کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بارزانی‌: ناكۆكی‌ له‌نێوان نێچیرڤان و مه‌سروردا نییه‌

Saturday, 14/03/2009, 12:00

1851 بینراوە


مه‌سعود بارزانی ڕه‌تیكرده‌وه‌ ململانێی‌ و ناكۆكی‌ له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی‌ برازایی‌‌و مه‌سروری‌ كوڕیدا هه‌بێت، چاودێرێكی‌ سیاسی‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ناكۆكیه‌ك هه‌یه‌ بۆیه‌ بارزانی‌ به‌و شێوه‌یه‌ قسه‌ ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نێچرڤان بارزانی‌ چه‌ند مانگێكه‌ به‌شداری‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ نه‌كردووه‌.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێك‌دا كه‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌سوت له‌گه‌ڵیدا سازیكردووه‌، هه‌ر ناكۆكییه‌كی نهێنیه‌كی‌ له‌ نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ده‌زگای‌ پاراستنی‌ پارته‌كه‌یدا ڕه‌تكرده‌وه‌.
مه‌سعود بارزانی‌ وتی‌"دووپاتی‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ ته‌نها خه‌یاڵن و هیوای هه‌ندێ خه‌ڵكی ساده‌ن، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ مه‌سرور گه‌ر هه‌ست بكات مه‌ترسی بۆ سه‌ر نێچیرڤان هه‌یه‌، ئه‌وا ئاماده‌یه‌ له‌جیاتی‌ نێچیرڤان رووبه‌رووی ئه‌و مه‌ترسییه‌ ببێته‌وه‌، هیچ ململانێیه‌ك له‌ ئارادا نییه‌ و لائاراشدا نابێت".
له‌درێژه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا بارزانی وتی "په‌یوندییه‌كی به‌هێز و پته‌و له‌ نێوانیان و له‌ نێوان خانه‌واده‌كه‌ماندا هه‌یه‌، كه‌سانێك هه‌ن من لێیان رازی نیم، ئه‌وه‌ش خانه‌واده‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و من له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌مووان به‌رپرس نیم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كه‌سانی نزیك به‌ خانه‌واده‌كه‌م، به‌ تایبه‌ت كوڕانی برای كۆچكردووم ئیدریس ئه‌وان له‌ منداڵه‌كانم خۆشه‌ویستترن".
چاودێرێكی‌ سیاسی‌ كه‌نه‌یوست ناوی‌ بڵاوبكرێته‌وه‌، له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ وتی‌"باسكردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه‌ به‌و شێوه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ بوونی‌ كێشه‌یه‌ك، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانیش چه‌ند مانگێكه‌ به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ نه‌كردووه‌".
ئه‌و چاودێره‌ سیاسیه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆئه‌وه‌شكرد، جگه‌له‌وه‌ ناكۆكیه‌كیی‌ قۆڵ له‌نێوان مه‌سعود بارزانی‌ و به‌شێك ئامۆزاكانیدا هه‌یه‌.
له‌باره‌ی‌ دروستكردنی‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژادنه‌كان، به‌تایبه‌ت گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی‌ لیسته‌كه‌ دروستده‌كات له‌ ناو یه‌كێتی‌ یان پارتیدا بێت، مه‌سعود بارزانی وتویه‌تی‌" گه‌ر پاڵێوراوێك‌ له‌ناو رێكخستنه‌كانی هه‌ردوو حیزبه‌كه‌ بێت و بیه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی هه‌ردوو حیزبه‌كه‌ بچێته‌ نێو‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه‌ش پرسێكه‌ و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌با‌ره‌وه‌ بكرێت".
چاودێره‌ سیاسییه‌كه‌ وتی‌ "ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پارتی‌ ئاماده‌ نییه‌ درێژه‌ به‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ بدات له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌، ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فات لیست دروستبكات، یان هاوبه‌شی‌ و یه‌كسانی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ قبوڵ ناكات‌و ئه‌و كات ده‌بێت ژماره‌ی‌ كورسیه‌كان جیاواز بێت".
پ.هاوڵاتی‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)