گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام کێن و ئامانجیان چییە؟
Monday, 30/09/2013, 12:00
5124 بینراوە
دوێنێ ٢٩ / ٩ / ٢٠١٣ لە راگەیاندنێکدا دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان ئاشکرای کرد، کە لە سەرەنجامی تهقینهوه یهك لهدوای یهكهكانی شاری ههولێر 6 كهس له هێزهكانیان كوژراون و 42 كهسی دیكهش برینداربوون بهو پێیهش ژمارهی بریندارهكان به كارمهندانی هێزه ئهمنیهكان و هاوڵاتیانهوه بهرزبۆتهوه بۆ 62 بریندار . بەماوەیەک دوای روودانی ئەم کارەساتە گروپێک بەناوی (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) بەرپرسیارێتی خۆی بۆ ئەو کارە تیرۆریستییە راگەیاند.
لێرەدا کوردستانپۆست بە کورتی هەوڵ دەدات ئەو گروپە تیرۆریستە بە خوێنەران بناسێنێت، کە لەلای زۆربەی خوێنەران بەو گروپە ئاشنا نیین و لەلایان ناوێکی تازەیە ئێمە هەوڵ دەدەین بە کورتیی زانیاریی تەواو لەسەریان بنووسین و بەرچاوی خوێنەری پێ ڕووناک بکەینەوە:
گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
ئەم رێکخراوە ئیسلامییە گروپێکی توندڕەوی ئیسلامییە لە رۆژی ١٥ / ١٠ / ٢٠٠٦دا لە لایەن کەسێکەوە بەناوی ئەبی عومەر البغدادی دروست کراوە، ئامانجی ئەم گروپە بەکارهێنانی چەک و توندوتیژییە بۆ سەپاندنی شەریعەتی ئیسلام لە عێراق و لە شام. ئەم گروپە بە ناوی ئیسلامەوە کۆمەڵێک کاری تیرۆریستانەیان ئەنجام داوە، وەک پەلاماردانی بانکی میللی عێراق، وەزارەتی دادی عێراق، پەلاماردانی زیندانی ئەبوغرێب و بەندیخانەی حوت، لە ١٩ / ٤ / ٢٠١٠دا ئەمیری ئەم گروپە ئەبوبەکر بەغدادی، دەکوژرێت. لە دوای ئەو یەکێکی تر بەناوی (ئەبی عومەر ئەبوبەکر بەغدادی) دەچێتە شوێنی و تا ئیستا ماوەتەوە و ئەمیری ئەم گروپەیە.
پاش رووداوەکانی سوریا، ئەم گروپە لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئیسلامییەکانی ناو سوریا، بەرەی نەسرەیان دادەمەزراند. گروپی نەسرە بە بەشێک لە رێکخراوی القاعیدە دەناسرێت، ئەیمەن ئەلزەواهیری، کە دوای بن لادن، بووە سەرکردە و ئەمیری القاعدە یەکێکە لەوانەی، کە رێنمایی ئەم گروپە دەکات، لە مانگی پێنجی ساڵی ٢٠١١دا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دژی حکومەتی بەشار ئەسەد و ئەمەریکا بڕیاری شەڕی دا، تەماشای گرتە ڤیدیۆکە بکە"
دوای نۆ مانگ دیسان ئەیمەن ئەلزەواهیری جارێکی دیکە هاتەوە و پەیامێکی دیکەی دژ بە بەشار ئەسەد و ئەمەریکا بە گوێێ خەڵکییدا دا . داوای لە تورکیا و چەند دەوڵەتێکی عەرەبیی کرد، کە پشتگیری گەلی سووریا بکەن. تەماشای ئەو گرتە ڤیدیۆیە بکە"
لە رۆژی ١١ / ١١ / ٢٠١٢ کاتێک ئەمەریکا گروپی نەسرەی خستە لیستی تیرۆریستەکانەوە، ئەو کاتە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام و ئەلنەسرە رایانگەیاندن، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە القاعدەوە نییە و بۆ خۆیان سەربەخۆن، (لۆي المقداد) یەکێکە لە بەرپرسی راگەیاندنی گروپی دەوڵەتی عێراق و شامی ئیسلامی چەند جارێک لەگەڵ سەرکردەی تری ئەم گروپە سەردانی تورکیایان کردووە، هەروەها ئاشنایەتیی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی پارتییشدا هەیە، لەوانە نێچیرەڤان بارزانی.
ئەم گروپە لە هەرە گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکانی سوریا و عێراقن، یەکێک لە ئامانجەکانیان کوشتن و لەناوبردنی کوردە، لە سوریا، کۆمەڵیک کاری لەو جۆرەیان ئەنجام داوە، ژمارەیەکی زۆر منداڵ و ژن و پیاوی کوردیان بە شێوەیەکی دڕندانە لەت و کوت کوت کردووە، شێوەی کوشتنەکان لە کاری مرۆڤانە چوونەتە دەرێ، هەروەها بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ناوچە کوردەکان، تورکیا و بنەماڵەی بارزانی و سعودیە و چەند دەوڵەتێکی سوونی ناوچەکە یارمەتییان دەدەن، یارمەتییدانی پارتیی بۆ ئەو گروپە، تا چەند مانگ پێش ئیستا ئاشکرا و قسەی زۆری لەسەر کراوە، هەروەها هۆکاری یارمەتییەکە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، کە پارتی دەیەوێت دەسەلاتی پەکەکە لەو ناوچانە کەم بکاتەوە و دەسەڵاتی خۆی پەل بهاوێت بۆ کوردستانی رۆژئاوا، چونکە پەکەکە بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر دەسەلاتی خۆی لە کوردستانی باشور.
ئارۆن زیلین، کە مامۆستایە لە پەیمانگای واشنتۆن لە لێکۆڵینەوەیەکیدا باس لە نهێنییەکانی دروستبوونی ئەم گروپە و تاقمی نەسرە دەکات، دەڵێت: سەرەتا گروپی القاعدە نەچووە ژێرباری ئەوەی، کە (نەسرە) و (دەولەتی عێراق و شام) بە شێک بن لە رێکخراوی القاعدە و بە دروستکراوی خۆیانی بزانن، لەمەدا مەبەستی القاعدە ئەوە بوو، تا خەڵکی سوریا و عێراق ترسیان لەم گروپە نەبێت، ئەم دوو گروپە دەستکراوەش بن بەپێی خواستی ئەو دوو وڵاتە ئامانجەکانی خۆیان بگونجێنن.
پەیجی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە فەیس بوک
https://www.facebook.com/DawlatAliraqAlislamiahhttps://www.facebook.com/DwltAlaslamFyAlraqWalshamAlmntqtAljnwbyلە تویتر:
لە یوتوب:
http://www.youtube.com/user/11201311