کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی دزينی زياتر له‌ ٢٠٠ هه‌زار ليتر نه‌وت و به‌نزين له‌ لايه‌ن نوره‌دين حامد ده‌ڵاڵی نه‌وزاد هادی

Saturday, 05/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری كه‌ورگۆسك
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يەكی نزيك له‌ نووسينگه‌ی ئه‌ندازيار نوره‌دين حامد به‌ريوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی هه‌ولير، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد‌، كه‌ به‌هۆيی شۆفێريكی تانكه‌ره‌وه‌ گه‌وره‌ترين دزيی و به‌تاڵانبردنی زياتر له‌ ٢٠٠ هه‌زار ليتر نه‌وت و به‌نزين له‌ كۆگاكانی كه‌ورگۆسك ئاشكرابووه‌، كه‌ له‌ شه‌وانی ٢٨ له‌سه‌ر ٢٩ی ئه‌م مانگه‌ له‌ جياتی به‌تاڵكردنی ٦ تانكه‌ری نه‌وت و به‌نزين هه‌ڵگری قه‌باره‌ (٣٦) هه‌زار ليتربه‌ره‌و شاری هه‌ولێر براوە.
به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ بۆ به‌نزينخانه‌ نوێکەی‌ نه‌وزاد هادی گواستراوەتەوە، نه‌وزاد هادی ته‌نها له ‌ناو شاری هه‌ولير خاوه‌نی ٦ به‌نزينخانه‌ی (مۆبايله‌ پاترۆل)ه‌ كه‌ له‌ شوينه‌گشتی و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كی و كوڵانه‌كانی هه‌وليردا كراونه‌ته‌وه‌!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ ئاسايشی گشتیی، پاراستنی پارتی زۆر ده‌مێكه‌ به‌دوای گه‌نده‌ڵیيه‌كانی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ن، کە ئه‌مه‌ دووه‌مين جاريشه‌ له‌ به‌ريوه‌به‌رايه‌تی سوته‌مه‌نيه‌كانی هه‌ولێر له‌لايه‌ن نوره‌دين حامد، پێکەوە بە هاوبەشیی گه‌نده‌ڵی له‌ نه‌وت و به‌نزين خه‌ڵكی شاری هه‌ولێريان كردووه‌.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئەم هه‌واڵه‌، هەر زوو نه‌وزاد هادی ویستیی بۆ ئه‌وه‌ی دزيی و گه‌نده‌ڵییه‌كانی بشارێته‌وه‌ به‌ خۆی و داروده‌سته‌كه‌ی گه‌يشتۆته‌ كه‌ورگۆسك تا له‌ نزيكه‌وه‌ له‌گه‌ل ده‌ڵاڵه‌كه‌ی ئەو دزییە بشارنەوە و پینەی بکەن، به‌ پيی وه‌سلی ته‌زوير و جيكردنه‌وه‌ی ئه‌و بره‌ نه‌وت و به‌نزين دزراوه‌ی كه‌ ئه‌مرۆ له‌ هه‌ولێر وه‌ك بۆمبێك تەقیوەتەوە و هه‌واڵه‌كه‌ دەماودەم خه‌ڵكی بيستويه‌تی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە