کێن ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تیان ناشرین کردووه له کوردستان؟ (به‌شی یه‌که‌م)
Saturday, 12/09/2009, 12:00
هه‌رچه‌ند تا ئێستا نه‌توانراوه پێناسه‌یه‌کی پڕاو پڕ به مانای سیاسه‌ت بکه‌ین،به‌ڵام ده‌توانین بڵێین سیاسه‌ت موراڵه، هه‌روه‌ک سوکرات له دوای ئه‌ویش ئه‌فلاتۆن سیاسه‌تیان له‌سه‌ر بنه‌مای موراڵ پایه‌دار کردووه.
به‌بۆچوونی سوکرات (زانستی سیاسی) پێش هه‌ر شتێک ده‌بێت خه‌ڵک فێری ئه‌رکه موراڵییه‌کانی خۆی بکات، (ئه‌فلاتونیش) له کۆماره‌که‌یدا باشترین حکومه‌تی له دیده موراڵییه‌کانه‌وه پێناسه کردووه، ئه‌م فه‌یله‌سوفانه سیاسه‌تیان له به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ بابه‌ته لێکۆڵینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تردا تێک ده‌ئاڵاند، که ئه‌م خاڵه په‌یبردن و بۆچوونی جیاوازی ئه‌مانی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی باشترین ڕه‌وشی حکومڕانی دژوار ده‌کرد، هه‌روه‌ک ئه‌رستۆ پێی وابووه هه‌ر دیارده‌یه‌کی سیاسی له کۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تییه‌کاندا به گۆڕانی لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تر ده‌به‌ستێته‌وه. سیاسه‌تمه‌دار ده‌توانیت گه‌وره‌ترین گۆڕانکاری بکات، وه‌ک ئه‌رستۆ له کتێبی سیاسه‌تدا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که: (سیاسه‌تمه‌داری باش ده‌توانێت خراپترین یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌کان بگۆڕێت بۆ باشترین یاساکان).
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باس له سیاسه‌ت بکه‌ین له باشوری کوردستاندا، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ش بکه‌ین که رۆژانێک گوایه خه‌باتیان کردووه ئێستا خۆیان به سیاسه‌تمه‌دار ده‌زانن و حکومه‌تیان پێک هێناوه، ئه‌وا لێره‌دا ئێمه ده‌که‌وینه گێژاوێکه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه لێی زۆر مه‌حاڵه، چونکه ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی ئێمه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما موڕالییهکان، سیاسه‌ت ده‌که‌ن و سیاسه‌تیان گرتۆته ده‌ست، که کردار‌و ڕه‌فتاری ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه وایان کردووه وێنه‌ی ناشرینی سیاسه‌ت درووست بکه‌ن، هه‌روه‌ها بێمتمانه‌ییان له‌لای خه‌ڵک دروست کردووه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ت، به‌ڕاده‌یه‌ک هه‌ریه‌که له ئێمه له نزیکبونه‌وه له سیاسه‌ت دهمانسڵهمێنێتهوه، به ڕاده‌یه‌ک ئه‌وانه‌ی له پێشدا که بۆ ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژه سیاسه‌ت ده‌که‌ن، تکا له که‌سه خاوێن و دڵسۆزه‌کان ده‌که‌ن که خۆیان له سیاسه‌ت به دوور بگرن، ئه‌م بێمتمانه‌ییه له ناو کوردا به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ت جارێکی تر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که هه‌ر کوردێک ئه‌گه‌ر باسی سیاسه‌تی کرد و خۆی تێهه‌ڵقورتاند و پۆستێکی ئیداریی و سیاسیی و حیزبی وه‌رگرت، ئیتر خۆی به سیاسه‌تمه‌دار دهزانێتی، مه‌ترسییه‌که له‌وه‌شدا خۆی ده‌بینێته‌وه، که خۆشی له هه‌موو که‌س به‌ڕاستر ده‌زانێت، هه‌رچه‌ند له ڕاستیدا ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که به‌دڵسۆزی و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئیش ده‌که‌ن له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێناپه‌ڕن، لێ له به‌دبه‌ختی کوردا ئه‌وانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ئیشده‌که‌ن و خه‌باتی دوێنێ و سیاسه‌تی ئه‌مڕۆیان تێکه‌ڵکردووه، سیاسه‌تییان بۆ ئه‌وه قۆرخ کردووه، بۆ به کۆیله‌کردنی خه‌ڵک، که له بری به‌رهه‌مهێنانی تاکی ئازاد، زینده‌وه‌رێکی گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چ و ده‌سته‌مۆ به‌رهه‌مدێنن، ئه‌مانه له به‌ها عاقڵانیی و بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌کان لایانداوه، سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت ده‌خه‌نه گیرفانی خۆیانه‌وه و به‌هه‌ده‌ری ده‌ده‌ن و ده‌یدزن، ئه‌مانه گه‌وره‌ترین جیاوازییان دروست کردووه له ناو خه‌ڵکدا، بۆ نمونه ئه‌مڕۆ زۆر به ئاسانی هه‌ست ده‌که‌ین، که باشوری کوردستان بۆ سێ چین دابه‌شکراوه:
چینی یه‌که‌م: چینی هه‌ره به‌رز که خۆی له هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌بینێته‌وه، سه‌روه‌ت و سامانێکی خه‌یاڵییان کۆکردۆته‌وه له بودجه‌ی میلله‌ت، ئه‌م چینه که‌سه به‌رپرسه‌کانی حکومه‌ت و که‌سه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی ناو حزبه‌کان له خۆی ده‌گرێت.
چینی دووه‌م: چینی مامناوه‌ندییه که که‌سه هیلاک و ماندووه‌کان و کرێکار و فهرمانبهرهکانن
چینی سێهه‌م:چینی هه‌ره نزمه که هه‌ژارییه‌که‌یان له ژێر سفره‌وه‌ن، له‌و که‌سانه پێکدێت، که هیچ پژێوییهکی ژیانیان نییه، جا به‌هه‌ر هۆکارێک بێت، وه‌ک هۆکاری نه‌خۆشی، پیروپه‌که‌وته، که‌مئه‌ندامیی، زۆربه‌ی ئه‌مانه هان بۆ سواڵکاردن و خستنه سه‌رجاده‌ی مناڵه‌کانیان، به‌تایبه‌تیی منداڵی هه‌تیو، یاخود منداڵی ناو خێزانێکی گه‌وره، ته‌نیا باوکیان ناتوانێت خه‌رجی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و خێزانه دابین بکات، هه‌موو ئه‌مانه له پڕۆگرامه بێشه‌رم و بێ چاو ڕووه‌کانی که‌ناڵه‌کانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات له‌م ڕه‌مه‌زاندا پیشانمان ده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له‌وه بکه‌ن که خۆیان به‌رپرسن له درووستبوونی ئه‌و چینه هه‌ژاره.موراڵی سیاسی ده‌زانم سوکایه‌تی پێکردنی ژنانه له‌لایه‌ن به ناو سیاسییه‌کانی کورده‌وه، ئه‌و سوکایه‌تی پێکردنه وای له ژنان کردووه له دنیای سیاسه‌ت دووربکه‌ونه‌وه، که له‌به‌شێکی تری ئه‌م باسه‌مدا، ده‌مه‌وێت باسی لێوه بکه‌م، که له‌گه‌ڵ هاوڕێ و براده‌ره‌کانیان ده‌یکه‌ن.
تێبینی: بۆ ئه‌م نووسینه سودم له کتێبی (سیاسه‌ت) له نوسینی ئه‌رستۆتالیس وه‌رگرتووه، که عیمران هاواری وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست