کۆتری ....ڕێی چیای مه‌رگ
Sunday, 25/04/2010, 12:00
کۆتره باڵ خوێناوێه‌کانی
ڕێی چیای مه‌رگ
پۆل ....پۆل ......
دێن و ده‌فڕن
له سه‌ر لوتکه‌ی چیاکان‌دا
قژی کاڵیان ئاڵۆز بووه
له گه‌ل دڕکی فه‌رشی چیا
پێیه‌کانیان ئالوده‌ی
دڕک بووه
پۆل پۆل .......دێن و
ئاوازی گه‌ل ده‌خوێنن
ڕاوکه‌ری مه‌رگ
رێ‌یان ده‌گری
به ساچمه‌ی مه‌رگ
ڕاوێان ده‌که‌ن
تا دانه‌یه‌ک له‌سه‌ر لوتکه‌ی بڵنده‌وه
ده‌که‌وێته خواره‌وه
به ده‌یان کۆتری باڵ سپی تر
جێگه‌یان ده‌کرێته‌وه
ئه‌ی کوتری ڕێی چیای مه‌رگ
مه‌گه‌ر هه‌ر شاخ
باوشی دڵسۆزیتان بۆ بگرێته‌وه
ڕش بۆشی سه‌ربازی مه‌رگ
به ناوی ڕێڕه‌وی ئاسمانه‌وه
ڕاوتان ده‌که‌ن
به په‌په‌تی داوی که‌ڵه‌ک
هه‌رده‌م ده‌مان خنکێنن
له‌سه‌ده‌ی سه‌رده‌می مافه
هێشتا مه‌دای باڵ فڕینمان
له خاکماندا
ده‌ست به‌سه‌ره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست