بۆچی خالید سیتەکی ژمارەی تەلەفۆنەکەمی لە لای فاروقی مەلا مستەفای خوێنمژەوە داخستووە؟
Friday, 22/07/2011, 12:00
پاش ئەوەی رۆژی هەینی رابردوو، حمە قیادە کەس و کاری ئەنفال و پێشمەرگەی دێرین کە ناسیاوییشمە لەلایەن ئاسایشە چەتەکانی تاڵەبانی کورد فرۆشەوە دەستگیرکرا و بۆ ئێوارەی هەمان رۆژیش بۆخۆشم چوم بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەی هەینی رابردوو لە سەرای ئازادی، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کۆمەڵەگەنجەدا منیش لەوێ بووم بەڵام من توانیم خۆم رزگار بکەم، دواتر پییان وتم خالید سیتەکی کە پلە دارێکی ئاسایشی تاڵەبانیە زۆری لە حمە قیادە داوە، بۆیە منیش بە تەلەفۆنەکەی خۆم تەلەفۆنم بۆکرد و خۆمم پێی ناساند و وتم حمە قیادە شتێکی بەسەردا بێت یەکێتی لێ بەرپرسیارە هەندێک قسەی ترم پێ ووت، بەڵام ئەو بە جنێودان وەڵامی منی دایەوە، بۆیە منیش هەر بە هەمان زمانی خۆی قسەم بە جەلال تاڵەبانی و هیرۆی ئیبراهیم ئەحمەد و خالید سیتەکیش وتەوە، دوای ئەوە چوە لە ئاسیاسێڵەکەی فاروقی مەلا مستەفای خوێن مژی هاونیشتمانیان، لە رۆژی یەک شەممەوە ژمارەی تەلەفۆنەکەمی داخستووە، لەو رۆژەوە بە بەردەوامی تەلەفۆن دەکەم بۆ خالید سیتەکی بۆ ئەوەی ژمارەی تەلەفۆنەکەم بکاتەوە، هەر ئەمڕۆ و بەیانی پێدەکات، ئەمڕۆ بۆ ئاخیرجار پێم ووت کەی ژمارەکەم دەکەیتەوە دەڵێت: بە مودیرەکەم وتوو ئەبێت ئەو رازی بێت بیکاتەوە بۆت، مودیرەکەی واتا وەستا حەسەنی گەجکار و کۆنە جێش شەعبی زەمانی سەدام و تیرۆرستەکەی ئێستای جەلال تاڵەبانی کورد فرۆش و وڵات فرۆش و داردەستی دەستی داگیرکەران، لێرەوە رایدەگەینم بێمنەتم لە خالید سیتەکی و وەستا حەسەنەکەی و فاروقی مەلا خوێنمژ ئەو ژمارە تەلەفۆنەی منە بۆ خۆیان، بەڵام دڵنیایان دەکەمەوە کە رۆژی کۆتای ئەم دەسەڵاتە سەرکوتکەرەیان لە نزیکبوونەوەدایە ئەوجار کاتی خۆی دێت پێتان دەڵێین: کە ئێوە جێگاتان کوێیە، ئەو کاتە خالید سیتەکیەکان برا گۆڕانخۆازەکانیشیان و نەوشێروان مستەفاش پاڵپشتتان بێت دادت نادات، ئێستاش بێمنەتم لە ئێوەی داردەست و کۆیلەی حزب و شەخسەکانی ناو حزب چیتان لە دەست دێت بیکەن، ئەو پەڕەکەی دەچن سکاڵا لەلای دادورە فیعلچیەکانتان تۆمار دەکەن. من ئەوە چەند رۆژە بۆیە تەلەفۆن بۆ خالید سیتەکی دەکەم، بۆ ئەوە نیە تەنەزولی بۆ بکەم بەڵکو بۆ ئەوەم بوو نەم دەویست و کاتی خۆم بە خەڵکی کۆیلەو داردەست و ترسنۆکی وادا بکوژم، بەڵام ناچاری کردم کە چەکوشێک بکێشم بەسەریدا، بۆ ئەوەی وانەزانێت کەسێکی زۆر موهیم و پاڵەوانە، پێم باشە نیە زیاتر کاتی خۆم بە مرۆڤی کۆیلەوەبکوژم ،دەنا چیکردوە لەم چەندساڵەدا هەمووی لە ژێر بەڕەوە دەخەمە سەر بەڕە، بەڵام ئەم کۆیلە پیاوانە ئەوە ناهێنن مرۆڤ کاتی خۆی پیێانەوە بکوژن.
رەنگە هەندێک خەڵک بەپرسن بۆچی تۆش بەهەمان شێوەی ئەوان جنێوتداوە، لێ ئەتوانم بڵێم لە کاتێکدا ئەو جەلالیە منداڵ کوژ و گەنج کوژ و پیرکوژانە خەڵک تیرۆر دەکەن و دەیڕفێنن و زیندانی دەکەن و فەلاقەخانەیان بۆ دروست دەکەن و پێشمەرگەی دێرین و کەس و کاری ئەنفال بەر شەق دەدەن، خۆ ناکرێت لە گەڵ ئەو شەرواڵ پیس و دزانەدا بە زمانی گوڵ بدوێیت و شرین و گوڵیان بدەیتە دەست، بەڵکو دەبێت ئیتر گەنجانی ئێمەش بە هەمان شێوەی خۆیان وەڵامیان بدەنەوە، خەڵک لە بەعسی دڕندەی قەبوڵنەکرد، ئێستا ئەم کۆیلە مرۆڤانە ئەیانەوێت لاسکای بەعس بکەنەوە.
لێرەوە بە هاوڕێیانم دەڵێم ئیتر بۆ لەمەودوا ئەم ژمارە تەلەفۆنەم پێیە بۆ ئاگاداری هەموو لایەک. ٠٧٧٠٨٠٩٤٧٩١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست