وەڵامێك بۆ ئەو نوسەرە نادیارەى كوردستانى نوێ
Thursday, 03/12/2009, 12:00
له‌مڕۆدا دیارده‌یه‌كى سه‌یر بڵاوه له‌ناو میدیاحزبیه‌كانا ئه‌ویش نه نوسینى ناوه له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك كه بلاو ده‌كرێته‌وه . پاڵه‌وانێك هاتووه ناوى خۆى نه‌نوسیوه و له دوا لاپه‌ڕه‌ى كوردستانى نوێى ژماره 5038 دا ده‌نوسێت دێواندنى سه‌ركرده : به‌ڕاست یانى چى دێواندن ؟ دواتر وه‌ڵام ئه‌داته‌وه ئه‌نوسێت دێواندن واته كردنى سه‌ركرده به دێ‌و ! ئه‌مه له چ فه‌رهه‌نگێكدا ئه‌م جۆره ده‌ربڕینانه دروست ده‌كه‌ن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئایا كه هێنده بوێَرى له چى ده‌ترسێت ؟ بۆ ناوى خۆت نانوسێت ! ده‌نوسێت: 18 وێنه‌ى نه‌وشیروان ببینن . پاشان ڕۆژنامه وانى كوردى چواندوه به ڕۆژنامه وانى به‌عسیه‌كان . ئه‌م نوسه‌ره دیاره ڕۆژنامه حیزبیه‌كانى خۆیان نا‌بینیت كه چ مۆركێكى وه‌رگرتوه !!!!! په‌لاماردان پاشان په‌لاماردان وه پاشان په‌لاماردان .............. پێم وابێت هێنده تاكى كورد گێل نیه كه زانیارى ئه‌وها بڵاو ده‌كه‌نه‌وه نه‌زانێت چۆن و له‌چ رێگه‌یه‌كه‌وه ئه‌م جۆره سێرچانه ده‌كرێت ئه‌وى شاره‌زاییه‌كى ساكارى هه‌بێت له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌وا ده‌زانێت كاتێك سێرچ بۆ نوسه‌رێك ده‌كه‌ى هه‌موو لاپه‌ڕه‌كان بریتى ده‌بێت له ووتار ى ئه‌و نوسه‌ره و وێنه‌ى نوسه‌ره‌كه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ وانیه نوسه‌ورى به‌رێز جارێكى تر كه‌ویستت شتێكى له‌و جۆره بڵاو بكه‌یته‌وه هه‌وڵبده هێندێك خه‌لاتاندن و كارى تیادا بكه‌ى تا درۆكانت هێنده زه‌ق نه‌بێت تا گاڵته‌ت پێ بكه‌ن . پاشان ئه‌گه‌ر كاك نه‌وشیروان بچوێنى به دێوى ئه‌فسانه ئه‌ى سه‌رۆك كۆمارى فیدراڵ به‌چى ده‌چوێنى ؟ كه تا ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت نان ده‌برَێت حوكمى بنه‌ماڵه ده‌سه‌پێنێ به‌سه‌ر پارته‌كه‌تاندا ئیمزاى نه‌زۆكى خه‌ڵكى سلێمانى ده‌كات ، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئێوه بتوانن ورته‌تان لێوه بێت ؟؟؟؟ ڕه‌نگه جوانترین چواندن بۆ ئێوه و سه‌ركرده‌كانتان بریتى بێت له رێویاندن .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست