ستناداردەكریت گەر ئەمە كارتیكى ترى فشارنەبیت لەبەرانبەر هیزەكانى تردا چ مانا وئاماژەیەك دەگەیەنیت چونكە كە ئەم مەسەلە لەلا هیزەكانى ترى ئۆپۆزسیۆن ویەكیەتى یەكلایى بوەتەوە،وە ئەوەى جیگەى سەرنجە ئەم مەسەلەیە تەنها لەلایەن پارتیەوە دەجولیندریت وئەوانیشن باسى دەكەن، وەناشكریت تازە مەسعود بەرزانى پەشیمان بیتەوە وهەر بەبادینى قسە بكات یان تابلۆكان بگۆرن بۆ بادینى ،كەئەمەش یارى كردنە بەچارەنوسى میللەتیك لەپیناو بەرژەوەندیە حزبیەكاندا، وە ئاماژەى ئەوەش هەیە ئەم كارتە پەیوەندى هەبیت بە جیاوازى راى نیوان تالەبانى وبارزانى لەبغداد وچۆنیەتى چارەسەر كیشەى نیوان بەغداد وحكومەتى هەریم ||
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە