کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەرێم و بەغدا و کارت و سیناریۆ ..موچە بە نمونە

Friday, 28/02/2014, 12:00

1531 بینراوە




هەموو هەڵبژاردنێک ، هەڵمەتى هەڵبژاردنى خۆى هەیە وەک لایەنى سەرەکى ڕێکلام بۆ قەوارەیەک ، بەدەر لەم لایەنە لایەنى دوەمى کارکردن بۆ هەڵبژاردن ، جۆرى یاریى و تاکتیک و تەکنیکەکانە ، کە چۆن لە نێوان لایەنە سیاسیەکان و حیزبەکاندا نەخشەى بۆ دادەنرێت ، تا بتوانن بگەنە ئەو ئامانجەى کە دەیانەوێت ، لەم چوارچێوەیەدا زۆربەى کات کارتى سینارێوکانى دەرەوە دەبێت بە کارتى بەهێزى ناو ئەم یاریانە .... هەر بەم پیودانگانە.. با بپرسین ئایا لەبەردەم هەڵبژاردن و کاتى یاسایى ڕیکلامى 1/4/2014 بۆ هەڵبژاردنەکان چى لە نێوان بەغداد و هەرێمدا دەگوزەرێت..؟
لە ئێستاد لەبەردەم هەڵبژاردنداین و کارتە ماتەکان دەکەونە جوڵە ، ڕێکەوتنە نهێنیەکان زۆر دەرئەنجامى لێدەکەوێتەوە ، لەم نێوەندەدا بۆ ئەوەى کوتلەى مالیکى و شیعە بەردەوام لە دەسەڵاتدا بن و جارێکى دەنگ بهێننەوە ، ئەو یاریە دەکەن کە بتوانن کار لەسەر ترس بکەن ، کە ئەمەش دوو لایەنەیە ... لاى مالیکى مسەلەى نەوتى هەرێم و داهاتەکانە ، کە وا دەکات کورد وەک کارتى هەڵبژاردن بەکار بهێنى و وەک ترسێک بیخاتە بەردەم تاکى عێراقیەوە ، کە ئەوە کوردە هەڕشەیە لەسەر داهاتى ئێوە و بە تایبەت سەرانى دەسەڵاتى کوردى ، ئەو 17% زۆر زیادە و دەبێت ببڕدرێت و بەو بڕگانەى داهات و بڕەگەکانى دەستوردا بچنەوە ...دیوى دوەمى دەسەڵاتى کوردیە ، بە تایبەت ماڵى بارزانى ، بۆ ئەوەى جارێکى تر زۆرینەى دەنگەکان ببنەوە هەمان یاری مالیکى دەکەن ، موچە دەبێتە کارتى بەهێزى دەستى دەسەڵاتدارانى سیاسى و ئیدارى ، ئەمان و لێرەوە دەیانەوێت ترس لاى تاکى دەنگدەر دروست بکەن بەوەى کە موچە نادرێت خەتاى مالیکیە (ئەوەش دەزانین کە لایەنى بەهێزى داهاتى مالى و بازاڕ و کڕیار و خواست و خستنە ڕوو موچەیە) کە دەڵێن خۆمان موچە دەدەین ، بە واتاى شۆڕکردنەوەى شەڕى مالیکى بۆ دەنگى تاک ، تا وا هەست بکرێت ئەگەر دەنگ نەدەن بە دەسەڵاتى کوردى بۆ ئەم هەڵبژاردنە ، ئەوا موچەکانیان نادرێت ، ئەمەش پەیوەستە بە ژیانى هەموو خێزانێکەوە.. لێرەوە ئەم خێزانانە دەبنە کارتى شەڕى دەنگ بۆ خۆیان لە ڕێگەى یاریەکانیانەوە لەگەڵ مالیکى ، یان لایەنێکى ترى یاریەکە بە حسابى خۆیان بەکار هێنانى کارتەکانیانە دژ بە یەکتر ، وە ئەم کارتانە زۆرن ، لە ئێستادا کارتى (ئاو) بەکار دەهێنن کە بەندەرەکانى کوردستانیان لێدەگرێتەوە تا مالیکى ناچار بکات ، کێشەکانى لە هەرێم چارەسەر بکات ، دیوى ئەو دیوى ئەم یارایانە ، یان با بڵێین پشتى پەردە و سیناریۆ و تاکتیکەکانیان ، تەنها کارت بە کارتە و جگە لە تاکتیکێکى هەڵبژاردن بۆ بردنەوەى دەسەڵاتى یەکەمى هەرێمى کوردستان کە پارتى و ماڵى بارزانیە و لە ناوەندیشدا بردنەوەى کوتلەى مالیکى و شیعە هیچى تر نیە ، جارێکى تر داگیرکردنى گۆڕەپانەکە و پەراوێز خستنى کوتلەى سونە و نەهێشتنى دەرفەتێک بۆ هاتنە ناوەوەى سونەکانە بۆ کارى سیاسى ، بە واتایەکى تر کارت بە کارتە لە نێوان هەرێم و بەغدادا بۆ بردنەوەى هەڵبژاردنەکان : ئەگەر ئەم کێشەیە وەک خۆیان باسى دەکەن وا بێت ئەى ئەم برادەرانە چى دەکەن لە ماڵى و شیعە و مالیکیدا
:
وە ئێران ڕازیە بەم یارییانە چونکە توانویەتى بە هاوکارى کردنى ژێربە ژێرى تیرۆرستە سونیەکان ئەو کارەتەى دەست بکەوێت چى لەسەر ئاستى جیهان و ناوچەش کە کەس پشتیوانى لە لیستى سونەکان نەکات ، سەنتەرى چارەسەرکردنى نێوان کوتلە شیعەکانیش لە تاران بێت ، تورکیاش هێندە کێشەى لەگەڵ کوردەکان هەیە هێندە کێشەى سونى بۆى ئەولەویەت نیە کە بارزانى بوتە پێگەى بە هێزى سیاسى و ئابورى بۆ تورکیا ، ئەویش گڵوپى سەوزى بۆ ئەم یارییانە هەڵکردوە ، ئەوەى دەمێنێتەوە بیڵێین لەبەردەم هەڵبژارنەکاندا کارتەکان دەکەونە کار و تاکتیکەکان بۆ بردنەوە و چونە دەسەڵات بەردەوامیان دەبێت ، ئەمەش کە ئێستە لە نێوان هەرێم و بەغدادا دەگوزەرێ جگە لە هۆیەک بۆرێکلام بۆ هەڵبژاردنەکان هیچى تر نیە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)