کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پچڕاندنى تەونى جاڵجاڵۆکە .. ئەنجامى دەنگەکان و فراوان بوونى سنورى دەسەڵاتەکان.

Wednesday, 04/06/2014, 12:00

1980 بینراوە


ئەگەر هەڵبژاردن تاکە پێوەر بێت بۆ دەستاو دەست کردنى دەسەڵات و گۆڕینى گروپێک بە گروپێکى تر ، ئەوا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بە تایبەت لە هەرێمى کوردستان ئاماژەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە دەنگ و سندوقى هەڵبژاردن وردە وردە دەبێتە یارییەکى کۆمیدى ، بە جۆرێک متمانە لە نێوان تاک دەنگدەر و گۆڕانکاریدا ناهێڵێت ، ئەمەش زیانى گەورە بە پرۆسەى دیموکراتى دەگەیە نێت ... با بپرسین چۆن ..؟
هاوکێشەى پەیوەندى و ناکۆکیەکان لەم ناوچانەى ئاسیادا وەک تەونى جاڵجاڵوکە وایە ، بە شێوەیەک هیچ گۆڕانکاریەک نابێت ململانى ناوچەیى تیا نەبێت و کارتى سیاسى و بەرژەوندى وڵاتانى باڵادەستى ئەم ناوچەیەى تیا نەبێت ، ئێستە لە نێوان تورکیاو ئێران جۆرێک لەم ململانێیانە هەیە ، کە ڕەگێکى مێژووى هەیە (سەفوى و عوسمانى) ، لە لایەکى ترەوە ئێران وەک میراتگیرى یەکێتى سۆڤیەت بوەتە ڕکابەرى ئەمریکا ، هەموو ئەمان نمایندەیان هەیە لەم ناوچانەدا ، زۆر کات ئەم نمایندانە زۆر دەبن یان هەڵویستیان بەرامبەر سەنتەرەکەیان دەگۆڕێت ، ئێستە لە عێراق و هەرێمدا دا هەڵبژاردن دەکرێت ، پێش ئەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان ڕابگەیەنرێ ، زۆرێک لە هاوڵاتیان ئەنجامەکەى دەزانن ، لە هەرێمدا تورکیا سنورى دیارى کراوى خۆى هەیە (زۆنى زەرد و ئەو دیو دێگەڵە) و ئێرانیش سنورى دیارى کراوى خۆى هەیە (زۆنى سەوز و ئەم دیوو دێگەڵە) وە لە نێوان ئەم دیوو سنورە و ئەم دوو وڵاتەدا ڕێکەوتنێک هەیە بۆ دابەش بوون بە سەریاندا ، ئەمریکا و ئەوروپا و ناتۆ و هەتا ئیسرائیلیش لەبەر ئەوەى بەرژەوندیان لەم سنورانەدا پارێزراو بێت و هێمنى و ئاسایشى کۆمپانیا زەبەلاحەکان پارێزراو بێت ، گڵۆپى سەوزیان بۆ ئەم دابەشکاریە هەڵکردوە ، تا لێیان تێک نەچێت ، ئا لێرەوە نابێت ئەنجامەکانى هەڵبژاردن ... دابەشکردنى ئەم سنورانە تێک بدات ، کاتێک لە قۆناغێکدا لە باشوردا بزوتنەوەى گۆڕان دروست دەبێت و لە ڕۆژئاوادا پەیەدە دروست دەبێت ، وەک ئەوە وایە بەشێک لەم تەونى جاڵجاڵۆکەیە بدڕێننو بیپچڕێنن ، بۆیە ئەم وڵاتانە بە تایبەت ئێران ناهێڵێت ئەم دڕاندنە فراوان ببێت و هەوڵى چاککردنەوەى دەدات وە ناهێڵێت بپچڕێت و هەوڵى بەستنەوەى دەدات .
بە مانایەکى تر هیچ هیوایەک نامێنێتەوە کە بتوانرێت هێزێک گۆڕانکارى لە ڕێ ى سندوقەکانى دەنگدانەوە بکات ئەگەر درێژکراوەى یەکێک لەم دوڵەتە گەورانەى ناوچەکە نەبێت ، لێرەوە کاتێک گۆڕان نابێتە درێژکراوەى ئێران و لەسەنتەرى سنورى ئێراندایە ، وەک ئەوە وایە تەونەکەى دڕاندبێت ، بۆیە ئێران ئەم سنورە بە درێژکراوەى خۆى دەزانێ تا دەگاتە سنورى ڕۆژئاواى کوردستان ، بە جۆرێک کاتێک تورکیا ئەیەوێت لە ڕێ ى پارتیەوە دژایەتى پەیەد بکات و بیەوێت ئەو ناوچەیە لەگەڵ ئێراند بەش بکات و هەمان تەون و هەمان رَێکەوتن لە کانتۆنەکانى ڕۆژئاواى کوردستاندا بکات ، ئەوا کارتەکانیان لە شۆێنەکانى تر دژى یەکتر دەخەنە کار ، بە مانایەکى تر هەردوکیان (ئێران و تورکیا) لە ململانێ ى ئەوەدان کامیان بتوانێت زۆرترین سنور بۆخۆى داگیر بکات ، بیکاتە ئەمرى واقع بەسەر لایەنەکەى ترەوە ، بە شێوەیەکى تر کاتێک تەواوى ڕۆژئاواى کوردستان ئەبێت بەبەشێک لە تەونى ئێرانى ، تورکیا هەوڵ دەدات لە لایەکى ترەوە گوشار دروست بکات و هەوڵى دڕاندنى تەونەکەى ئێران بدات لە ناو هەرێمەوە ، بۆ ئەوەى بە کارت بە کارت ڕۆژئاواى کوردستان بەش بکات لەگەڵ ئێراندا ، تورکیا بە سود وەرگرتن لە ستراتیژى بزوتنەوەى گۆڕان ئەم کارە دەکات چونکە بزوتنەوەى گۆڕان کە سنورى بەهێزى لە سلێمانیدایە نابێتە درێژکراوەى ناو سنور و تەونى جاڵجاڵۆکەکەى ئێران و داواى ستراتیژى سەربەخۆى هەرێمى دەکات ، ئا لێرەوە ئێران هەوڵ دەدات چى لە هەرێم و چى لە ناوەندا ئەو هێزانەى کە دەتوانن بەرژەوەندیەکانیان بپارێزن بە هەر ڕێگەیەک بێت هەڵسێنێتەوە.... بەدەر لەمەش هەڕەشە لە پارتى بکات کە دەتوانێت دەسکارى دەنگەکانیان بکات ، بە مانایەکى تر ئێران کارى کردوە لەسەر فراوانبونى سنورى تەونەکەى و بە ساختەکردن هاوکێشەکان لە بەرژەوەندى خۆى فراوانتر دەکات و تەونى جاڵجاڵۆکەکە فراوانتر دەکات ، کە دەکاتە بەستنەوەى هەڵبژاردنەکانى ناو هەرێم بە ڕۆژئاواى کوردستانەوە و ناو عیراقیش بە ناوەندى سوریاوە ، کە دەرئەنجام دەکاتە بەرز بونەوەى دەنگى یەکێتى و مالیکى بە ساختە ، لێرەوە گۆڕانکاریەکان ئەگەر لە بەرژەوەندى درێژکراوەى سنورەکان و بەشێک نەبێت لەو تەونى جاڵجاڵۆکانە ، ئەوا هیچ گۆڕانکاریەک دروست ناکات وئەوەى پێ ى دەوترێت دەنگ و حوکمى سندوقەکانى دەنگدان جگە لە گاڵتە جاڕییەک هیچ شتێکى تر نییە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)