ئایا گۆڕان هۆکاری خۆکوشتنی سۆرانی شۆفێرە؟
Wednesday, 01/08/2012, 12:00
لەمڕۆژانەدا هاورێیەک بەناوی سۆران کەشۆفێری تەکسیبووە وەیەکێک بوەلە گۆڕانخوازان کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە لەناوتەکسیە کەیدابەفیشەکێک . ئەم گەنجە بەهۆی ئەوەی گۆرانخوازبووە لەسەرکارەکەی لابراوەو نانبراوکراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی مافیای خائین بەگەلو نیشتیمان . ئەوەی لێرەداکەمن ئەمەوێت لەسەری بدوێم ئەوەیە کەسانێک هەن چاویان بەگۆراندا هەڵنایەو بەردەوام گۆڕان تاوانبار ئەکەن بەوەی هیچی بۆهاوڵاتیان نەکردووە وەیان هیچ خەمی نانبڕا وە کانی نیە. لەکاتێکدا هەموئەوانە ئەزانن کەگۆڕان دەسەڵاتی ئیداریو دارایو یاسایی لەدەستانیە تابتوانێت ئەوبەڵێنانەی داوێتی بەهاونیشتیمانیانی بیان باتەسەرو جێبەجێیان بکات . لەگەڵ هەموئەوزە ختەزۆرەی کەلەسەرگۆڕانەبەبەردەوامی لەلایەن دەسەڵاتی دوبنەماڵەو کەسانێکی کاسەلێسەوەکەبەردەوام بەڕاگەیاندنی چەواشەکاریانەوەکارلەسەرناشرین کردنی گۆڕان ئەکەن . هەرێم کەمال یەکێکە لەوانە کەبەردەوام هێرشەکانی لەسەر گۆڕان چرکردۆتەوە . ئەم بەرێزەلەبابەتێکیدا کە ٣٠/ ٧/ بڵاویکردۆتەوە دەڵێت یەکەم نان بڕاو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا . ئەوەی بۆگیان لەدەستدانی مرۆڤێک دڵتەنگ نەبێت کەبەتایبەت مرۆڤەکە کەسێکی ئازادیخواز و مرۆڤ دۆست بێت ئەوادەبێت خۆی وەک ئاژەڵێک سەیرکات نەک وەک مرۆڤ . ئێمە هەموان دڵتەنگین بەکۆچی دوایی کاکەسۆران نەک بێباکبین لەبەرامبەر بەخۆکوشتنەکەیدا . وەبەوباسەی کەکاکە هەرێم کردویەتی گوایە سۆران توشی نەخۆشی دەرونی بووە بڕواناکەم ئەوەڕاست بێت . چونکە ئەگەرکەسێک نەخۆشی دەرونی هەبێت تواناکانی بیرکردنەوەی ئەوەندە فراوان نابێت بۆدانانی واپلانێک مانای وایە هۆشیاریەکی باشی هەبوە و دەبوالەباتیئەوەی خۆی بکوشتایە ئەوکەسەی بکوشتایە کەمایەی ئازارەکانی ئەوبوەوگەیاندویەتیە ئەوحاڵەتەوە . دوای ئەوەخۆ ئەوەتەنهاکەسێکیش نەبوە کەنان بڕاوکرابێتو کەوتبێتە بەرهێرشی دەزگاسیخوڕیەکانی دەسەڵات . یان دەبێت گردەکە چ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بەخۆکوشتنی ئەوکەسەوەهەبێت تاپەردەپۆشی بکات ؟ ئەوەی بەرێزتان دەتانەوێت لەڕێگای نوسینەوەلەتواناکانی گۆڕان کەمبکەنەوە و بەهاوڵاتیان بڵێن گۆڕان پشت ئەکاتە هاونیشتمانیانوکەسە چالاکەکانی . لەکاتێکدامن هەرگیز ناتوانم شک لەدڵسۆزیو هاوسۆزیت بکەم بۆمیلەتەکەت بەرامبەربەدەسەڵاتی بنەماڵەییوخێڵەکی . ئەوەی کەسەری لێدەرناکەم ئەوەیەکەبەشێوەیەکی بەردەوام وەک دەسەڵات گۆڕانیش بەهەمان پێوەر تاوان بارئەکەیت کەخۆشت باش نەزانیت گۆڕان بەگوێرەی تواناکانی خۆی لەڕێگای ڕاگەیاندنەوە توانیوێتی میلەت هۆشیاربکاتەوەوڕاستیەکانیان بخاتەبەرچاووئامادەیان بکات بۆئەوەی چیتربێدەنگ نەبن لەبەرامبەر پێشێل کاریەکانداکەدەکرێت بەرامبەریان وەئەوەندەش کە گۆڕان بۆی کرابێتو توانای هەبوبێت لەرێگای پەرلەمان تارەکانیەوە لەپەرلەماندا داکۆکی لەهەموهاوڵاتیانی هەرێم کردوەلەبەرامبەر دەسەڵاتی مافیای جەلالیو مەلاییداوەهەموکەسێکی بەشەرەف شایەتی ئەوڕاستیەن کەبەچاوی خۆیان بینیویانەلەناوهۆڵی پەرلەمانداو لەدەرەوەی پەرلەمانیش . ئەوەش تەنهاچەکی دەستی گۆڕانە کەبەکاری بهێنێت بەرامبەربەدەسەڵات لەباتی خوێن ڕشتن . چونکە گۆڕان بڕوای وایە کەدەکرێت لەڕێگای هەڵبژاردنەوەدەسەڵات جێگۆرکێی پێبکرێت وەچاوەڕوانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکرێت ئەگەرهاتو دەسەڵات دۆڕاندی وەیان چەواشە کاریوتە زویری کردودەسەڵاتی نەدایه دەست لایەنی براوەوگۆڕان لێی بێدەنگ بو ئەوائەوکاتە نەک گۆڕان بەڵکو هاوڵاتیان ئامادەن بەهێزی جەماوەریلەدەسەڵات دایانگرنە خوارەوەتاڕزگاریان بێت لەسەرکردەوەدرندانەکانیانو سوکایەتیکردنو برسیکردنی هاوڵاتیان بەهۆی دزینی سەروەتوسا مانیانەوە. ئەواهیچ دورنیە بەڵکو زۆرنزیکەوڕەنگە لەپاش ئەسەد نۆرەی ئەمانیش بێت کەمیلەت زۆربێمنەتانە بەگۆڕانو گۆڕانخوازانەوە گیانیان بکەنە قوربانی نەمانی زوڵمو زۆرداری ئەم دەسەڵاتە ئەسەد ئاساییانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست