سەبارەت بە هەواڵى داواكارى گشتى و مەسەلەى بروانامە كان من سەرنجێكم هەیە
Friday, 11/11/2011, 12:00
ساڵانیكى زۆرە لە زانكۆى سلیمانى دەنگ و باسى ئەوە هەیە كە زور كەس لە كۆلیژەكان دەرچوون و بروانامە ى بەرزیشیان وەرگرتووە بەبى ئەوەى ئەمانە گەیشتبنە قۆناغى ئامادەیى ئەمە بۆخۆى زەنگى مال ویرانیە و ئیتر هیچ مانایەك نەماوەتەوە بۆ ئەم مەسەلە پیرۆزە كە خویند نە بۆیە هەر بە مەزەندەى عەقل ئەزانى فلانە كەس ئەو بروانامەیەى بە حەقى خۆى هیناوە یان نا و لە گەل ئەمەش خۆ كەسەكان لە ئیمەوە نزیكن برادەرمان بوون یان دراوسى َئەمەش نەك هەر بەكالۆریس بەلكو ماجستیر و دكتۆراش هەن .ئەم دوو بروانامەیە عالەمین و هەلگرانى ئەبیت وەك خەلكى هەر كەسێكى دنیا ئەو خەسلەتانەى تیا هەبیت بۆ ئەوەى ئەو بروانامانەىان بدرێتێ بۆیە ئەگەر %40 ى خاوەن بروانامەكان بەتایبەتى ماجستیر و دكتۆرا ئیمتیحان بكەین ئەبینین:
1 هیچ كامیان ناتوانن بە زمانى ئینگلیزى نەك محا زەرەیك بلینەوە بەلكە دوو رستەش ناتوانن قسە بكەن واتە كەفائەى زمانى ئینگلیزیان نیە .
2 كومپیوتەر كە ئالەتى عەسرەو فەرزە كە هەلگرانى ئەو بروانامانە نەك بیزانن بەلكو وەك قەلەم چۆن بەكار دیت ئاوا بەكارى بهینن .
3 هەندیك لە موشریفەكان موجامەلە ئەكەن بۆ جیگەى خۆ خۆش كردن و رازى ئەبن لەسەر بەحسى سەقەت و بەلایانەوە گرنگ نیە مستەواى عیلمى بیتە خوارەوە لاى كورد .
ئەمانە و وەك دەرئەكەوت هەندیك خویندكار لە قۆناغى بەكالۆریس بە ئاشكرا بە غەش و قۆپیەوە گیران لە برى فەسل كردن یان سزا ئیستا ئەوان زوریكیان بروانامەى ماستەریان هەیە .
بەداخیشەوە بەشى راگەیاندن دیار ترین كولیژە كە ماستەریكى زورى داوەتە ئەو خویندكارانەى كە بەراستى قەت ئەو مستەوایە نین ئەمەش سەرنجى خەلكى زور راكیشاوە بۆیە داوا ئەكەین حكومەت لە سالى 2000وە چیكى سەرجەم ئەو بروانامانە بكات و ئیمتیحانى زمان و كۆمپیوتەر و شارەزایى بابەت لە وانە بكات كە بەخۆرایى بروانامەى ماستەر و دكتۆرایان وەرگرتووە ئەمەش لە زور ولات ئەكریت بۆ ئەوەى لە كاتى شەر و بارو دۆخى خراپ و ئیدارەى گەندەل ئەوانەى فرسەتیان هیناوە بخرینە ناو تاقى كردنەوە وە ئیمە بەم كارە مستەواى عیلمى خۆمان بەرز رائەگرین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست