کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کەرکوکی نەجمەدین، هەولێری کۆسرەت، سلێمانی هی کێیە؟

Tuesday, 06/05/2014, 12:00

2268 بینراوە


ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٣٠/٤/ ٢.١٤، سەرەڕای بوونی تەزویر لە گەیشتن بەو ئەنجامە، بەڵام بوو بە ئاوێنەیەکی لێڵ، کە دەتوانرێ تا رادەیەک سەنگی قەوارەی هەموو کیانە سیاسیەکانی باشووری وڵاتی تیادا بەدی بکرێ لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق.
ئەو ئاوێنە لێڵە، بۆ یەکێتی نیشتمانی، سەنگی هێزی جەمسەرە ناکۆکەکانی ناو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەشی دیاری کرد لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشوری وڵات. بێگومان ئاماژەیەکی ترسناکیشە بە تایبەتی بۆ میراتگری سیاسی تاڵەبانی، کە ئەویش هێرۆ و قوبادی کوڕیەتی.

پارێزگای سلێمانی
دوای راپەرینی ١٩٩١ و دوای گەرانەوەی هێر و کاک. د. بەرهەم لە دەرەوەی ووڵات، لەو کاتەوە وەکو دوو جەمسەری دژ بەیەک ناسراون لە ناو یەکێتی نیشتمانی و پارێزگای سلێمانی.بە بەردەوامی کێبرکێیەکی توند لە نێوانیان هەبووە لە گرتنە دەستی دەسەڵات و چەسپاندنی پێگەی جەماوەری خۆیان لەو شارە. ئەوەی شایەنی ئاماژە پێکردن بێت ئەوەیە، لە پاڵ ئەو دوو جەمسەرە جەمسەری تری بەهێزی تریش هەیە لە پارێزگای سلێمانی کە ناکۆکن لەگەڵ وەریسی سیاسی تاڵەبانی.
ئیمرۆ لەو پارێزگایە ئەو حزبە تا هەنوکە ٢٥٦،١١٧ دەنگی هاوڵاتیانی بەدەست هێناوە. بیگومان هەر دووکیان و دەورو بەرەکەیان باش دەزانن کۆکردنەوەی ئەو دەنگانە هێزو توانای کام لەو جەمسەرانەی تیادا دەبینرێ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بۆ شەقامی کوردی ئاسان نییە دیتنی ئەو ووردە واڵاتە.
لە ٣٠/٤/٢٠١٤ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە بانگەشەی ئەو هەڵبژاردنە هێرۆ دوور خرابوەوە، بە مانیەکی تر ئەو حیزبەش دەزانن و دەرکیان بەوە کردوە کە هێرۆ خاڵێکی رەشە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ناشێت و بەشداری کردنی دەوری سلبی دەبێ لە کۆکردنەوەی دەنگ، بۆیە دوای رەتکردنەوەی، د.بەرهەم بۆ هەستان بە بانگەشەی هەڵبژاردن، کاک کۆسرەت رەسول کرا بە کەسی یەکەم بۆ بانگەشە کردن بۆ ئەو حیزبە بە گوێرەی ئەوەی کە میدیا کوردیەکان ئاماژەیان پێکرد. ئەو ئەزمونە ئەوە دەسەلمێنێ کە هێرۆ خاوەن بەشێکی زۆر کەمی ئەو دەنگانەیە کە لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی ینک بە دەستی هێناوە.


پارێزگای کەرکوک
پارێزگای کەرکوک، کێشمە کێشمە و تەکەتولاتی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستی بەو پارێزگایەش گەیشت بوو لە زەمانی شاخەوە، جەمسەری تاڵەبانی بەهێزتریان بوو هەتا هێنانەوەی د.نەجمەین کەریم، جەمسەری کۆسرەت دووم و جەمسەری بەرهەم سێیەم بوو.
نەجمەدین بە ماوەیەکی زۆر کورت توانی پێگەی خۆی بەهێز بکات و گوتە و تێروانینی تایبەتی خۆی هەبێ، بەرامبەر بە رووداوەکان و کێشەکانی ناوەند و هەرێم، تەنیا سەرچاوەیەکی باوەرپێکراوبێ بۆ گەیاندنی هەواڵی تەندروستی تاڵەبانی کە ئەمە هۆیەکی گرنگ بوو لەوەی توانی دەنگ و سۆزی جەماوەری تاڵەبانی لەو ناوچەیە بۆ خۆی رابکێشێ. .هەنوکە توانیویەتی لە کۆی دەنگی کورد کە پیشبینی دەکرێ ٣٠٠٠٠٠ هەزار بێت، نەجمەدین کەریم خاوەن ١٦٠٠٠هەزار دەنگە، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا سەنگێک و پێگەیەکی تایبەتی دەدات بە د. نەجمەدین کەریم،  دەنگەکانی هەواداری وەریسی سیاسی تاڵەبانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە لەو ناوچەیە کە ئەویش هێرۆیە.

پارێزگای هەولێر
لە ناو ریکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی لە شاری هەولێر دوای ساڵی ١٩٨٦ کە دەکات لە قۆناغی شاخەوە، جەمسەرێکی بە هێز ووردە ووردە لە گەشەکردن بوو، ئەویش جەمسەری کۆسرەت رەسوڵ بوو. بەهێزبوونی ئەو کەسایەتیە و چەسپاندنی دەسەڵاتەکانی لە نێو یەکەتیەکانی هەولێر، جەمسەرەکانی تری ناو سەرکردایەتی یەکێتی نیگەران کرد لەوەی جەمسەرێکی وا بەهێز رەنگە کۆنترۆڵ و جڵەوی ئەو شارە بە تەواویی لە ژێر دەستی ئەوان دەربهێنێ.
بۆیە بە درێژایی ئەو ساڵانە لە لایەن ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هەوڵدرا کەسایەتی تر دروست بکرێ وەکو بەرامبەرگرتن لەو کەسایەتیە و لێدانی پێگەی جەماوەری لە ناو رێکخستنەکانی یەکێتی و لە ناو خەڵكیش، بەڵام ئەو کەسایەتیانەی کە دروستکران، لەلایەن کەسایەتی یەکەم و دووەم و سێهەمی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە قۆناغی شاخەوە تاکو ئیمرۆ، ئەزمون سەلماندی کە کەسایتی لاواز بوون و شێوازی کارکردنیان لەو ناوچەیە فەشەلی هێنا و سەرکەوتوو نەبوون لە سەنگەرگرتن بەرامبەر ئەو جەمسەرە و نەیانتوانی ببن بە ئۆڵتەرناتیڤ، سەرەرای پشتیوانی ئێجگار زۆر لەلایەن دەست رۆیشتوەکانی ناو مەکتەبی سیاسی تازە و کۆن. بەهەر حاڵ، ئیمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای هەولێر تا ئەو ساتە بریتیە لە ١٤٧،٩٣٠ دەنگ، یەکێتی کەوتە مەرتەبەی دووەمی هێزی سیاسی لەو پارێزگایە.
سەرۆکی لیستی ینک بۆ پەرلەمانی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ٢١/٩/٢٠١٣، کاک ئەرسەلان بایز بوو، کە کاندیدی راستەوخۆی هێرۆ و کورەکەی بوو،  ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردن بێ ئەوەیە کە دایک و کور پشتیوانیەکی زۆر باشیان لێکرد و پارەو پولێکی زۆریان لە بانگەشەداکەیدا سەرف کرد. هەروها سەرەرای ئەوەی هەڵبژاردنەکان بازنەی کراوە بوون، کەچی ئەو کاندیدەی هێرۆ و کورەکەی شکستی هێنا، نەیتوانێ دەنگی یەکەم بهێنێ، بە جیاوازیەکی زۆر لەگەڵ ژمارە دووی هەمان لیست کە دەکاتە کوری کاک کۆسرەت.


فەخامەتی فایلدار سەعدی ئەحمەد پیرە

نمونەیەکی زیندووی تر، کاک فایلدار سەعدی ئەحمەد پیرە و. د. فۆاد مەعسوم، هەردووکیان کاندیدی تاڵەبانی بوون، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠ ی پەرلەمانی عیراق. سەرەرای خەرجییەکی زۆر لە بانگەشەی هەڵبژاردن،  پاش ئەو هەموو ساڵەی کاریان کردبوو لە دەڤەری هەولێر، لە ئەنجامدا هەردووکیان سەرکەوتوو نەبوون، دەرئەنجامی ئەو بەراووردکردنە ئەو راستیە دەردەخات کە ئەو دەنگانەی ئەم جارە هاتوە دەنگی کۆسرەت رەسوڵن.
کۆسرەت رەسوڵ، تا وەکو ئێستا جەمسەرێکی بەهێزە بەرامبەر جەمسەرە ناکۆکەکانی تری ناو یەکێتی وەستاوە بە تایبەتی بەرامبەر بە هێرۆ، خۆی و. د.نەجمەدین کەریم کە خاوەنی ئەو هەموو دەنگەن. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئایا کۆسرەت رەسوڵ و نەجمەدین کەریم، ئەو پێگە بەهێزە و ئەو دەنگانە دەخەنە خزمەت وەریسی سیاسی تاڵەبانی کە هێرۆو قوبادی کوریەتی؟ یان لە ئایندەیکی نزیک هەردووکیان گوتەو پێداگری و مەرجی تریان دەبێ لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان و دەڵێن كش مەلیکە! بەتایبەتی دوای ئەوەی پێگەی جەماورەی هێرۆ لە ژێر پرسیارە لە هەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێم بە تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی، تاڵەبانیش نەماوە و خەریکە چەکیش دەکرێ لەلایەن هێزێکی سیاسی تر!

تێبینی:
رێژەی دەنگەکان و ئامارەکان تا ئەو بەرواریە، لە سایت و کەناڵە کوردیەکان وەرگیراوە، تا ئێستا ژمارکردنی دەنگەکانی تایبەت تەواو نەبووە و ئەنجامی کۆتایی رانەگەیەنراوە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)