کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مولازم موحسینه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌ و سلێمانی یان خۆێناوی کرد

Tuesday, 19/04/2011, 12:00










بێئەدەبی ئەم دەسەڵاتە گەیشتۆتە لوتکە وهەموو سنورەکانی بەزاندوە، هەر ئەمرۆ بە بەرچاوی چەند سەد کەسێکەوە بەعس ئاسا کەوتونەتە گیانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی وبەگولەو گازی فرمێسک ڕێژ چەندین کەسیان بریندار کردوە، وە سوکایەتیان کردوەبەشەهیدەکان وهەموو ئەو وێنەو پۆستەری شەهیدەکانیان لێ کردۆتەوەودڕاندویانە وبەدارو تێڵا بەربونەتە گیانی (مام زاهیر) کەئەبێتە باوکی شەهید (سورکێو) .کەچی زۆر بێ شەرمانەو بێ ئابڕوانە لە ڕونکردنەوەیەکی پر لە شەرمەزاریدا خەڵکی وجەماوەری خۆپیشاندەر تاوانبار ئەکەن .
لە ڕونکردنەوە چەواشەکاراکەیاندا ئەڵێن چەند کەسێک لە ناو خوپێشاندانەکانی بەردەرکی سەرای سلیمانی دا بە گویرەی بەرنامەیەکی پێشوەخت و ئامادە کراوخوپیشا ندانەکەیان بە ئاراستەیەکدا برد کە ببیتە هوی بشێویو دروست بونی دوخێکی نا ئارامدا کەلەناوشاری سلێمانی خوشەویسدا و لە ئەنجامی هێرش کردنەسەر پۆلیس تەقە کردن رویدا.
پیش هەموو شتیک بە چ ڕوویەکەوە ئەڵێن شاری سلێمانی خۆشەویست ؟هەر بەڕاست سلێمانی لای ئێوە خۆشەویستە ؟
ئەگەروایە بۆلاوانی ئەو شارە ئەدەنە بەر دەسڕێژی گولەو شەهیدو برینداریان ئەکەن ؟
ئێوە تاقانەی شار لەخوێندا ئەگەوزێنن و(ئەنەس)ی پێنج مانگ بێ باوک ئەکەن و(ڕێژوان وگەرمیان وبیلال وئومێد وشێرزاد) شەهید ئەکەن وئەتانەوێ خەڵکی خوپیشاندان نەکات .تو ویژدانتان ئەگەر زەڕەیەک ویژدانتان هەبێ جیاوازی ئێوە وبەعسی چی یە؟
دڵنیابن ئەم تاوانانەتان لە مێژوی ئەم شارە دائەنوسرێتەوە ولەیاد ناچێ وەک ٦٦ و٣١ ئاب ئەبێ بە پەڵەیەکی ڕەش وئەدرێ لەناوچاوانی سەرکردە سوک وڕسواکانتان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە