مه‌دالیای پێشمه‌رگایه‌تی یان مه‌دالیای کڕنوش بردن
Thursday, 26/03/2009, 12:00
1409 بینراوە
ماوه‌ی پتر له ساڵێکه کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه دانه‌بڕاوه‌کانی (ی.ن.ک) سه‌ردانی سکرتێری گشتی (ی.ن.ک) یان کرد و داوایان لێکرد که مه‌دالیایه‌کی رێز لێنان بۆ پ .م دانهبراوهکانی (ی.ن.ک) دروست بکرێت ، بریاریان لێدا که ئه‌و کاره‌یان بۆ بکرێت ، مه‌دالیاکانیش له وڵاتی تورکیا درا به‌کرد. ئه‌وه‌ی پێشنیاری کۆمه‌ڵه‌که بوو که ئارمی (ی.ن.ک) ی له‌سه‌ر بێت ، به‌ڵام له‌لایه‌ن دلێری سه‌ید مه‌جیده‌وه که هیچ نییه و هه‌موو شتێکه لای مامی خۆی، پێی داگرتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌بێت دیوێکی مه‌دالیاکه وێنه‌یه‌کی جه‌لال تاڵه‌بانی بێت ئه‌گینا بێ ئه‌وه مه‌حاڵه.
هه‌رچه‌نده ئه‌بوایه ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه به‌و شێوه مه‌دالیایه رازی نه‌بوونایه و پێیان دابگرتایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دیوێکی ئارمه‌که‌ی (ی.ن.ک) و دیوه‌که‌ی تری ره‌مزێکی کورد ی تێدا بوایه .
رۆژی 25/3 که‌وتنه دابه‌شکردنی ئه‌و مه‌دالیایه ، کاتێک بینیم تووشی شۆک بوم سه‌رتاپای له‌شم ئاره‌قێکی ساردی ده‌ردا ، وێنه‌که‌ی سه‌دامی دکتاتۆری عێراقم هاته به‌ر چاو ، ئه‌و دکتاتۆرهش به هه‌مانشێوه وێنه‌که‌ی خۆی کردبوه مه‌دالیا و له به‌رۆکی رفیق حزبیه ماستاوچێکانیان ئه‌دا ، رۆژانی به‌عس و دکتاتۆریهتم بیر که‌وته‌وه ، موچرکی ساردی و شه‌رم سه‌راپای له‌شی داگرتم .
مه‌دالیای رێزلێنان بۆ پ م دێرینه‌کانی (ی.ن.ک) ئه‌بوایه به شێوه‌یه‌ک بوایه که هه‌مو به شانازییه‌وه له به‌رۆکمان بدایه . باوه‌ر ناکه‌م له چه‌ند خۆ به پێشمه‌رگه زانێکی کۆن زیاتر که ژماره‌یان له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێناپه‌رن ، که‌س له رووی بێت له گیرفانیدا هه‌ڵیبگرێت نه‌ک له به‌رۆکی بدات .
ئیتر با به‌س بێت وێنه‌ی دکتاتۆره‌کان با له ئێخه نه‌درێت و دکتاتۆری ترمان بۆ زیندو مه‌که‌نه‌وه ، چونکه خه‌ڵکی عێراق سه‌دامیان کرد به دیکتاتۆر ، با ئێمه‌ش که‌سانی تر نه‌که‌ین به دیکتاتۆر و سوار سه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بکه‌ین.
پێشمه‌رگه‌یه‌کی نێری دێرین
26/3/2009